🚩 ئەرتەشی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە
ڕۆژی هەینی ٨ی نۆڤەمبەر بەرامبەر بە ١٨ی خەزەڵوەر، نووسینگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کارناسانی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتە هەژێنەرە ٣٢ لاپەڕەییەدا، کوشتارەکانی ئیسرائیل بە وردبینییەکی زۆر و لێک جیاکردنەوەی قوربانییەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز خراوەتەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ٧٠٪ی ئەو قوربانیانەی تا ئێستا ناویان تۆمارکراوە، لە ژنان و منداڵان پێک دێن. زۆربەی قوربانیانی کەرتی غەززە منداڵانی تەمەن پێنج بۆ نۆ ساڵ بوون. ئێجیت سونگای، سەرۆکی فەرمانگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی کە ٨٠٪ی خەڵکی غەززە لەنێو بیناکانی نیشتەجێبووندا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆردومان کراون و نزیکەی دە هەزار کەسیش تا ئێستا لەژێر داروپەردوودا ماون، ژمارەی قوربانییەکان گەلێک زیاترە لەو ئامارانەی ئێستا.
درێژەی بابەت:
https://shorturl.at/ezVXa