▪️ #بیرەوەری٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نایه‌تی بۆمبارانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شته. كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی وێڕانكه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقدا، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی حكوومه‌تی فاشیستیی به‌عس، له كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نایه‌تكارانه‌دا، بۆمبه کیمیاییهكانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێخهبهر و بێدیفاعی چوار ناوچه‌ی شاری سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ری، كه هیچ ڕۆڵێكیان له هه‌ڵگیرساندن و درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا نه‌بوو، باراند و كاره‌ساتێكی مرۆییی دیكه‌یان خۆڵقاند. ئه‌م تاوانه خه‌ڵكی كوردستانی داغدار كرد و دڵی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخوازی وه‌ژان خست.
تێبینی: ڤیدیۆکە هی حەوت ساڵ پێش ئێستایە، کاتێک کە چالاکانی مەدەنی سەردەشت و خەڵکی سەردەشت لە ساڵیادی کیمیابارانی ئەو شاردەدا بۆ مەحکومکردنی ئەوە جینایەت و هەروەها بۆ مەحکومکردنی کوشتاری کۆڵبەران هاتنە سەر شەقام. لەم ڕێپێوانەدا بێجگە لە چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت، چالاکانی مەدنی باقی شارەکانی کوردستانیش بەشدار بوون.
ویدیۆکە لە ئارشیڤی
#کۆڵبەرنیوز وەرگیراوە
#کولبرنیوز#kolbarnews@kolbarnews