ئیستاکە... ئەوەڵی خوێندنی
سترانی لەرزۆکی پاییزەو
ئەوەڵین داگەڕان بە "زەرد"دا بۆ خوارێ و
یەکەمین خەزانی قژی گوڵ لە باخداو
سەرەتای دابڕان لە نێوان ئاسمان و ساماڵدا...
"شێرکۆ بێکەس"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "
کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🍂 چوارشەمە ۱۸ی ڕەزبەری
۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 : ۴ی ئێوارە
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi