🚩 چڕبوونەوەی ڕەوتی داڕمانی کۆماری ئیسلامی، پەرەسەندنی بزووتنەوە داواکاریی تەوەرەکان، ئەرکی چەپی شۆڕشگێڕ
هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر ) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
یەکەم: سەرکەوتنی ترامپ لە ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان
ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەواڵێکی ناخۆشە. نەک هەر بۆ کرێکاران، ژنان، چالاکانی ژینگەپارێز، کۆچبەران و دەستکەوتە دێموکراتیکەکان لە ئەمریکا، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان. ئەوەی کە لەم هەڵبژاردنەی ئەمریکادا ڕوویدا، لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆیدا، سەرکەوتنی ڕاستترین باڵی سەرمایەداریی بوو، کە بە تەبلیغات و پڕوپاگەندەی شێوە فاشیستیی خۆی لە دژی چەپ، ژنان، باقی ئاراستە جنسییەکان، کۆچبەران و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پاشەکشەی بە باڵی میانەڕەوی سەرمایەداریی کرد و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا.
درێژەی ڕاگەیاندن:
https://shorturl.at/qRX3Q