View in Telegram
🔺 بەسەر کردنەوەی نووسەرێک 🖊 ئەمڕۆ لە پەنای مەچەکی برینداری نیشتمانەوە، لە دۆستانێک لە ڕەگەزی باران، نامەیەکم تەژی بە هەناسەکانی کوێستان و به بۆنی "کاڵەبەی" و بە سۆزی "کەمەرە شل" وەرگرت. دەستی بارانیان گرتبوو، پڕاوپڕی باخەڵیان نێشتمانیان بۆ هێنا بووم، هەنگاوەکانیان پڕ بوون لە نیگا، نیگاکانیان پڕ بوون لە وەفا. بەڵێنمان دا لە جۆگەی پرسیارەوە گزنگ هەڵکەین بۆ تاڤگەی ئەندێشە تا ئاوەز چیتر لە قۆڵبەستی یەقیندا نەمێنێتەوە، هەتا گەردەلوول بخوێنینەوە و دەست بکەینەوە ملی بەڵێن. بەتەماین تاریکی لەت بکەین، جامانەیەک بخەینە ملی هەڵمەت، شاڵێک بخەینە ناقی دووبەرەکییەوە، لە ڕێگەی ئامانجەوە بڕۆین، لەسەر ڕێگا، لە هەر کانیەئاوێک لابدەین و هەناسە بارکەین لە ورە و نەسیمێکی کاڵ بدوورین بە یەخەی ئازادیەوە. بەڵێن بێ لە ئاست کەند و لەندەکان پێکەوە شانبەشان ئایەتی کۆڵنەدان بخوێنینەوە. براتان کەیهان عەزیزی ــ پاوە 10ی خەزڵوەر، 2724ی کوردی @Dengikurdistan
Telegram Center
Telegram Center
Channel