* با هەموو موسوڵمانێك ئەو ڕاستیە ئیمانی وعەقیدەییە بزانن و ئاگاداربن لێی نەوەک تووشی بەدبەختی و خەسارەتمەندی دونیا و قیامەت بن!!
دەڵێ لا الە الا اللە کەچی پشتگیری کەسانێك دەکات کەدژایەتی ڕێباز و بەرنامەی لا الە الا اللە دەکات کە ڕێباز و بەرنامەی ئیسلامە!
سوجدە بۆ خودا دەبات کەچی دوژمنانی خودای خۆش دەوێ و پشتگیری خوێن ڕێژ و زاڵم و ستەمکار و دوژمنانی خودا دەکات!
سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) دەدات کەچی کەسانێکی خۆش دەوێ کەدژی ڕێباز و سوننەتی پێغەمبەرن!
گوتنی لا الە الا اللە نەتگێڕتەوە لە خۆشویستن و شوێن کەوتن و پشتگیری کردنی بێ دینان و دوژمنانی خودا هەرگیز سوودت پێ ناگەیەنێ لەقیامەت!
نوێژێك نەتگێرتەوە لە زوڵم و ستەم و حەڕامخۆری و پشتگیری کردنی خوێن ڕێژ و زاڵم و ستەمکار و داگیرکەران ئەم نوێژە هەرگیز سوودت پێ ناگەیەنێ لەقیامەت!
کەواتە پێش ئەوەی لەسەر گوتنی لا الە الا اللە و نوێژ و صەڵەوات و خێر و چاکەکانت قەرزار بیتەوە و موفلیس و مایەپووچ و بەدبەخت و خەسارەتمەند بی، لەدونیا بگەڕێوە لای خودا و دین و بەرنامەکەی!
ئەگەر تۆ تێنەکەوتووی لەو ڕاستیانەی باسم کرد سوپاسی خودا بکە و لەبەر خودا بڵاوی بکە و بیگەیەنە بەوانەی کە نازانن و بێ ئاگا وغافڵن لەو ڕاستیانە!
@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat