گیان له‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ر له شاری بانه
سه شنبه - ۹ بهمن - ۱۳۹۷ , 29 - 01 - 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی رێبه‌ندان، دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری شاری بانه گیانیان لە دەستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، "سامان ساڵحی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "قەوەخ"ی شاری سەقز و "محەممەد کەریمی" خەڵكی گوندی "شوێ" سەر بە شاری بانه لە چیاکانی دەورووبەری گوندی "بروێشکانی" سەر بە بەخشی "نەنۆر" بە هۆی سەرما گیانیان لە دەستدا. شایانی باسه هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، کۆڵبەرێکی دیکە کە لەم ڕووداوەدا تووشی سه‌رمابردویی بوو كه، بۆ نەخۆشخانەی شاری بانه ڕاگۆیزرا. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "عەباس قادرزادە" به هۆی ئەم ڕووداوەوە بێسەروشوێن بووە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.
#کۆڵبەر_نیوز #بێدەنگی_بشکێنین @kolbarnews