View in Telegram
میدیای سەربەرزی
📢
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پێویستە گەرەنتیی ئەمنیی متمانەپێکراو بۆ کوردی سووریا هەبێت
.
☀️
ئەمڕۆ هەینی، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنالینا بێربۆک لەبارەی پرسی کورد لە سووریا گوتی: "پێویستە هەموو دراوسێکانی سووریا رێز لە یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سووریا بگرن. ئاساییشی کورد گرنگە بۆ سووریایەکی ئارام. ئەمەش پێویستی بە کۆتاییهێنان بەو شەڕەیە کە لە باکوور هەیە و هەروەها پێویستی بە ئاوێتەکردنی هێزە کوردییەکان و سوپای نیشتمانیی سووریایە بۆنێو پێکهاتەی نوێی ئەمنیی سووریا کە ئاساییشی راستەقینە بۆ هەموو لایەنێک دابین دەکات. دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی زۆرینە کورد، هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە بەم ئاراستەیەدا." جەختیشی لەوە کردەوە کە "دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پرۆسەی سیاسیی نوێ دا بەشدار بن و جێ بگرن." بەڵام رایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی "دامەزراوە ئیسلامییەکان" لە سووریا ناکات. لەبارەی "حوکمڕانییەکی ئیسلامی" لە سووریا چی گوت؟
rudaw.net/sorani/middleeast/syria/030120257
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅
لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram
|
Instagram
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start