یوونس رەزایی

#فواد_یارە
Channel
Art and Design
Books
Kurdish
Logo of the Telegram channel یوونس رەزایی
@younesrazaiePromote
351
subscribers
53
photos
13
videos
279
links
ئەدەب و هونەر
Forwarded from اتچ بات
***
‍ میراتێک لە جیهان

بەشی من،
لە جامی داهاتووی جیهان دا
تەنیاییەکانی ئاسیا
.
من کەرتێک دەبم لە قاڕەی ژان
و
نزاکانی بوودایەکی شاد.
.
بە دیار تۆپی ئاڵۆزی خەمەکانمەوە
پێدەکەنم
بە ون بوونی چارەنووسێک
بەدەم باوە
بە رۆژهەڵاتی زەردی دونیاوە
.
کەرتی من،
لە داهاتووی جیهانیی جامێک
خەمۆکییەکانی ئەورووپا؛
پاش تەواو بوونی
هەموو یەکشەممۆکانی مێژوو
لەگەڵ پەری دەریایی
ئەویندرای یەک،
من شازادەی گومڕا دەبم
رادەمێنم لە ژنێک؛ دەبێتە هەڵم
و
بیر لە باران دەکەمەوە
لە بەستێنێکی بریندار
.
میراتی من،
لە جیهانی جامێکی؛ وێنەی نەبووبێ
ئاڵۆزییەکانی قاڕەییەکی دژوازە
وەک ئامریکا
.
باکوورم، بەختەوەریی چینێکە
چینە دەکەن، لە جوانییەکان
باشوورم، رۆژە رەشی کۆترێکە
بە کاتی مەترسی.
سەرم ئەوینە
و
هەنگاوم
گیرۆدەی سەخڵەتی رێگایەک
هەر مار بێ
.
دەستکەوتم لە جامی نوێدا
با قاڕەیەکی تەنیا بێ
چوار دەورم هەزار ئەفسانە دەوری دابێ
یارییەکانم
هەموو لەگەڵ داهاتووی خۆم
لەسەر شینایی دەریا بێ
.
بەشێکم دەنێ لە خۆتان
ئەی باڵەکانی هەڵفڕین!
درەنگ کەوتووە
هێلانەم
لە باڵندە.

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
کریسمەس بە زاراوەی رووبارم
.
.
لە سەر زمانم دارە کاجێک رواوە
رازاوە بە ناوی تۆوە
کە چرای سەد برینت دەدرەوشێ!
زۆر ئەستێرەش لە چاوت دان
بە مێژووی سووری شەوانیانەوە هەڵوەدا.
.
کریسمەسی کام نیگات بم ئەوڕۆ؟
ئەی مەسیحی سبەینێی من
.
لەدایک بە بەکاتی گڕ!
لە بەستەڵەک را دەڕوانمە کاتەتت
کلوو کلوو لە خەفەتت دا دەبارم
و
وەرزت دەبم
لە دوای کۆچی دوایی هەنار
کە خوێنی پڕژاوەتە رەشایی
.
بەیانیی،
دارە سێوێک لە چاوم دا دەلەرێتەوە
پەرژینی؛ لە تێلدڕووی با
بەری؛ شاراوە لە خەونی ماردا.
سێوێکت لێ دەخوازمەوە
کورتەی سەد بەڵێن بێ رەنگی و
دەوەرمە ژێر نسێی ناوت.
.
بەر بگرە ئەی باخی کاتە نەبەدییەکان!
لە بەستێنی گەڵاکانتەوە شەپۆلێکی سەرشێتم
.
پڕم لە سەربردەی تۆفان
لە ئەفسانەی کەشتییەکیش
روو لە فانووسی دەریایی نەزۆک
بزر بوو لە جوغڕافیا
بە گەمی لق و پۆپتەوە باخەوانی مژ دەبم
تا گەڕانەوەی خۆرەتاو
.
لەسەر سەهۆڵ ناوت دەنووسم،
سەرەتای بەفرانبار بە بەهاری ناوتەوە
سەوز لەسەر وادەی سپی
.
بە کاجەکانی دونیاوە پشکۆت دەبم
لە هەڕەتی بادەوەدا
گەرما بە رێنووسی زستان...
.
ماڵ بە ماڵی شەوانت دەخوێنمەوە
بە دمامکی خوێن و ریشی چۆمەوە
.
دەبمە سانتات
هەر شەو لەبەر دەرگایەکی نیشتمانت
شێعرێک و هەواڵی سبەینێت
بە دیاری بۆ دادەنێم.


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
نەناس لە هەرێمی ژنێک دا؛ سەرەڕۆ
.
.
.
لەشەقام چاوت شەتڵی کامە زامم بوو
بيێاتریس!
بوومەتە دەستەچیلەی ژان
دەمهەوێ شانۆی تازەی جیهان بم
من شوێنێکم بۆ تەنیایی
کاتێک بۆ بێدەنگی رێگا
.
رۆڵێکم لە نیگاکانی خۆتدا
پێ ببەخشە
با شەڵاڵی جەماوەری تاریکییت بم
دیالۆگێک دەڵێم لە بێ ئۆقرەی بسکی تۆ
کە بەشێک لە بوولەزەی زەمانە
.
کایە دەکەم لەبەرانبەر ئاوێنەت دا
ئەو دەمەی رووت وەرگێڕاوە
لە ئاژاوەم
شڵەژانی خوێنی دەمارم دەنوێنم
با رەنگ بدەمەوە لە سوورایی دا
ئاوێنەیەک لە خەونەکانی من بگرە
سووراییم دووپات بێتەوە بەڵکوو
بە پێوانەی دەرفەتی سڵۆکی خەنجەر
.
ئاوڕت لە کام خەمم داوەتەوە لە کۆڵان
وا ئاور مەستانە دەژی لە دەمارمدا
بێئاتریس!
ئەو دەمەی شەقامەکانم گەسک دەدا
لە دەستەچیلەی خەزەڵوەر
بۆخۆم بەشێک بووم لە پاییز
.
لێ گەڕێ رۆڵی دیکە بگێڕم
ئەی رووحی بەرزی تەنیاییم!
با ئاپۆرەی دڵنیات بم
لە چاوەڕوانی و
وێرانیش.
.
ساز دەبمەوە لە کاولاشەکانی خۆم دا
چۆمێک دەکەمە جامانە
شاخێک دەبێتە وەکازم
باخ لە سەر سەرم دەڕوێت و
وەک هەرێمێک
سەرلەنوێ لەدایک دەبم
.
باڵماسکەیە کۆتایی رێ
با نەناس بمێنێ بزەم
با نەدیو بێ ئامێزێک بەرووی وەرزم دا
ئەو هەورانەی دەزێنەوە
وێڕای ناوی تۆ بێئاتریس
ناونیشانی سبەینێمن
.
لەشەقام بمخوێنەوە وێڕای خۆت
شانۆنامەی وڵاتێکی بێ سەروشوێن دەبین
ئەوجار
.
کات: نزیک دارێک بەری کۆتر بێ
شوێن: دەمە دەمی تەنیایی
رووناک دەبینەوە بە مەزەندەی دونیا
و
تێی دەچریکێنین لە باڵی مرۆڤ
کاتێک
هەنگاوێکی ماوە بگاتە گەزیزە.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#سەیوان_سەعیدیان
#رووناک_رەسووڵپوور
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
‍ میراتێک لە جیهان

بەشی من،
لە جامی داهاتووی جیهان دا
تەنیاییەکانی ئاسیا
.
من کەرتێک دەبم لە قاڕەی ژان
و
نزاکانی بوودایەکی شاد.
.
بە دیار تۆپی ئاڵۆزی خەمەکانمەوە
پێدەکەنم
بە ون بوونی چارەنووسێک
بەدەم باوە
بە رۆژهەڵاتی زەردی دونیاوە
.
کەرتی من،
لە داهاتووی جیهانیی جامێک
خەمۆکییەکانی ئەورووپا؛
پاش تەواو بوونی
هەموو یەکشەممۆکانی مێژوو
لەگەڵ پەری دەریایی
ئەویندرای یەک،
من شازادەی گومڕا دەبم
رادەمێنم لە ژنێک؛ دەبێتە هەڵم
و
بیر لە باران دەکەمەوە
لە بەستێنێکی بریندار
.
میراتی من،
لە جیهانی جامێکی؛ وێنەی نەبووبێ
ئاڵۆزییەکانی قاڕەییەکی دژوازە
وەک ئامریکا
.
باکوورم، بەختەوەریی چینێکە
چینە دەکەن، لە جوانییەکان
باشوورم، رۆژە رەشی کۆترێکە
بە کاتی مەترسی.
سەرم ئەوینە
و
هەنگاوم
گیرۆدەی سەخڵەتی رێگایەک
هەر مار بێ
.
دەستکەوتم لە جامی نوێدا
با قاڕەیەکی تەنیا بێ
چوار دەورم هەزار ئەفسانە دەوری دابێ
یارییەکانم
هەموو لەگەڵ داهاتووی خۆم
لەسەر شینایی دەریا بێ
.
بەشێکم دەنێ لە خۆتان
ئەی باڵەکانی هەڵفڕین!
درەنگ کەوتووە
هێلانەم
لە باڵندە.

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
واژۆیەکی تینووتر لە -باـ
.
.
.
متمانە تەواو بوو بە باران
ئەو رۆژەی هەور نا
تینوێتی دروشمی زاری بوو.
.
ئەو شەوەی تا دەمی کازیوە
یەک وشەی تاریکیش
له ودمی هەناسەی سەوزی دا
روون نەبوو
.
متمانەم بریندار!
بە بایەک، هەواڵی هەمیشەی تەنیایی
لە دێڕی خێرای دا،
ئێستاکە بێ هەواڵ کۆچ دەکا
تا برین
بێ سنوور وڵاتی شێواویم جێدێڵێ و
نامەیەک بە واژۆی غەریبیی دەسپێرێ
.
تەواو بووم لە ریزی بزەدا
نە سنوور دادەنێم بۆ گریان
نە یاسای هەورەکان بە چاوم دەبەخشم
.
متمانەم کردووە بە نەشتەر!
تا لەسەر ئێسقانم بنووسێ؛
بارانە دەرفەتی دوێنێ بوو
بایەک هات
فێری کرد کۆچ بکا
تا شوێنێک نەدیوی برین بێ
.
بریندار بوو ئێستای زمانم
هەر دارێک دەبێژێ
سوور دەبێ
هەر ناوێک بپەیڤێ دەردەار
.
سەری خۆم بەرەو کام تەنیایی هەڵگرم؟
هەر دێڕێک دەنووسم
دەبێتە ناوەندی ئاژاوە!
.
واژۆم کە تینويتی!
لە رووبار تێپەڕی هاوارم
تا دەریا
چەند شەو و برینێکی دیکەم مەودایە


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie