◾️ @rawezhism#شعر #كوردىپێم دەڵێن «گورکی پاریس»، کەچی
من تەنیا منداڵێک بووم، زوو لە دایکم جیا بوومەوە.
گەنجێتییشم، حەیف، ئەوەتا:
ساڵانی سەفەر
ساڵانی هەمیشە ماڵگوێزانەوە
ساڵانی کتێبخانە و متبەقبەکۆڵی
ساڵانی کورت: تەنیا سێ ڕۆژ، یا شەوێک و بەس
ساڵانی ئۆتۆستۆپ
ساڵانی ماندوو
ساڵانی فینگەر و چیپس
پێم دەڵێن گورگی پاریس، کەچی
من تەنیا منداڵێک بووم زوو لە دایکم جیا بوومەوە.
ئێوارە بوو
من و دایکم، لە گەڕاجێکی شڵەژاودا ڕاوەستابووین
دایکم هۆنهۆن وردەفرمێسکی دادەباراند
دوایین ئاوازی غەمگینی لێوی بەخشییە زەردیی ڕوومەتەکانم گوتی:
- کوڕم ناتبینمەوە، خوا ئاگادارت بێ!
ئەوسا تەمەنم سێ-چوار- پێنج خەموخەفەت بوو.
من زوو لە دایکم جیا بوومەوە.
شیعری: گورگی پاریس
د.
#فەرهاد_پیرباڵ#نووسەر #زمانەوان #لێکۆڵەر #چیرۆکنووس #شاعیر #مێژوونووس #ڕۆمانووس #وەرگێڕ#ڕاوێژیسم https://t.me/joinchat/AAAAADvfdFWtFL1f5WMjcg