🔸لە گەڵ سروە؛✔️گوێز تەکاندن🔸لەوانەیە زۆربەی ئێمە ئاگەداری ئەوەی نەبین کە ئەو گوێزەی شەوانی پاییز و زستان لە گەڵ مێوژ و تۆ و میوەیتر ئەیخۆین، له کاتی تەکاندن داب و نەریتێکی تایبەتی هەیە. کاک «رەحیم لوقمانی» لە بابەتێکا بە تایبەت باسی داب و نەریتەکانی گوێز تەکاندنی کردووە و ئەم بابەتە لە ژمارەی ۷ی گۆڤاری سروە و لە پاییزی ۱۳۶۵ لە چاپ دراوە.
✍️رەحیم لوقمانی🔹هاوین دیمەن و روخساری زەرد هەڵگەڕاوە و گەردی پایزی گرتووە. تەبیعەت بەرگی گۆڕیوە و خۆی بۆ کزەی زریانی خەزان تەیار کردووە. گەڵای داران لە گوێن پەرەنگی گوارە دەلەرزێنەوە و ئیتر زەوی بەردراون و شینکەی کەم تەمەن سەریان هەڵداوە. ئاگری بێ دووکەڵ و تینی رەزبەر لە رەزبەر بووە و ناکووژێتەوە.
🔹زریانی شێت لە کاوانەی شاخەوە داگەڕاوەتە دۆڵ و دەشت و چەم و باخان. هەنار و هەرمێ ئاویان تێگەڕاوە و چاوەڕوانی دەستی باخەوانن، زەردە بەهێ و سێوەلاسوورەی سفت و سۆڵ بە لک و پۆپانەوە ڕادەهێژێن. گوێز و بادامی باخ و لێڕو بنار و لاپاڵ هەڕەتیانە بۆ شەوچەرەی زستان هەڵگیرێن.
🔹منداڵان چاوەڕوانن تا هەوری تاری، عەتری باران لە بووکی زەردەسووری گێوژ بپرژێنی. وا مازوان چاوەروانی دەست و چەڵاگی کوڕ و کچانە و زمانی گەڵای بۆ بارینی گەزۆ راداشتووە.
🔹لەم وەختەدا گوێز پێگەییشتووە و هەڕەتی تەکاندنیەتی. گوێز تەکاندن وەک زۆر کاری دی زاراوەی خۆی هەیە. رەنگە زاراوەی هەر ناوچەیەش لە ئی ناوچەیەکی تر جیاواز بێ. ئێمە باسی گوێز تەکاندنی ناوچەی سەرشیوی سەقز دەکەین. دیارە وشە و زاراوەی، کارەکەش لە زمانی خەڵکی ئەم شوێنە وەرگیراون...
⚡️ئێوە ئەتوانن درێژەی نووسراوەکە لە ئینستانت ویو (مشاهدە فوری) بخوێننەوە:
🌐 https://telegra.ph/walnut-09-26-3🌐 https://vakawi.ir/24327-2/@vakawii