بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە «ئەبوبەکر ئێسپەندی» ئازیزە
کاک ئەبوبەکر ئێسپەندی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی دێی «دووئاو» لە ناوچەی «نەغەدە» لە دایک بوو. ژیانی هەر لە سەرەتای منداڵیەوە تێکەڵ بە کارو ڕەنج و کوێرەوەری بوو. هێشتا تەمەنی منداڵی تێپەڕ نەکردبوو کە لە گەڵ زۆر ئەرک و سەختیەک ئاشنا بوو. ماوەیەک چوو بۆ کوورەخانەکان بۆ کار و لە گەڵ رەنج و مەینەت و ماف خوراوی کرێکاران ئاشنا بوو.
هاوڕێ ئەبوبەکر دەردو ڕەنجی کرێکاران و زەحمەکێشانی لە نزیکەوە و عەمەلی دەدیت و تێگەییشت کە کرێکاران هەموو شتێک لە ناو وڵات بەرهەم دەهێنن، بەڵام بۆ خۆیان بێ بەشن. خشت ئەوان دەیبێژن، بەڵام خۆیان بی ماڵن. کارخانەکان ئەوان دەیگەرێنن، بەڵام خۆیان بێ بەشن. هەروەها ئەوەی دەدیت کە خەڵکی کوردستان گەلێک مافی لێ زەوت کراوە، ئەوەش سەرباری هەموو دەردانە. بۆ بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا کە دژی ئەم زوڵم و بێدادیە هەڵگەڕێتەوە تێگەیشتبوو کە خەڵکی زەحمەتکێش و بندەست تەنیا بە تێکۆشان و خەباتی یەکگتروو دەتوانن بەربە زاڵم بگرن و مافیان وەستێنن و بە ئامانجی خۆیان بگەن.
پێش شۆرشی ساڵی ۱۳٥۷، هاوڕێ ئەبوبەکر لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو. لە ئامانجی کۆمەڵە تێگەییشت و زانی کە ڕێگای خۆی دۆزیوەتەوە. لە کاتێکدا رژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕندانەی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد، کاک ئەبوبەکر زانی کە کاتی شۆڕش و وەستانەوە و فیداکاریە. گوندەکەی ماڵی هاوڕێ ئەبوبەکر واته "دووئاو" لە لایەن بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بێجگه لە چەند ماڵێک، سەراپای سوتێندرا. لە کاتی پێشمەرگایەتی دا بە ڕاستی نموونەیەک بوو لە فیداکاری و جەسارەت. کام کار و ئەرک دژوار بوو ئەو دەیگرتە عۆدە و ئەنجامی دەدا. هیچی بۆ خۆی نەدەویست و هەر چی هەبوو لە ڕیگای شۆرش بۆ ئازادی و عەداڵەتدا بەختی کرد.
بەداخەوە هاوڕێی خۆشەویست و پێشمەرگەی وشیاری کۆمەڵە، ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٥٨ لە «شنۆ» بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی ئازیزی بەختکرد.
* وێنەکە کاک سۆڵتان خوسرەوەی هێژا ناردوویەتی
ئەگەر زانیاری زیاترتان بوو، بۆم بنێرن زیادی دەکەین.
@Komala1