یوونس رەزایی

#سەیوان_سەعیدیان
Channel
Art and Design
Books
Kurdish
Logo of the Telegram channel یوونس رەزایی
@younesrazaiePromote
351
subscribers
53
photos
13
videos
279
links
ئەدەب و هونەر
Forwarded from اتچ بات
بجریوێنە گورگی ئازیز
لەسەر نۆتی ئەو ڕووبارە
دەماری من پڕ لە شەوە... پڕ نا لە خوێن
بلوورێنە کاتژمێر 8ی بەیانی
لەسەر فڕێکانسی دوێنێ
سەرقاڵم ئێستا بە مردن
.
بە بێ‌هەواڵ باخ دەوەرێ لە پەنجەم‌دا
کلوو کلوو
هاوین لە ڕێگاکانم‌دا
شاخیش لە با نا... لە دەرتانی هیچی‌دا
.
بلوورێنە بە کاتی سەمفۆنی پێنجەم
کە چوارساڵەییمی ون کرد
بە ڕاوێژی خۆرنشینێک
لە سیمای چرکەکانم‌دا...
سەرقاڵم دوێنێ بە بەفر
بە دەماری هەموو هەڤاڵەکانم‌دا
هەواڵەکانم‌دا
وە شێعرێکیش
کە نە نۆت و نە پێنجەمین سەمفۆنییە
بەر لە ئاوابوونی تابووت
کە گۆڕی من
.
باڵندەیەک... بە جریوەتانەوە زیندوو
لەسەر شەپۆلی کورتی ڕەدیفەکانی بێ‌سەروا
لەسەر تەمەنی پیری تۆ دەریا...
.
.
.
بەشێک لە شێعری "سەمفۆنی پێنجەمی باران" لە کتێبی سەمفۆنی پێنجەمی باران

#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#شعر
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
بەدیار نیشتمانێکەوە شەکەتی ئەفسانە
.
.
.
وێڕای بەڕوو لە ژێر ژان دا
پاش ئەوەی تاریکیم پێوا
روو لە نیشتمانی برینی رابردووم
دەڕوێمەوە
.
من شاخم لە هەناودا تۆمارە
ئەگینا لە گەرمەسێری غەریبی دا
چۆن دارستانانە دەبوو
ئەو لەشەی من
.
رووبارم لە چاودا ونە
بۆیە وێڕای ئاور ژیام و بەهاریش
هاوکاتی زام و بارانیش
بۆیە گەمی خۆم سەوڵ دا
لە بیابان دا
تا رۆژێک دەریا بچێژم
ماسی خۆم خواستوەتەوە
لە تینوێتی تاراوگە
.
لەگەڵ زامی خۆم دەپەیڤم
کات: ئەوەندەی چەقۆیەک دڕندەیی خۆی بدوێ
شوێن: ئەو جێیەی لەسەر لەشی من
هاوار بەش دەکرێ
.
تۆوی هەموو گیایەکانم
وەشاندووەتە بیرەوەری
بەیانی دەبمە لاو لاوە
لە مێژووی وێرانیی خۆم دەئاڵێم
.
نیوەڕۆ دەبمە شۆڕەبی
شێتییەکانم دەدەمە دەست
بای نیشتمان
.
ئێواران گوڵەبەڕۆژەم
تا دەرفەتێک بۆ خۆر مابێ
تاریک نابم
.
هەمیشەی شەویش
دار بەڕوویەک لە گیرفانەکانم دا
دەگێڕم
چیا نەبێ
تاقەتی تاریکی ئەستەمترە لە زام
.
ئێوارە دادێم هەموو رۆژ
بەدیار ئەو نیشتمانەوە
کە شەکەتی ئەفسانەیە
بوولێڵ دەبم لە سەردەمی تابووتەکان دا
کە رووناکیم دەدۆزن
.
من باخم لە هەناودا حەشاردا
تا وەرزەکان بپارێزم
لە سەردەمی رووتبوونەوەی داری جیهان
لە چاوی ژن
لە ناوی پیاو
لە هەناوی منداڵانیش
.
وەرزەکان ببیننەوە لە ون بوونم دا
رووبارەکان بدۆزنەوە
کاتێک چاوم تۆمار دەکەن
لە برینی کچەکانی رۆژهەڵاتی ناوینی شێعر
.
باران بە راوێژی من وەرگێڕن
با هەموو شارەکان دیسان
ببنەوە سەرەتایەک بۆ چراکانی دەریا
کە رێگای تینووی سبەینێن
.
.
.
"لە بیابانەکانی عێڕاق داربەڕوویەک دۆزرایەوە، کاتێک عەرزەکە دەدەنەوە، دەبینن منداڵێکی ئەنفالکراو بەڕوویەک لە گیرفانی دا بووە و دوای ئەو هەموو ساڵە، تازە روواوە،... هەواڵی هەوڵدەرییەکان"
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#شعر
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
من چرایەک قەرزدارم بە پەنجەرەت
.
.
.
شەو بە هەزار واتا
هەر دەگەڕێتەوە سەر نەشتەر
چۆن چم لەوە داوە
پیاوێک چەقۆکەی لە بسکی ژنێک دا
ون کردووە!
چۆن پشت لە نەشتەرێک دەکەم
وردە وردە چرۆ دەکا!
.
من لە ئاپۆرەی بێدەنگی دا
دەنگێکم
خوێنم داوەتە دەست شەقام
لە ئاژاوەی تەنیایی دا
رێدەپێوم
پلاکاردێک بە دەستەوە
پڕ بێ لە دروشمی دەریا
.
ئەی ماسییەکانی نێو چاوی کچێک چۆن لە بیرکەم؟
سەد رووباریان دەزانی
یەک لە یەک روونتر!

شەپۆلەکانی بزەیەک چۆن لەنگەری کەشتییەکان نەشێوێنێ
لێرە هەموو شت بە لێوێکی کراوە بەندە
بە شوورەیەکیش تینووی خاپوور بوون
.
لێرە شەو هەزار و یەک پەنجەرەی پاک کردەوە
لە دەفتەرەکانی منداڵان
پۆرترەی خۆی بە یەک راوێژ دەڵێتەوە
کە لێڵە
من فانووسێک قەرزدارم بە کۆڵان
چرایەک بە ئێستای پەنجەرەکان
دڵۆپێک خوێنیش بە رووبار
.
کیژێک دەخوازم لە دارستان و
بەهاری دەبم
کچێکم دەوێ لە شاخ و
سەنگەریم
کەنیشکێک لە شاری تاریکیی و
دەبمە بڵێسەی
لە نیگای دا لە پێنووسەکەم دەگەڕێم
.
لانیکەم رستەیەک دەنووسم روون بێ
بۆ وێنە دەنووسم ترێ
مەبەستیشم هەموو ئەو فانووسانەیە
لە دەماری کچان دا دادەگیرسێن
.
دەڵێم باران
برووسکەش لە ناخی دا شاراوە
ئەوەش هەنگاوێک لە بەهاردا بەلەزتر
.
لانی کەم شەو دەڕووشێنم
ئەگەر هەزار گورگیش خۆیان حەشاردابێ
لە بسکی کات دا
.
من ژنێک هەڵدەگرم و
کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێم
لە لاپەڕەیەکی ون بووی شار
تەنانەت فانووسەکان بانگ دەکەم
وەڕەز لە شەو بووە دەستم.
.
.
.
ەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
#کۆبانی
#سەری_کانی
#بیلا_چاو
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
رێگام هەموو پێواوە بە دارەکانەوە
.
.
.
چما دەترسن لە حیلەی زامم؟
من هەر بەقەت تەنیاییەکانی نیشتمان
بریندارم
هێڵی سووری ئێوە با هەر بۆخۆتان بێ
هێڵی سووری من خوێنمە.
.
چما بەسەر جەستەم دا هەنگاو دەبژێرن
جەستەی من هەرێمێکە لە چاوەڕوانی
هەم بۆ کیژێک
کە رۆژێک دەبوو بمگاتێ
بە ئایەتەکانی چاوێکی دڕدۆنگ
هەم بۆ وڵاتێک بەستێنی ژانە.
.
هێڵی سەوزی رۆژگار دەمباتە سەر رێیەک
هەموو کچانی دڕدۆنگن
لە سیمای پیرۆزی شەوێک
کە رووشاوە
رێیەکی دیکەشم دەخاتە زمانەوە
درێژە
بارتەقای بەستێنێک کە پاڵی وە وڵاتمەوە داوە
و
کەشتییەکان لەسەر لیمەکانی هێڵکاری دەکا
بە ئاڵای سپی کاتەوە
.
چما ئێوە
کاتژمێرێکتان بەسەر تەنافەکانی سێدارەوە نەدیت؟
وا بەردەوامن لە زەمانی برینداری من!
رستەیەکیشتان زیاد کرد لە تاریکیی سبەینێ
کە نایەتە سەر زمانم.
.
سەردەمێک ماسی دەهاتە زمانمەوە
هێندی هەموو ئایەتەکانی سووڕەتی یوونس
نەهەنگم کردە تاراوگە
تا بگەمە کەنارێک دلۆڤانتر بێ لە ون بوون
.
زەمانێک بە دابی عیسا
سواری داری سڵۆکی خۆم بووم
روو لە بەرزایی هەرچی شمشێرە
بە عەشیرەی کینەوە
بەڵکوو سەوز ببمەوە، لەسەر لێوەکان
شین ببمەوە، لە پاڵ دارە مێوەکان
.
