قەڵای زێویە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری سەقز؛ بەدووری 55 ڪم دەکەوێتە گوندی زێویە.
مێژووی دروستکردنی ئەم قەڵایە بۆ سەردەمی #ماناییەکان و #مادەکان دەگەڕێتەوە لە 900 بۆ 700 ساڵ پێش زاین...
🔹لەساڵی 1947 بەهۆی بەفر و بارانەوە چەندین پارچە شوێنەواری گرنگ لە قەڵای زێویە دەرکەوت؛ دوای هەڵکۆڵین بەسەدان پارچە شوێنەوار دۆزرانەوە؛ لەوانە: سەری هەوڵۆ و ڕیتۆن و بازنە و ملوانکە و پلیتی زێڕ و پەیکەر و گۆزە و چەندان شتی تریش کە زۆربەیان لە زێڕ و زیو عاج و کانزایی تر دروست کراون...
قەڵای زێویە لەبەر گرنگی و دەوڵەمەندیی بەو هەموو شوێنەوارە بەنرخانەی تیایدا دۆزرایەوە ناونراوە بە گەنجینەی قەڵای زێوێ...
✍️ناوەندی مێژووی کورد و کوردستان
#مێژوو #قەڵای_زێویه #ماد #ماناییەکان #سەقز #زیویە
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram