🔴 شەوباش!
🔸 من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتیمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
🔸 ئەم مێژووە نێرە. ئەم نیشتیمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ،
بەر جۆگە ئاوێ، بەر شووشە گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان لەبەرکرد: گسک بوون و مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ.
🔸 ئەوانەی منیان کردەبەر: بەژنی درێژی غەریبی و بەژنی تەنیای و ئازار بوون.ئەوانەی منی پێ بەخشین
🔸 هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵاو شریخەکانی قامچی و جل و بەرگی دەردەدار بوون. من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتیمانە!.
🔴 ((من مێینەم! من سەراپا هەموو جەستەم لە گوناهو پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە! لە یەکەم ڕۆژی بوونمەوە بەردی ڕەجم لە قوماتمەوە پێچراوە!))
#شێرکۆ_بێکەس#ئێستا_کچێک_نیشتیمانمەڕۆحت شاد
زاگرۆس
@zagrosmadnews