کۆمەڵێک چالاکوانی گەنجی دژە شەڕ، بە داپۆشینی پەیکەری ٣٠ مەتریی "پیاوی مۆلیکیولی" لە ڕووباری شپرێی بەرلین، ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە فرۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا و دامەزراندنی مووشەکە مامناوەندییەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا دەربڕی.
چالاکوانان بە شێوەیەکی هێمایی، پەیکەرە بەناوبانگەکەیان بە پارچەیەکی گەورە داپۆشی کە لەسەری نووسرابوو: "نا بۆ شەڕی جیهانی سێیەم. نابێت هیچ مووشەکێکی مامناوەندی لە ئاڵمانیا و هیچ فڕۆکەیەکی یۆرۆفایتەر بۆسەر کوردستان هەبێت.
چالاکوانان بە هەڵبژاردنی ئەم پەیکەرە هێمادارە لە ناوەندی بەرلین، سەرنجی ڕای گشتییان بۆ لای دژایەتیی خۆیان لە هەمبەر پەرەسەندنی چەک و ئەگەری شەڕ ڕاکێشا. ئەوان داوای وەستاندنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و ڕێگرتن لە دامەزراندنی مووشەکە مامناوەندییەکان لە ئاڵمانیا دەکەن.
ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتییە بەشێکە لە بزووتنەوەیەکی بەرفراوانتری دژە شەڕ لە ئاڵمانیا کە نیگەرانی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی پێکدادانەکان لە کوردستانە.
#بژی_بەرخۆدانی_گەل
#افق_گریلا
#در_تلگرام_با_ما_همراە_شوید
⬇️⬇️⬇️
🆔 @gerila2014