View in Telegram
بەشی دوو، درێژە: 9-به‌ڕێز مامۆستا قه‌ره‌داغی له‌ پێشه‌کیی دیوانی مه‌وله‌وی یه‌که‌مدا ناوی مه‌وله‌وی یه‌که‌میان به «مه‌لا موسته‌فای پاوه‌یی» هێناوه‌ چونکه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا که‌ ناوی مه‌وله‌وی پاوه‌یی هاتووه‌، ناوی «مه‌لا موسته‌فا»یه‌، به‌ڵام کاتێک باسی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌کات چونکه له‌ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که‌ شیعره‌کان به‌ ناوی «شێخ موسته‌فا»وه‌ هاتووه‌، باس له «شێخ موسته‌فای مه‌وله‌وی»! ده‌که‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن «مه‌لا موسته‌فای پاوه‌یی» کراوه‌ته «شێخ موسته‌فا»؟! 10-ئه‌م باسه‌ دواتر وه‌کوو وتارێکی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر باسی «مه‌وله‌وی یه‌که‌م» به‌چڕوپڕی بڵاو ده‌بێته‌وه‌. 🆔 https://t.center/edrispiri2021
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily