📚ناوی کتێب:
مژاوا💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار
مژاوا تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.
ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی
مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.
مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
#جان_دۆست#مژاوا#سارا_خەنشا#کتاب_بخوانیم #کتاب_باز#کتاب #کتاب_خوب#بوکان#بۆکان#کتێب#کتێبفروشی_موکریان#موکریان_بۆکان#کتاب_موکریان_بوکان#کتابسرای_موکریان_بوکان