View in Telegram
📢پزیشکێکی کورد یەکەم نەشتەرگەریی ڕۆبۆتیی بۆ چاندنی گورچیلە لە ئەمریکا کرد. 👤د.غازی ب. زێباری، خەڵکی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەنگاوێکی مێژووییدا یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بەخشەری زیندووی بە یارمەتی ڕۆبۆت، لە لویزیانای باکوور، کرد 🔺لە سەنتەری پزیشکی ویلیس-نایتۆن نۆرس لە شرێڤپۆرت، د. زێباری بە بەکارهێنانی سیستمی نەشتەرگەریی ڕۆبۆتیی پێشکەوتووی داڤینچی XI، ئەم نەشتەرگەرییە سەرکەوتووەی کرد کە چەندین سوودی گرنگی هەیە، لەوانە: کەمکردنەوەی ئازار، چاکبوونەوەی خێراتر و کەمکردنەوەی مەترسیی هەوکردنی برین. 🔺د. زێباری، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم رێکارە نوێیەوە دەڵێت: "ئەم تێکنۆلۆژیا نوێیە دەرفەتی دووەم دەداتە ئەو نەخۆشانەی کە پێشتر بەهۆی کێشی زۆر یان قەڵەوییەوە ڕەتکراونەتەوە." هەروەها جەختی لەوە کردەوە "ئەم پێشکەوتنە بە شێوەیەکی بەرچاو کوالێتی چاودێریی نەخۆشەکانی چاندنی گورچیلە باشتر دەکات." 🆔دەنگ ڕووشن هۊرەیل کورد ـــــــــــــــــــــــــــــ 🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن https://t.center/midyayserberzi instagram.com/midyayserberzi
Telegram Center
Telegram Center
Channel