View in Telegram
️️Komalamedia️
3:24
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🚩
پێشکەش بە یادی ڕێبەری هەمیشە زیندوو، کۆمۆنیستی ماندووی نەناس، دکتوری چەوساوەکان «
#جەعفەری_شەفیعی ».
ئێمە کۆمۆنیستەکان، گیانبەختکردووان لە خەرمانەیەک لە پیرۆزی خوڕافات یان هەستێکی ڕۆمانسییەوە ناپێچین. بۆ ئێمە مێژووی داهاتوو، زیندووەکان دروستی دەکەن و هەرئێستا لەگەڵ خەبات و تێکۆشانێکی زیندوو و ڕاستەقینە، بە هەموو گرنگییەکییەوە بەرەوڕووین، بەڵام ڕێک هەر لێرەدایە کە سەرلەنوێ یاد و بیرەوەری هاوڕێ جەعفەر شەفیعی بۆ ئێمە زیندوو دەبێتەوە. نەک هەر لەبەرئەوەی کە ئەمڕۆ جێگای ئەو، لەو نەبەردە سەختە و ئاڵەنگارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە لەبەردەم کۆمەڵە و حزبی کۆمۆنیست دایە، زۆر خاڵییە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا لەبەرئەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە لە نێو ئێمەدا دەیانەوێت خۆیان لە هەناوی خەباتی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ستەملێکراوانی کۆمەڵگادا ببیننەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە ئامانجیان بریتی بووە لەوەی کە بە هەموو تواناوە بەشدارییەکی جددی لەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەدا بکەن، بە حەق ڕێز لە یەکێک لە شەریفترین و شێلگیرترین تێکۆشەری ئەم ڕێبازە دەگرن و لەوەش گرنگتر، ئیلهامی لێ وەردەگرن. یادی بەرز و بەڕێز بێ و ڕێبازی بەردەوام
Share
Telegram Center
Channel
Join