📗ژمارەی هەژدەهەمی "پژوهشنامه ادبیات کردی" (پاییز و زستانی ۲۰۲۴) بڵاوکرایەوە.
✔️ یەکەمین و تاقە گۆڤاری کوردیی خاوەن هاوکۆلکەی کاریگەری (Impact Factor)
✔️ یەکەمین و تاقە گۆڤاری کوردیی خاوەنی چارەک (Q) و بەرهەمهێنی ئاماژەمەندی (Citation) بۆ زمانی کوردی
✔️ یەکەمین و تاقە گۆڤاری خاوەن پلەی زانستی لە ئێران تایبەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و نوانەکراو لە ناوەندی ISC
✔️ تەرخانکردنی "نادیبا" (ناسێنەی دیجیتاڵی بابەت) بە هەر دوو شێوازی (DOI) و (DOR) بۆ وتارەکان و دانانیان لە DOAJ، ئەکادیمیا و گووگڵ سکالێر لەگەڵ نوانەکردنیان لە بنکەدراوە هەرێمییەکاندا
✔️ لەم ژومارەدا ۱۳ توێژینەوەی زانستی بە کوردی و فارسی بڵاوکراوەتەوە و کورتەی وتارەکان بە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی لە ناوەندگەلی نوانەسازیدا دانراوە.
✔️ ئەم گۆڤارە لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە بڵاودەکرێتەوە و یەکەمین و تاقە ژورناڵی ئەکادێمیکی کوردییه که لە لایەن دامەزراوەگەلی ئاماژەپێویی نێودەوڵەتییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
P-ISSN: 2645-3657
E-ISSN: 2717-0039
Email: kurdlit@uok.ac.ir
Web:
jokl.uok.ac.ir
@midyayserberzi