سەرەتێک
ئەو هەموو بڵێسەیەتان بیستبوو
کە من بە نێوی دا لۆتکەکانم
سەوڵ دان
رەنگە ئەو بەری لاپەڕەیەکی فێنک بدۆزمەوە تا جوانیی
.
جارێکیش بیرم لە مژینی مەمکی پەیکەرەیەک کردەوە
لە دەراوی رۆژئاوایەکی رووت
کە ئازادی بوو
دەمکوت تەنانەت خەونێکم هەیە!
.
چما دەترسن
لە خرمەی سمی
سوپایەکی لە تێکشکان خەلسیبێ؟
من لەو بەری ئەسپەکانەوە
کە تەقڵەکوت خوێنم دەپێون
دەحیلێنم
بە گوێتان دا
بۆ سواری دارەکانی خۆتان نابنەوە؟
تا من خۆم لە خوێنی رێگادا ون دەکەم
بەشکوو بگەنەوە بەهار
بۆ لە درەنگانی ئێستا ناترسن؟
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
#کۆبانی
#سەری_کانی
#بیلا_چاو
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
ئادرەسی ئاڵۆزی ناوێک کە منم
.
.
.
من بۆ وشەیەک دامابووم
تۆ بێ.
بەیانی بوو
یەستا لە مندا نەدرەوشابۆوە
دەنگت.
بۆنیشت
کە ساوایی خەڵفێکی تورتە
نەیتەنیبۆوە زمانم.
.
تەنیا لە ناوت کە دژوارە
ون دەبووم
لە ناونیشانت
کە ئاڵۆزیی غەریبی گرتبوو
دەگەڕام
.
دەبوو بڵێم:
کچێکم مەبەستە لە ون بوون
هەموو شەوێک
لە کەلی زامی من خۆیا دەبێ
هەموو رۆژێک، ساماڵ دەبووم
لەهەڕەتی شەستەبارانی گوللەدا
.
دەستی ئەگەر
لە پرسیارەکانتان دا شین دەبێ
تا ئەو جێیەی
کە من تەنیایی خۆمم لە بیرە
دەریا بنووسن بە کەویرەوە.
کەسێکی ناسیاو کە لە پەڕیوەیی دا
دەپشکوێ لە ئامێزت دا.
.
دەستی ئەگەر
سەرتان سوڕ بمێنێ لە تەنیاییش
دەڵێم:
گەمیتان دیوە ئێواران
روو لە بەستێنی پیاوێکی چاوەڕوان
لەوە زیاتر بە کام زمان دەستێک دەبێ بدوێنم
کە دوورە
.
ناونیشانی روونی ژنێکی لێڵ
لە کۆڵان چۆن بدۆزمەوە
کە خۆم تاریکیم شان بە شان دەڕوا؟
.
لە دار بپرسم!
زمانی سەوزە،
بەڵام لە خەزەڵوەردا جێماوە.
لە ئاو بپرسم!
چاوی تەڕی رووداوە
بەڵام مەجالێکی لیخن ئێستایەتی.
ئەگەر رووش بکەمە کەسێک
تاپۆی فانووس بێ
بە زمانێکی کووژاوە دەڵێ:
کۆڵانێک لەو بەری خوێنەوەیە
ژن
شەقامێک لەو لای بەفرانبارەوە
لە کلووەکانی قژی دەڕوانێ
.
ئەگەر لە بیر چووبێتەوە ناوی
کە درەنگانی برینمە
بۆ وشەیەک دادەمێنم
بە دیار ئەو هەمووە پیتەوە
.
ژ-سەرەتای ژێتارێکە دەشنێتەوە
ن-ئاماژەی ناوێک پەڕەوازی جوانیی
ژنێک، لەو بەری بەیانییەوە
بە ئاوێنەم دەدوێنێ
وشەیەکت ون کردووە
بە ئێس ئۆ ئێس بۆت دەنێرم
.
سڵاو، ناونیشانی تەنیا!
بنووسە نیشتمان
و
سەرخەوێک بشکێنە درەنگە!
ئەوەندەی
ئاوێنەکان بزانن
رووت رووت بۆتەوە خۆرەتاو.
.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
دۆنادۆنی سبەینێیەکی نەبەدی
.
.
.
نەدەبوو ئەو گشتە هەورە
قاچاغ لەبەر هەر دەرگایەک،
چەمەرای بارانێک بن لە چاوم!
.
هەر کەس لە رێگای خۆیەوە
دەگاتە بەشێک لە ساماڵ
نەدەبوو بەشێک لە نیشتمانی باڵندە
ون کەم!
.
هەزار سنووری قاچاغم لەبەرە
هەزار وانەی نەکوتراوی
بارانیش.
تەنانەت رێگایەکم بە شاخەکانەوە،
پڕ لە هەنگاوی رەزبەر
و
کتێبی پیرۆزی شەکەتیی.
.
دەبوو هەر ئەسپێک حیلەی داگیرسا
چەپکێک لە یاڵی ئاور بم،
بە تەنیشت کارەساتەوە!
رکێف لە بڵێسە بکوتم
تا ئەوبەری چیا
.
ئەسپێکی رەسەن لە رووبار
تا ئەوپەڕی دەریا
رەوەیەک مەشغەڵ بە رێگاکانەوە
و
سمکۆڵان
.
سەدان ئێوارەم بزر کردووە
لە دوای رووناکی حیلەیەکی نەبەدی
تا ناخی تاریکی بەرد چووم
تا ئاستی دژواری نەشتەر
.
من لە کالانی شەو دەبوو بێمەدەر
مەگەر بڕاوی بانگی سبەینێی کانی
روون نییە؟
.
دەبێ لە ئێستاوە زمانم بسووتێ
لە هەرچی رنووی بوومەلێڵ
دەبێ بدوێم بە راوێژی دارێک
بێ بەری بێ لە با
بێ خۆفیش لەو وەرزانەی
نەزۆکی باڵن
.
لە ئاپۆرەی جریوەکانی سبەینێ دا
ون دەبم.
ئاخۆ منیش مەلێک نیم
دندووک لە خوێنی خۆم دەسووم
بە چڵتەوە نیشتمان؟
.
دەیان هەنگاو
تا بارانی بەیانیی بووم.
سنووری تاریکیم بەزاند
ئەو هەلەی گورگێک لە سەر پاشوو
مەشقی رێگاکانی خوێندەوە
.
خۆم لەقەرەی مانگێکی ئاوس
بە کات دا.
تا بانگی سبەینێی هەتاو
مۆمێک دەبم
لە پەنا نیشانەی پرسیاری رێگان!
.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
کاتژمێر ژن و چەند چرکە لە خاک
"بۆ ژنێک بە تەرەغەوە ئامانجی مانگ بوو"
.
.
.
دوو گیان بوو ژنێک بە رووبار
چاوی بەخشی بە کوێستان
و
بوو بە دەریا
.
هەزار دوورگەش لە داوێنی
بە قەڵەم مووی بزەی خۆرێک
لەنگەرگای ئاسمان و کۆتر.
کەشتی لە دوای کەشتی
هەتا رستەی خاکەلێوەی بەستێن
شەپۆل لە بیر دەبەنەوە
.
دووگیان بوو ژنێک بە ئاور
دەستی پێشکەشی چیا کرد
بوو بە نەورۆز
سەد مەشغەڵیش بە نیگایەوە
دوور لە زستان کەوتنەوە
بوونە رەگاژۆی ئەستێرە
و
چوونەوە سەر رەچەڵەکی رەسەنی بەیان
.
ژنێک جوغڕافیا گوڵدۆزی دەکا
لە پەراوێزی داوێنی
رچەیەک لەسەر لەشی خۆی دەنەخشێنێ
بۆ گەیشتن بە دژواریی
بۆ تێپەڕین لە تەنیایی
.
نەخشی سادەی ماسی و نەهەنگ
بە رەنگەکانی دەماری من دەبەخشێ
نەخشەی کاتێکی بریندار
لە بیابانی تەنیاییم دا دەکێشێتەوە
بە زمان
تابڵۆیەک دەچنێ لە من و خاک
هەر تاڵێکی چرکەیەکی شیرین دەبێ
تا دەچۆڕێمە سەر زەوی.
.
پاڵی بە لووتکەوە داوە مێوینەیی
کاتژمێرەکانی لەسەر کاتی خاک میزان کردووە
سەری سەعات باخ
زەنگ لێدەدەن
و
دەشت دەپشکوێ
.
چارەگێک بۆ چۆم
تینوێتی کۆچ دەکا
ئەو ساتەی لە بەهار
هەر چەند چرکەیەک تێپەڕیوە
.
کات بارانە، بە راوێژی نیگای کچێک
ئیتر کانی سەنگەری ئەو نابێ
هەتا شەقام پڕ بێ لە چرای سەوزی باخ
ئیدی خەفەت دەفتەری ئەو ناژی
تا لەسەر لاپەڕەکانی کات
خۆی بنووسێتەوە بە پیتی رەوەز
.
شەوێک مانگ لە گیانی ژن دا کورک بوو
تاریک بوو هەرچی تەنیایە
بوولێڵ بوون تەواوی دەمارەکانی کۆڵان
لانی کەم هەنگاوێک رووناک دەڕۆی
ئاسۆ بە ژانی خاکەوە
پڕ بوو لە سوور
پڕ بوو لە کچێک مانگی زانیبوو
لەدوای وانە تەماوییەکان
.
دووگیان بوو شەقامی سەرەکی زمانم
بە باران
.
لە پاڵ ژنێکەوە، گڕ گڕ دەدوێم
پەنجەرە دەکەمەوە بە رووی کۆتر دا
مانگ لە شووشەکان دا بۆتە رووبار و
من دەبێ مەلە بکەم بە روونی سبەینێدا
کە خاکێکی درەنگە.
.
.
.
‍ ‍ #لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
تەریبی باران و نیشتمان
.
.
.
وشەیەکت گیر نەکەوت رێگای من بێ
خۆت ببە رێ!
بزەت دەمگەیەنێتە دەستپێکی باران
دوای بارانیش بێجگە لە بەهار
چاوەڕوانیی پیر دەبێ
.
رستەیەکت نەدۆزیەوە
ببێتە نیشتمانی خەفەتم
خۆت سەردەمێک
چڵ بە چڵی تەنیاییمت سڕیەوە
لە دەفتەرەکان
.
من چڵێک بە دوا کاتی ئێوارەتەوە بووم
دوای تۆش تاریک دادەگیرسا
مانگێک لە خەفەتی مندا
.
شان بە شانی یەک وەرزەکانمان تێپەڕ کرد
هەر وەرزە و دێڕێک لە جیهان
.
بەهار
دەستت نەبوو مەگەر؟
هاوین
دەوامەی نیگایەک
لە ئاوێنەدا بە جێت هێشت
زستانیش
دەرفەتێک بۆ سەربەخۆیی بزەت بوو
.
بە رێبەندانی خەمت سوێند دەخۆم
ئەسپی سپیت دەنووسییەوە
وێڕای کلووە بەفرەکان
ئاڵای زەردت دەکێشاوە
لەگەڵ جووڵەی کورتی هەور
.
رێبەندانی کام خەمت بم
تا شێعرم بی
لەگوێن ئەو هەرێمەی کە کێشی زمانمە
وەک ئەو شاخەی سەردەمێکە نیشتمانمە
بەشێوەی کاتیی شۆڕەبی
بووبێتە تەلی گیتارێک بسکی
.
پایز پایز، خەریکی چی؟
شەقامەکانم خەزڵوەری یادت بوو
دیوارەکانم پڕ لە بیرەوەری سبەینێی خۆتن
دەوامەی نیشتمانم بە.
.
.
.

تابڵۆی سەر شێعرەکە بەرهەمی هونەرمەندی گەورەی کورد "دکتۆر رێبوار سەعید"ە.

‍ ‍ #لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد

@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
سەفەرێکی خۆڕایی بە خوێنی مندا
.
.
.
ئەو گشتە کیژە بە دەم باوە موسافیر
دەگەنە وێستگەیەک
دوا لەنگەری پاساری
ئەو هەمووە کۆترە لە جەنگەی تۆڕدا
تەقڵە لێدەدەن لەسەر تەشقی کارەسات!
.
ئەو گشتە کیژە هیجرەت دەکەنە خوێنمەوە
ساڵی هەزار و خەمۆکی
بەدیار شەقامەوە کە لەرز و تای هەیە تا شەو
مانگی بەفرانباری پەپوولە
لە کۆڵانێک کە زمانی بن بەستە
حەفتەیەک بەر دەسپێکی ئاور
.
وێستگەی خوێنتان دیوە لەوبەری سبەینێ؟
سەرەتا هەڵفڕین بوون رێ
لەگەڵ رێگا بوو تەنیایی
هەڵفڕینی تەنیایی بوو ژن
تا وێستگەی هەزار تەنیایی
مەبەستی هەزار و یەک کۆڵان
.
خۆ بدەنە سەر خەونی چیا
ناونیشانی خەونی خۆتان بنووسنەوە
رەمزی سبەینێتان لە قاودەن
خۆڕایییە ئەو سەفەرە
تەنیا باڵێک و بیرەوەری برینی دەوێ
هەر پێناسەی خۆرێک و رێبەندانێک بەسە بۆ دواڕۆژ
.
هیجرەت بکەن تا ژنەکانی سەر شەقام
کۆچ بکەن هەتا کیژۆڵەکانی خەون
.
سەرەتا ئەو بوو کە ژنە
سەرەتا ژن بوو کە شاخە
سەرەتا شاخ بوو
کە پاڵ بە پاڵی کۆڵانەوە راکشاوە
و
لە ئایەتی نیشتمابیی چۆم راماوە
.
لە پاسی تاریک دابەزن
هەزار شەیتانی خۆڕایی
بە ئایەتی بسکی کچێک ناگۆڕمەوە
لە سەفەری تەم و مژدا
ون دەبن هەنگاوەکانتان
.
سەرم سوڕماوە لە جوانیی چیا و
لەرەی ژنێک بە یاڵەوە
سەرم سوڕما سەفەرێک
بە ناونیشانی خۆمەوە
ئێوەش ناونیشانی خۆتان بدەنە سەرسوڕمانی شاخ
ئێوەش جوانیی قاب کەن بە ئێستاتانەوە
.
ئەو گشتە ئاوێنە روونە بەس نییە؟
هەتا لە جوانیی بڕوانن؟
.
گەر حاشا لە سیمام دەکەن
دە ئاوێنەیەک وەک من بێننە دی.
.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
تا گورگ هەتەر دەکا هەر تەم و مژ
"بۆ کۆڵبەرێکی ون"
.
.
.
یا تا خەوێک دەستم بگرە "یووکی ئۆنا"*
با تێکەڵی رێبەندان بم
یا وێڕای من بحیلێنە لەو بەفرەدا
با رنووەکان
وێران بن بەسەر من و تاریکیی کات دا
.
تەنیا ئەو شەو، یووکی ئۆنا!
پیلوەکانم بەرە بەرە دەبنە سەهۆڵ
دەستێک بە چاوم دابێنە!
رێ
تا بەفر هەتەر دەکا، هەر تاریکە.
.
نیشتمانێک بە کۆڵەوە و
خەمێک لە نەخشەی جوغڕافیا دا
هیچ وڵاتێک وەخۆی ناکا
.
سبەینێی خۆم بەشانەوە
داهاتووی ژنێکێش لە چاوەڕوانی دا
بۆتە گوڵدانی خەمۆکیی
.
کلوو کلوو دڵەڕاوکە
من کۆڵبەری هەموو سنوورەکان دەبم
هەتا کاتێکی نەبەدی
دڵۆپ دڵۆپ دڵەکوتە
بارم خەونی کچێکە
پەلکەی تەنیایی
.
شەکەتیی؛ بۆ دوای سنوور رادەگرم
مردن؛ بۆ پاش گەیشتنەوە.
چاوەڕێمن دیوارە شەدارەکانی بەیانیی ماڵێ
بەئاگان زامە نەنوستووەکانی کۆڵان
لەسەر هەست راکشاوە
بووکە شووشەی کچێک
کە سبەینێی قوتابخانەی سڕیوەتەوە
لە دەفتەرەکەی دا
شەوێکی بەفری لە سەر دیواری ماڵێ کێشاوەتەوە
بە رەژی
بێ مانگ
بێ رێ
بێ تەنانەت رێبواریش
.
سبەینێی بووکە شووشە چاوەڕوانەکانم
لە کۆڵ ناوە
دەمێکە
وەک ئەسپێک کە گەرمی غاربێ
وردە وردە خەریکە ببمە هەڵمێک
بە پاڵ چیاوە
بەفر؛ کلوو کلوو دەڕژێتە ئاوری گیانمەوە
.
من کۆڵبەری تەنیاییەکانی ئاواییم
دەنگی کام سەگ ئاشقترە دەناسمەوە
.
لوورەی کام گورگ لە مانگ ترسابێ
چەپۆکانی کام رنوو
لە قەد پاڵ دابڕابێ
.
هەموو شتێک
بێجگە لە رێ
هەموو جێیەک
جگە لە رچەی بەیانی
.
یووکی ئۆنا*!
لێم دەرکەوە
لە شێوەی بووکە شووشە دا خۆ بنوێنە
یاریی بە تەنیاییم بکە
.
من ئیتر ئەسپێکی ماندووم
دوایین حیلەم لەو سنوورەی پێشوو ون کرد
رێ دەرناکەم
تا چاوەڕوانی ژنێک بە دیار شەوەوە
.
رێ دەرناکەم
تا ناو خەونی کچێک
کە بەفری لەسەر دیوارەکان کێشاوە
شەوی لەسەر دیوارەکان کێشاوە
خەوی لەسەر دیوارەکان کێشاوە
.
لە شێوەی مانگێک دەرکەوە یووکی ئۆنا
لانی کەم رووناکم کەوە
زۆر تاریکم بەو سەخڵەتە
لە شێوەی خۆر خۆ بنوێنە ئەگینا
زۆر سەخڵەتم بەو تاریکەسەلاتەدا
.
جوغڕافیایەک بە کۆڵەوە
بەرەو کام لا دەبمەوە شارۆمەندی بەیانی؟
.
دەترسم شار بە شار هەر لێڵی بپێوم
بەرەو کام رێ دەگەمەوە یەکەمین کۆڵانی سبەی؟
نەکا لەو شەودا ون بمرم!
.
.
.
.
*یووکی ئۆنا: لە ئەفسانە ژاپۆنییەکان دا کەسایەتییەکی ناسراوە. بە ژنی بەفرین ناسراوە. لە بەفر و بۆران دا خۆ بە رێبواران دەنوێنێ و کارێک دەکا خەو بیانباتەوە و رەق هەڵێن و ببنە دەستەچیلەی مەرگ. یوکی لە شێوەی ژنێکی شەنگ و لەباردا خۆ بە رێبواران دەنوێنێ.
.
.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
وانەیەک بۆ رێنووسی سبەینێی چاوێک
.
.
.
من بە رێنووسی خۆم دەنووسم
باڵندە
ئاسمان
باڵ
بەڵام، هەڵەیەک روو دەدا لە کات دا!
.
رکەیەک؛ پڕ هەڵفڕین بە دیواری شەقامەوە.
.
من بە رێزمانی خۆم دەبێژم:
پاش سەنگەرەکانی سبەینێ؛
مەودایەکە بۆ پشوودانی پاسای...
پێش سنوورەکانی شار؛
بەشێک لە شاخ بەرە بەرە
دەنگدانەوەی ژنانی چاوەڕاونە!
.
بەڵام، هەڵەیەک روو دەدا لە شوێن!
.
شار دوور دەکەوێتەوە لە رێگا
دەنگێکی لێڵ دەبیسترێ
لە نازانمی مەودایەک.
.
چ بکەم لەو هەموو رێنووسەی کە من نین؟
لەو هەموو رێزمانەی لە سبەینێ دەترازێن!
.
بە زمانێکی تازەتر دەنووسم ناوت
مەبەستیشم چیایە.
بە رێزمانێکی نوێتر وەرە رستەیەکمەوە
کورتترین پیتی دەریایە.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
ئەلفی ئەو شەوەی رووناک بوو
.
.
.
یەستا ناوتم نەخوێندبۆوە
باران باری
دواتر بای هات
پاشان هەزار چۆم حیلاندیان.
.
نەمزانیبوو
دەچییەوە سەر ریشەی هەور
بە خاوەنی رۆژهەڵاتی چۆم
و
رۆژئاوای کانی سوێند دەخۆم
نەمزانیبوو
ناوت هاوکاتە لەگەڵ دەریاکان
ئەگینا شەپۆلێکم دەنووسی
بەستێنێکم دەخوێندەوە
لانیکەم دەبوومە پاپۆڕێک
هەتا ون؛ لە ئاسۆکانت دا بم.
.
کاتێک کوتم:
بە ناوی ژن کە بەخشەندە و دلۆڤانە
یەستا هیچ مەلێک بانگی بەیانی نەدابوو
تەنیا دیتم باڵندەیەک
لەبەر پەنجەرەی کازیوە سەری سووڕمابوو
لە تەنیایی من.
تەنیا بیستم:
هەموو بڵیندگۆکان لە سەرەتای من دا
ناوت دووپات دەکەنەوە بە پیتی روون
دەڵێن:
خێرابە!
شێعرێک بنووسە پڕ بێ لە هەنگاو
خێرابە!
رستەیەک بنووسە ژن بێ
شێعر باشترە لە تەنیایی شەوانە
وشە باشتر
لە هەرچی تاریکیی
.
کە ناوتم بە زمانم داهێنا
پەنجەرەکان کرانەوە
با-ش دەنگی لەگەڵ دەنگم بوو
ناوت بڵاو دەبۆوە لە من دا
لە تاریک دا
لە ساتێک بەر لەوەی جیهان جوان بێ
کوتم:
بە ناوی تۆ کە بەخشەندە و دلۆڤانی
ماڵێک دەنووسم رووناک بێ
رۆژێک دەستپێدەکەم هەموو دیوارەکانی باڵ بن
.
من ناوی تۆم بەسەر زار داهێنا و
بارانە باری
پۆلێک باڵندەش لە مندا باڵیان گرتووە
بە ناوی باڵەکانت کە سنووری سبەینێن
هەڵفڕین باشترە لە هەرچی دیوارە و
تۆ دەمێکە لە من دا باڵت گرتووە
ئەی پەنجەرە
ئەی ژن!

.
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
پرسیارێکی دژوار لە باخێکی ساکار
.
.
.
ئاو دلکێنم بە ئاخری هەموو رستەکانمەوە
با درێژ بێتەوە باران
لەو زمانەدا
کە خۆر تێی دا پەڵەی داوە لە مێژە
رەنگی مەلێکیش بە وشەکانەوە دەپڕژێنم
بە زوویی
چینەی لە مانگ کردبێ و
لە مێوینەیی ئاسمانیش
.
نیوەمەودایەک بۆ شەو دێڵمەوە
تا هەزار ئەستێرە سروودی خۆیان بۆ کچان بڵێن
دەرفەتێکیش بە جوانی دەدەم
با ژن هەموو دێڕەکانم داگیر کا
.
