زاگرۆس

#بانەیە
Channel
News and Media
Politics
Social Networks
Other
PersianSouth KoreaSouth Korea
Logo of the Telegram channel زاگرۆس
@ZagrosmadnewsPromote
510
subscribers
11.3K
photos
3.01K
videos
5.56K
links
زاگروس کانالی جهت پشتیبانی از آزادی خواهان و اطلاع رسانی اخبارموثق هر چهارسوی کوردستان به خلق آخرین اخبار از چهار سوی کوردستان تحلیلی نوین از جنبش کوردستان✌️ @Zagrosmadnews
ئەربەبا پشت و پەنای #بانەیە
.
.
#بانە هێزی لە هیچ پارچەیەکەوە بۆ نەڕۆشتووە، #بانە لەجیاتی هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵات بەتەنێ دژی داگیرکەر وەستاوە و داوای مافی ڕەوای ئینسانی خۆی دەکات. #بانە کۆبانی و عەفرین و کەرکووک و شەنگال و ئامێد نییە دەیان سەودای لەگەڵ داگیرکەراندا کردبێ و دەیان میدیای درۆیین بانگەشەی فرتوفیشاڵی بۆ بکەن بەڵام ٢١ ڕۆژە #بانە لەوپەڕی سنووری تارانەوە، ئایەتوڵڵاکانی وەلەرزە خستووە.
سڵاو و دەسخۆشی لە هەموو ئەوانەی بەهەر شێوەیەک لەو یەکگرتووییەی خەڵکی #بانە وەڵامی هەڕەشە و زیندانی سپای پاسدارانیان نەداوەتەوە و بژین بۆ خۆڕاگریتان کە گوێتان نەدایە ئەوانەی "کوردایەتی درۆزنانە" دەکەن و خۆیان لە شەپۆلی ناڕەزایەتی #بانە بێدەنگ کردووە، ئێوە هەر رێگەتان درێژە داوە و ٢١ ڕۆژە سەلماندتان ئەگەر میللەتێک بیەوێ با لە ژێر چەپۆکی داگیرکەریشدا بێ بەڵام ئاربەبا هەر سەربڵیندانە هەتا بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی وازناهێنێ. ڕاستی لەکوێن ئەوانەی سەدان کیلۆمەتریان دەبڕی و لە ڕۆژهەڵاتەوە سروودیان بۆ پارچەکانی تر دەوت؟ ئەی بۆ دەنگتان بۆ نیشتمانەکەی خۆتان دەرنایە؟ چونکە خەڵکەکەی هەژارن و پارەتان نادەنێ یان چونکە دەیان میدیای زنجیرەییان نییە و بۆتان بڵاو ناکەنەوە؟ ئەی لەکوێن ئەو فس فس پاڵەوانانەی بە کۆپتەر هێزیان لە باشوورەوە بۆ ڕۆژاوا ئەنارد و ئێستە تەنانەت میدیاکانیشیان کەڕ و کوێرن و نابینن سوپای پاسداران دەستی خستووەتە بینەقاقای#رۆژهەڵاتی_کوردستان و خەریکە دەیخنکنێ. باشە ئەوانەی لافی کوردستانی گەورە لێ دەدەن نازانن دوژمنی ژمارە یەکیان و هۆی تێکچوون و ڕووخانی هەموو ئاواتەکانی نەتەوەی کورد، ئێرانە؟ یەعنی هێندە گوێی خۆیان ئاخنیوە و چاویان نووقاندووە نازانن ئەگەر #ڕۆژهەڵات ڕزگار بێ دەرگەی ئازادی پارچەکانی تریش دەکرێتەوە.
من وەکو خۆم چاوەڕوانیم لە هیچ کەس و لایەنێک نییە و ئەوانەی بەس وەکو بیرهێنانەوەیەک نووسیوە کە خەڵکی #رۆژهەڵات بزانن ئەوەی بەداویان دەگا بەس خۆیانن و ئەو لەتە حزبانەی کە ساڵانێکە ئێران و دۆستەکانی لە پارچەکانیتر هەوڵی ڕەشکردنیان دەدەن.
#بانە هەر ئەربەبا پشت و پەنایەتی و ئەوە گەورەترین پشتە و بێگومان ئەم جووڵانەوە مەدەنیانە کە بەرهەمی چالاکانی نەتەوەیی و مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی دڵسۆزە، دەسەڵاتی داگیرکەری کوردستان لە ڕووخان نزیک دەکاتەوە و ئاسۆی نیشتمانەکەمان بەم یەکگرتووییە هەر گەش دەبێ.
.
ئازاد مستۆفی

زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews