View in Telegram
ئیدریس پیری Edris Piri
دەقی وڵامێکم بۆ مامۆستا عەلی قەرەادغی خۆشەویست لە گروپی دەستنووسی کوردستان، کە مامۆستا قەرەداغی لە کۆنفڕانسی مەولەوی ناسیدا لە زانکۆی سلێمانی شیعرەکانی شێخ موستەفای تەختەیی بە هی مەلا مستەفای پاوەیی ناو دەبات. بە هۆی ئەوەیکە هاوڕێیانی زۆرم لەم بارەوە لە سەر شیعری شێخ موستەفای تەختەیی پرسیاریان کردووە دەقی نووسراوەکەم لێرشدا لە خزمەتانە دادەنم. سڵاو و ڕێزی تایبەت و پڕاوپڕ لە هەستم بۆ مامۆستا قەرەدای خۆشویست. هیوادرم مامۆستا قەرەداغی ئەم تێبینیەم لە سەر بووچوونی بەڕێزیان لە سەر ئەو شیعرانەی شێخ موستەفای تەختەیی بە دڵئاواڵاییەو وەربگرێت و لەم شاگردەی خۆیان نەڕەنجێت. بڵام با ڕاستەوخۆ بڕوێنە سەر بابەتە. من بە پێچەوانەی ئەم بووچنەی مامۆستا قەرەداغی ئازیز بۆ بابەتەکە دەڕوانم. وەکوو هەموومان دەزانین شێخ شەمسەدین باوکی باوا شێخ موستەفای تەختە شاعیر بووە و شیعری هەیە، (شەمسەدین گریا، شەمسەدین گریا، دڵ ئەمشەو چوون شەم تا بە سۆب گریا...)، هەروەها منداڵانی شێخ موستەفا وەکوو نمونە شێخ وەسیمی یەکەم شاعیر بووە و 262 بەیتی ئاشنانەوە و ڕۆڵەبزانی و دەیان بەرهەمیتری شیعری و ئەدەبی و فەلسەفی و کەلامی هەیە، بە گشتی بنەماڵەی شێخ موستەفای تەختە چ باوک و باوا گەورەکانی چ منداڵ و نەوەو نەتیجەکانی بە دەیان پشتی بەرەوسەر و بەرەوخوا شاعیر و عاریف و زانا و ئەدیب و فیلەسووف و شەرعزان و دادوەر بوون. ئەمە یەکمین هۆکارە کە بڵین ناکرێت شێخ موستەفا لە بێنی باوک و منداڵ و نەتیجەکانیدا بە تەنیا ئەو شیعری نەبووبێت و زانا نەبووبێت، کە پێم وایە مامۆستا قەرەداغیش لە سەر ئەو قسەیەم هاوڕایه. بڵام ئەگەر بڕۆینە سەر سەرچاوە و دەستنووس و بەڵگەنامەکان، وێڕای ئەوەی شێخ عەبدولکەریم مودەڕس ئاماژە بە شاعیر بوونی شێخ موستەفای تەختە دەکات، وێڕای ئەوە لە کەشکۆڵی مەحموود پاشای جاف شیعری شێخ موستەفا هاتووە، هەروەها مامۆستا تاهیر هاشمی لە کۆتایی دەستنووسەکیدا دەنووسێت کە ئەمانە شیعری شێخ موستەفای تەختەن و ئاماژە بە تەختەیەکیشی دەکات، بە هەمان شێوە شێخ عەبدولمومینش کە خۆی لە بنەماڵەی شێخ موستەفای تەختەیە لە کەشکۆڵەکیدا لە بریتانیا ئاماژە بە شیعری شێخ موستفای تەختە دەکات و ناوەی تەختەیەکیشی دەنووست، جیا لەوانەش شێخ موستەفای تەختە لە شیعرەکانیدا ئاماژە بە شێوەناوەکانی تەختە وەکوو زەردە دڵ دەکات و ئەڵێت: شاباز تەلاران مەسکەن زەردە دڵ...، کە ناکرێت و ئەگەری نزیک لە سیفرە مەولەوی ناوێکی پاوەیی ئەگەر بووبێت و خۆی تەختەیی نەبووبێت لە شیعریدا ئاماژە بەو شوێنەی تەختە کردبێت کە نەیناسیوە و نەبینوە. بڵام لە سەر بوونی دوو مەولەوی، کە مامۆستا قەرەداغی ئازیز ئەڵێت: مەولەوی یەکەم پێش لە مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزی بووە، و مەولەوی یەکەم گلەیی لە شێخ قەسیم کردووە کە ددانی خێری بە کێبەکیدا نەناوە، ئەمانە لە گەڵ یەکتر ئەکرێت نەگۆنجاو بن. چونکە بە قسەی مامۆستا قەرەداغی مەولەوی یەکەم هاوکات لە گەڵ شێخ قەسیم ژیاوە، وەکوو هەمووشمان دەزانین، مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزی شاگرد و قوتابی شێخ سەعیدی تەختەیی لە دارولئیحسان بووە، شێخ سەعیدی تەختەیش برای شێخ قەسیمە و هەردوکیان یەک لە تەمەن و سەردەمن، بۆیە ئەگەری زۆر کەمە مەولەوی یەکەم ئەگەر بووبێت پێش مەولەوی تاوەگۆزی بووبێت. جیا لە هەموو ئەوانەش وێڕای ئەوە مامۆستا مەولەوی تاوەگۆزی شاگردی شێخ سەعیدی تەختەیی بووە، هاوڕێی نزیکی شێخ عەبدولقادر موهاجیری تەختەیی و شێخ وەسیمی دوومەمی تەختەیی و شێخ جەسیمی دوومەی تەختەیی و شێخ نەسیمی دوومەی تەختەیی و شێخ یۆسفی مودەڕیسی تەختەیی و کەسایەتییەکانیتری زانای ئەو سەردەمەی تەختە بووە و پەیوەندی و هاوڕێیەتی زۆر و قایمیان لە گەڵ یەکتر بووە، چەندین جار داوای دەستنووسی لە زانایانی تەختە کردووە، وەکوو نمونە نامەی مەولەوی بۆ شێخ یۆسف مودەڕس لە ڕێگای فەخروعولەماوە، نامەی داواکاری مەولەوی بۆ مەلا عەلی کە مامۆستا مەولەوی داوای کردووە نۆسخەی کەلامی شێخ وەسیمی تەختەیی بۆ بنێرێت. یا نامەی مەولەوی بۆ شێخ جەسیمی دووەم، چوارینەی مەولەوی بۆ مەرگی شێخی موهاجێری تەختەیی و ... لە سەر هەمان ئەساسی پەیوەندی و هاوڕێیەتی مامۆستا مەولەوی لە گەڵ زانایانی تەختە و نامە نووسین و داواکاریەکان، لە سەر ئەو بڕوایەدام کە مامۆستا مەولەوی نۆسخەیەک لە شیعرەکانی شێخ موستەفای تەختەی دەستکەوتووە و خویندویەتەوە، چونکە کاریگەری شیعری شێخ موستەفای تەختە لە سەر شیعری مەولەوی و ئیلهامی گرتنی مەولەوی لە شیعری شێخ موستەفا دیارە کە ئەمەش بابەت و کاتێکی تایبەتی پێویستە و لێرە ناگۆنجێت. بە هەرحاڵ قسەکان لە سەر ئەم بابەتە زۆرە و دۆزینەوەی نۆسخە و سەرچاوەیەکیتری شیعری شێخ موستەفای تەختە بە ناوی خۆیەوە وەکوو کەشکۆڵی عەبدولمومین و دەستنووسی تاهیر هاشمی، دەتوانێت دڵنیاترمان بکاتەوە و بابەتەکە یەک لایی بکاتەوە. ڕێز و سپاسی دووبارە.
🆔
https://t.center/edrispiri2021
Share
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily
Start