⭕️بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری ورمێ
💢 ورمێ- کۆڵبەرنیوز -
بە پێی هەواڵێک کە بە
#کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خەرمانان۱۳۹٨ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە سنووری
#ورمێ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "
#شەفیع_حەمیدی" خەڵکی ئاوایی "
#خانیک" سەر بە شاری ورمێ فیشەک بەر لاقی ئەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری
ورمێ کراوە ئێستا لە ژێر چاودێری
پزشکی دایە.
🛑شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا زیاتر لە شەش
#کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی
#ئێران و
#تورکیە کووژراون و بریندار بوون.
🔺بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لە ناوەندی
#کۆڵبەرنیوز لە ماوەی شەش مانگی رابردوو دا زیاتر لە ۱۲۵
#کۆڵبەر کووژراون و بریندار بوون.
🆔 @kolbarnews