View in Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم ✍️هۆنەر: نالی 🎙مەقام: شارام مەنسووری شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون وا تێمەگە، قوربان، کە گەدا، بولهەوەسێکم گەردەن کەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە وا زەن مەبە ناعارف و هەرزە مەرەسێکم وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵی ببوایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم باوەڕ مەکە ڕۆح سەختی غەمی فیرقەتی تۆ بم بۆ هاتنی تۆ باقییە نیوە نەفەسێکم هەر لەحزە دەڵێم من سەگی دەرگام و، ڕەقیبیش دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم! گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ یەعنی وەرە نالی کە منیش دادڕەسێکم! 📕دیوانی نالی، غەزەل، كێش: عەرووزی (هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف-مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن) #نالی (٢۵٠٠ شارەزوور- ٢۵٧٧ ئەستەمبوڵ) #شارام_مەنسووری #هۆنراوه #مەقام ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن Telegram | Instagram
Telegram Center
Telegram Center
Channel