⭕️بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە نەوسوود💢 #کۆڵبەرنیوز -بە پێی هەواڵی بڵاو کراوە لە لایان "سازمان حقوق بشری هانا" سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ۵ی ڕەزبەر ی ۱٤۰۰ دو کۆڵبەری گەنج بریندار بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی
#ئێران تەقەیان لە دەستەیەک
#کۆڵبەر کردوە،
#کۆڵبەران لە ترسان ڕایان کردوە. لە ئاکام دا دووکۆڵبەری خەڵکی
#جوانڕۆ بە ناوەکانی
#سەرکەوت_کەڕەمی و
#مسعود لە بەرزایی کەوتونە خوارێ بەم هۆیەوە بریندار بوون.
جێگایی ئاماژەیە بە هۆیی سەختی برینەکانیانەوە ئێستا لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ لە ژێر چاودێری پزشکی دان.
#kolbarnews @kolbarnews