💥سپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی "ئامانجدار و سنووردار"یان لە باشووری لوبنان لەدژی پێگە و دامەزراوەکانی حیزبوڵڵا دەست پێكردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەی سپای ئیسرائیل، ئەم ئۆپەراسیۆنە "بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست" و لە ژمارەیەک گوندی سنووری لوبنان "کە بە هەڕەشەیەکی دەستبەجێ بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت" ئەنجامدراوە.
به پێی ئەم به یاننامەیه، هێزی ئاسمانی و تۆپخانەی سپای ئیسرائیل لەم ئۆپراسیۆنەدا پاڵپشتیی هێزه وشکانییەکانی ئەم وڵاته دەکەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە "بە بڕیار و ڕەزامەندیی چینی سیاسی" دەستیپێکردووە، جارێکی دیکەش جەختی لەسەر ئامانجی وڵاتەکەی کە دانیشتوانی ناوچەکانی باکوور بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كردەوە.
لە ڕۆژی دووشەممەوە میدیاکان باسیان لە هێرشە زەمینییەكەی ئەم وڵاتە بۆ سەر باشووری لوبنان کردبوو، ئاماژەیان بە کۆکردنەوەی تانک و زرێپۆشەکانی ئیسرائیل لە نزیک سنووری لوبنان و هەروەها ئاماژەیان بە لێدوانی ئاماژەپێکراوی هەندێک کەسایەتیی سیاسی کردبوو.
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣
@avatodaykurdi