View in Telegram
☀️شەوی یەڵدا و شەوچلە؛ مێژوو و بنەچەکەی لە فەرهەنگی کوردیدا 👤سۆران حەمەڕەش هەموو بەڵگە شوێنەواریەکان پێمان دەڵێت کە کوردستان خاکی سەرەتای شارستانیەتە. ئەمە ڕاستیەکە کە شوێنەوارناسان کۆکن لەسەری. بەڵام مێژوو لەبەر ئەوەی کە تۆماری ڕووداوەکانە، هێندە بەلاڕێدا براوە بۆ مەبەستی سیاسی، ئەمڕۆ کورد بە تەواوی لە خۆی بزرکراوە و لە ڕێگای ئەو گێڕانەوە سیاسیەوە، نائاگا کراوە کە هەر خاکەکەی نیە کە لانکەی شارستانەیەت، بەڵکو خۆشی ئەو مێژووە دێرینەیە. شەوچلە یان شەوی یەڵدا نموونەیەکی تری ئەم راستیەیە. ئەم جەژنە لە بنەڕەتدا جەژنی میترا بووە لە ناوماندا. بەڵگەی زمانەوانی سەردەمی مادەکان و هەروەها سەردەمی ئیسلام هەیە کە میترا خوداوەندی سەرەکی کورد بووە و یەکەم شوێن لە جیهان و لە مێژوودا کە ناوی میترای تێدا تۆمارکراوە، کوردستانە. بەهۆی گرنگی ئەم جەژنە بۆ کورد، ئیزدیەکانمان لە ١٩ تا ٢١ ی مانگی دوازدەدا ڕۆژوو دەگرن. ئەمڕۆ خەڵکی کورد وەک لاسایی کردنەوەیەکی ئەوروپا شەقام و شوێنە گشتیەکان دەڕازێننەوە، بەڵام نازانن ئەوە لە بنەچەدا جەژنێکی باوباپیرانە و بە بۆن و بەرامێکی ئەوروپیەوە هاتۆتەوە ناومان. دەنا ئەوە جەژنی میترای کوردەواریە و هەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاکە جەژنی بۆ دەگێڕێت. ئەم بەرنامەیە ئەو مێژووە دەخاتە ڕوو. #یەڵدا #شەو_چلە #مێژوو #سۆران_حەمەڕەش ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن Telegram | Instagram
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily