View in Telegram
ئیدریس پیری Edris Piri
وڵامی مامۆستا عەبدۆڵڵا حەبیبی بۆ مامۆستا عەلی قەرەداغی لە سەر هەمان بابەتی سەرەوە، شیعرەکانی شێخ موستەفا تەختەیی. دەق: بەشی یەکەم: له وه‌ڵامی نووسراوه‌یه‌کی کاکه ئیره‌ج مورادی و وته‌کانی به‌ڕێز مامۆستا قه‌ره‌داغی له کۆنفرانسی مه‌وله‌وی ناسیدا له سه‌ر «دوو مه‌وله‌ویی کورد»: مامۆستا قه‌ره‌داغی له چاپی دووه‌می دیوانی مه‌وله‌ویدا به‌شێکی زیاد کردووه و شیعره‌کانی «شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی»ی به ناوی «مه‌وله‌وی یه‌که‌م»وه هێناوه و له کۆنفرانسی مه‌وله‌وی ناسیشدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌و شیعرانه که له دیوانی شێخ موسته‌فای تهختهییدا هاتووه هی مه‌وله‌وی یه‌که‌مه. بۆیه به پێوستم زانی له وه‌ڵامی نووسراوه‌که‌ی کاکه ئیره‌ج و وته‌کانی مامۆستا قه‌ره‌داغی به چه‌ند خاڵێک ئاماژه بکه‌م: 1-مه‌لا موسته‌فا پاوه‌یی که به «مه‌وله‌وی» به‌ناوبانگ بووه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا به ناوی شاعیر ناوی نه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت یه‌ک نیوه‌به‌یت شیعری لێ به‌جێ نه‌ماوه. ئه‌م مه‌لا موسته‌فایه که پێش مامۆستا مه‌وله‌وی له پاوه ژیاوه وه‌کوو مه‌لایه‌کی ئایینی له به‌ڵگه‌نامه‌کانی پاوه‌دا ناوی هاتووه که یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه له لایه‌ن کاکه حه‌یده‌ری مه‌عازی به ده‌ستی مامۆستا قه‌ره‌داغی گه‌ییشتووه و به‌داخه‌وه مامۆستایش دیوانێکی بۆ دروست کردووه و شیعره‌کانی شێخ موسته‌فای به ناوی ئه‌وه‌وه هێناوه! 2-به پێچه‌وانه‌ی نووسراوه‌که‌ی کاکه ئیره‌ج و وته‌کانی مامۆستا قه‌ره‌داغی له کۆنفرانسی مه‌وله‌وی ناسیدا، ئه‌ساسی دیوانی شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی وته‌یه‌کی مامۆستا موده‌ڕیس نه‌بووه و دیوانی شێخ موسته‌فای ته‌خته‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی که‌شکۆڵی مه‌حموودپاشای جاف‌دا کۆ کراوه‌ته‌وه. 3-ئه‌و شیعرانه که له دیوانی مه‌وله‌ویدا دراونته پاڵ مه‌وله‌وی یه‌که‌می پاوه‌یی، له که‌شکۆڵی مه‌حموودپاشای جاف‌دا نووسراونه‌ته‌وه و له‌و که‌شکۆڵدا نووسراوه: «کلام شیخ مصطفی». دیاره خاوه‌نی شیعره‌کان «شێخ موسته‌فا»یه نه «مه‌لا موسته‌فا»!!! 4-له که‌شکۆڵی شێخ عهبدولمۆئمینی مهردۆخیدا یه‌ک پارچه شیعری شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی هاتووه و دیاره شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی شاعیر بووه و هه‌روه‌ها که له خاڵی ژماره یه‌کدا ئاماژه‌ی پێ درا مه‌لا موسته‌فا شاعیر نه‌بووه. 5-مامۆستا قه‌ره‌داغی بێ پشت به‌ستن به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و له حاڵێکدا که که‌شکۆڵی مه‌حموود پاشای جافی له‌به‌ر ده‌ستدا بووه، ئه‌و شیعرانه‌ی به ناوی مه‌وله‌وی یه‌که‌مه‌وه هێناوه و شێخ موسته‌فای کردووه به مه‌لا موسته‌فا و مه‌لا موسته‌فای شاعیری لێ دروست کردووه!! 6-هه‌رچه‌ند که‌شکۆڵی مهجوودپاشای جاف و دیوانی شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی پێشتر له چاپی دیوانی مه‌وله‌وی چاپ بوون و دیاره که‌شکۆڵه چاپکراوه و دیوانه‌که‌ی شێخ موسته‌فا له به‌رده‌ستی مامۆستا قه‌ره‌داغیدا بوون، به‌ڵام شیعره‌کانی له ڕووی ده‌ستنووسه‌که‌وه نووسیوه‌ته‌وه و جیا له‌وه که له زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا شیعره‌کانیان به هه‌ڵه خوێندووه‌ته‌وه له بڕێک شوێنیش‌دا چه‌ند وشه‌یه‌کی بۆ نه‌خوێندراوه‌وه!!! ئه‌مه له حاڵێکدایه که شیعره‌کان له دوو سه‌رچاوی چاپکراودا له به‌رده‌ستی به‌ڕێزیان بوون. 7-مامۆستا قه‌ره‌داغی وه‌کوو ئه‌وه بڵێی تازه کارێکه و کردوومه و لێی په‌شیمان نابمه‌وه، له کۆنفرانسی مه‌وله‌وی ناسیدا بێ ئه‌وه که ئاماژه‌یه‌ک به که‌شکۆڵی مه‌حموودپاشای جاف بکات له سه‌ر ده‌ستنووسه‌که‌ی سه‌یید تاهیری هاشمی باسی کردووه و نووسراوه‌که‌ی مامۆستا موده‌ڕیسی به هه‌ڵه زانیوه که ئه‌و شیعرانه به هی شێخ موسته‌فای ته‌خته‌یی ده‌زانێت. به‌ڕێزیان نه له دیوانه‌که و نه له کۆنفرانسه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه نه‌کردووه که له سه‌ر ئه‌ساسی کام به‌ڵگه و ده‌ستنووس ئه‌و شیعرانه‌ی «شێخ موسته‌فا» به شیعری «مه‌لا موسته‌فا» ده‌زانێت! و ته‌نیا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که چوون من به شیعری مه‌وله‌وی یه‌که‌م دامناون ئه‌بێ به ناوی شێخ موسته‌فاوه نه‌بن! 8-مامۆستا قه‌رده‌داغی بۆ دیوانی مه‌وله‌وی یه‌که‌م! دوو سه‌رچاوه‌ی هێناوه. یه‌که‌م که‌شکۆڵی مه‌حموودپاشای جاف که له‌وێدا نووسراوه: «کلام شیخ مصطفی» و دووه‌م ده‌ستنووسێکی سه‌یید تاهیری هاشمی که له‌و ده‌ستنووسه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ناوی شاعیر نه‌کراوه و دوایی مامۆستا موده‌ڕیس له ژێر نووسراوه‌که‌ی سه‌یید تاهیری هاشمی نووسیوه که «بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌م ئه‌شعاره هه‌ڵبه‌سراوی مه‌رحووم شێخ موسته‌فای تهختهیین». ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که: له حاڵێکدا له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که شیعره‌کان به ناوی شێخ موسته‌فاوه هاتوون، چۆن مامۆستا شیعره‌کانی داوه‌ته پاڵ «مه‌لا موسته‌فای پاوه‌یی»؟!!!
🆔
https://t.center/edrispiri2021
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start