View in Telegram
میدیای سەربەرزی
ئەمڕۆ، شەممە ۸ی بەفرانبار ڕۆماننووسی ناودار، مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد 👤مەنسوور یاقووتی ناسراو بە گوڵباخی لە نووسەرە دیارەکانی وێژەی فارسی ساڵی ٢۶۴۸ لە گوندی کیوەنان لە سونقوڕی کرماشان لەدایک بوو.لە کرماشان خوێندوویەتی و لە ۷۰ی هـ بووە مامۆستای قوتابخانە.…
📝ژیاننامەیەکی کورتی مەنسوور یاقووتی 👤مەنسوور یاقووتی ناسراو بە گوڵباخی لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی لە گوندی "کیوەنان" لە سونقوڕی کرماشانە‎ و قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تەواوکردووە و لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا وانەی وتوەتەوە. ناوبراو نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری دیاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. 🔻بەڕێز یاقووتی، یەکێک لەو نووسەرە ناودارانەیە کە ناسناوی "چیخۆڤی ئێرانی" پێ دراوە. یاقووتی دەچێتە ڕیزی ئەو نووسەرانەی کە لە ئەدەبیاتی جیهانیدا بە نووسەری ئەدەبیاتی کەمینە ناودێر دەکرێن کە بە هۆکاری سیاسی ناچار بە نووسین بە زمانی دیکەی جیا لە زمانی خۆیان دەبن؛ بەڵام خەم و ئازاری گەلەکەیان دەنووسنەوە و لە ئێش و ئازاری خاک و خەڵکی خۆیان غافڵ نین. بۆیە یاقووتییش بە زمانی فارسی و لە دووتوێی چیرۆک و ڕۆمانەکانیدا ئاوڕی لە ژیانی خەڵک و گەلی خۆی داوەتەوە. 🔻مەنسوور یاقووتی کە لە سەردەمی پاشایەتیش‌دا بۆ هۆی بۆچوون و نووسینەکانییەوە ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە ببووەوە، ساڵی ١٣٥٩ و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک لە دژی تۆمار کرابێت، لەسەر کارەکەی لابرا و دواتر لەگەڵ کاری نووسین کرێکاریشی دەکرد. 🔻بەشێک لە بەرهەمەکانی مەنسوور یاقووتی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، کە «چرایەک لە سەر مایینکۆ»، «بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک»، «لاوەچ» و «کرمانج» بەناوبانگترینیانن. هەروەها کتێبی "تنهایی رئیس جمهور"، بەرهەمێکی دیکەی یاقووتییە و تایبەتە بە ژیان و بەسەرهاتی سەرۆکكۆماری کوردستان، شەهید پێشەوا قازی محەممەد کە بەداخەوە پێش ئەوەی چاپ و بڵاو بکرێتەوە دەستی‌بەسەردا گیرا. 📚بەرهەمەکانی دیکەی نووسەر بریتین لە: آواز کوه، داستان‌های آهو دره، قصه‌های زاگرس، آیین یارسان در اساطیر قوم کرد، حماسه بابک خرم‌دین، خرچنگ بلندپرواز، دهقانان، چراغی بر فراز مادیان کوه، افسانه‌هایی از ده‌نشینان کرد، گل خاص، پاجوش، مردان فردا، سال‌های پرخاطره، با بچه‌های ده خودمان، زخم، درخت خشک و باغ پرگل. 🔻مەنسور یاقووتی، دوای ماوەیەک تووشبوون بە نەخۆشی، رۆژی شەممە ۸ی بەفرانبار لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە کرماشان کۆچی دوایی کرد و رۆژی یەکشەممە لە کرماشان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا. #مەنسوور_یاقووتی (٢۶۴۸ کیوەنان، سونقوڕ-٢٧٢۴/١٠/٨ کرماشان) #ژیاننامە https://t.center/midyayserberzi/38709 ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن Telegram | Instagram
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily