📢نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
🔹 دەم پارتی دوای ئەوەی دوێنێ لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، ئەمڕۆ نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە: ئۆجەلان "تەندروستیی باش بوو. هەڵسەنگاندنی بەرەو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد هەبوو."
🔹 بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەم پارتی، ئۆجەلان جەختیکردووەتەوە لەوەی "بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد - تورک تەنیا بەرپرسیارێتیی مێژووی نییە، بەڵکو گرنگی چارەنووسی بۆ هەموو گەلان بەدەستهێناوە."
📝دەقی راگەیێندراوەکە:
بۆ راگەیاندن و رای گشتی؛
🔹 لە 28ـیی کانوونی یەکەمی 2024ـدا، دانیشتنێکی فراوانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی ئەنجام دا. تەندروستیی باشە و ورەی زۆر بەرزە. هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بوون.
🔹 لە دانیشتنەکەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجەلان پێشنیازی چارەسەری ئەرێنیی خستەڕوو بەرامبەر بە سیناریۆ تاریکەکان کە دەسەپێنرێن.
🔹 چوارچێوەی گشتیی بیرۆکەکان و روانگەکانی بەم شێوەیەن:
🔹 بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، وێڕای ئەوەی بەرپرسیاریێتییەکی مێژووییە، گرنگە و بووەتە پێویستییەکی چارەنووسساز بۆ هەموو گەلان.
🔹 بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و ئاڤاکاریان هەبێت بەبێ گیرۆدەبوون بە حیساباتی کاتی و تەسک. بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە، پەرلەمانی تورکیا دەبێت.
🔹 رووداوەکانی غەززە و سووریا دەریان خستووە کە چیتر ناکرێت چارەسەری ئەم کێشەیە دوابخرێت کە هەوڵدەدرێت لە رێگەی دەستتێوەردانی دەرەکییەوە ئاڵۆزتر بکرێت. بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی کارێک کە گرنگییەکەی هاوشێوەی مەترسییەکەیە، پێشنیاز و بەشداریی ئۆپۆزیسیۆنیش گرنگن.
🔹 من خاوەنی ئەو شارەزایی و بڕیارەم کە بەشداری پێویست لە پارادایمە نوێیەکەدا بکەم کە بەڕێزان باخچەلی و ئەردۆغان پشتیوانیی لێ دەکەن.
🔹 شاند، ئەم روانگەیەی من لەگەڵ دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان باس دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەمانە، ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی بنێم و بانگەواز بکەم.
🔹 هەموو ئەم هەوڵانەمان، وڵات دەگەیێنێتە ئەو ئاستەی شایستەیەتی و هاوکات رێبەرێکی زۆر بەنرخیش دەبێت بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی.
🔹 سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە.
🔹 بەڕێزەوە بۆ رای گشتی،
29ـی کانوونی یەکەمی 2024
پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
@midyayserberzi