View in Telegram
▪️ بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی عوسمان مامە “عوسمان مامە”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧٢٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی دا، هێشتا دەستبەسەر و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. نادیاری لە دۆخی ناوبراو، نیگەرانی خێزان و کەسوکاری ئەم هاوڵاتییەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز عوسمان مامە، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان هێشتا دەستبەسەر و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧٢٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراو و بەدواداچوونەکانی خێزانەکەی لە ناوەندە ئەمنی و یاساییەکان لە شارە جیاوازەکان و وەکو: بۆکان، ورمێ، کەرەج و تاران، بەڵام بەرپرسانی پێوەندیدار لە پێدانی هەواڵ لەبارەی دۆخی ئەم هاوڵاتییە خۆ دەبوێرن. درێژەی هەواڵ؛ https://ku.kolbarnews.com/141120245-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Telegram Center
Telegram Center
Channel