هەر پیتێک دەنگی دەریای بێ
دەیکەمە پاشکۆی تینوێتی
من ئاوەڵناوی سەوزم بە بسکێک بەخشی
گەمییەکان لە شەپۆلی دا سەرشێت
رێزمانی تۆفانیشم دایە شێعرێک
کە چاوی کچێکی سرکە
.
گەمییەوانی دەربەدەریم
بە میراتی دەریاکانەوە
رستەی من نائاسایی دەژی
پاشگری ئاور دەکاتە دەستپێکی گریان
سەرەتای پێکەنین دەباتەوە سەر شەکانەوەی ئاڵایەک
درەنگ بووە
.
زوو بن ئەی وشەکانی لەمەودوا
شاخێک و
بەرزایی و
شنەیەکی هێمن
رستەیەکی هێند دژوارە؟
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
بڕیارێک لە تیتری یەکەمی بەفردا
.
.
.
لەبەشی یەکەمی تەنیایی دا؛
یان شەقام پڕ دەبێ لە تیتری رۆژنامە
یان ستوونی رۆژنامەکان سوور دەنووسن
هێڵی تازە بۆ هەڵفڕین
رەنگی مەیلەو نیگای ژنان
.
یا دڕدۆنگ لە پێستی خەنجەر
دەست بە لەشی مێژوویی زەیتوون دادێنین
یا هەواڵەکان بە ناوی متمانەوە
کورت و پوخت
باکوور نیشان دەدەن لە دەرفەتی دار دا
لە دەفتەری منداڵانیش دا باخچە دەچێنین، کاتی وانەی نەققاشی
.
یان وشکەساڵ دەسڕینەوە لە دەستمان
یان تینوێتی پاراو دەکەین بە چاوی روون
پیادەڕەوەکانی مرۆڤیش لە نزای باران دا
پڕ لە بووکەبارانەیە
گەردەنەکانیش بە رچەیەکەوە تا ئەولای سنووری بەفر
هەر بادەوە و رێبەندانە
.
جوغڕافییەکم، شڵەژاوی با و باران
ئارانم
لەجەنگەی تۆماری رووبارێکی کەوناردا
روو لە کەنداوی ژیانە
زۆزانیشم
بەپانەوە کلوو کلوو پەپوولە...
.
لەبەشی دووهەمی خەفەتدا؛
دەستێک بڕوانن
یان بەرزە بە نیشانەی شکۆی رێگاکان
یان روو لە ناونیشانی ئاسکۆڵەیەک شین بووە
هەرێمی چاوی دارستانێکی چرە و
دەواری هەناسەی هەمووی هەر چیایە
.
لەبەشی سێهەمی شەقامدا؛ رادەکشێم
دەبمە پەیکەری بەیانیی
رۆژنامەکان پڕ دەبن لە سەربردەی باڵ
بیرەوەری جریوە
جار جاریش کاریکاتۆڕێک لە تیمساحێکی ناڕەسەن
لەهەموو ژمارەکانیش دا وێنەی ژەنگاوی چەکێک
بە رەنگی خۆڵەمێشی
.
لەوەبەدوا یان شەقام دەبێتە چارەنووسم
یان شەقام
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
نەناس لە هەرێمی ژنێک دا؛ سەرەڕۆ
.
.
.
لەشەقام چاوت شەتڵی کامە زامم بوو
بيێاتریس!
بوومەتە دەستەچیلەی ژان
دەمهەوێ شانۆی تازەی جیهان بم
من شوێنێکم بۆ تەنیایی
کاتێک بۆ بێدەنگی رێگا
.
رۆڵێکم لە نیگاکانی خۆتدا
پێ ببەخشە
با شەڵاڵی جەماوەری تاریکییت بم
دیالۆگێک دەڵێم لە بێ ئۆقرەی بسکی تۆ
کە بەشێک لە بوولەزەی زەمانە
.
کایە دەکەم لەبەرانبەر ئاوێنەت دا
ئەو دەمەی رووت وەرگێڕاوە
لە ئاژاوەم
شڵەژانی خوێنی دەمارم دەنوێنم
با رەنگ بدەمەوە لە سوورایی دا
ئاوێنەیەک لە خەونەکانی من بگرە
سووراییم دووپات بێتەوە بەڵکوو
بە پێوانەی دەرفەتی سڵۆکی خەنجەر
.
ئاوڕت لە کام خەمم داوەتەوە لە کۆڵان
وا ئاور مەستانە دەژی لە دەمارمدا
بێئاتریس!
ئەو دەمەی شەقامەکانم گەسک دەدا
لە دەستەچیلەی خەزەڵوەر
بۆخۆم بەشێک بووم لە پاییز
.
لێ گەڕێ رۆڵی دیکە بگێڕم
ئەی رووحی بەرزی تەنیاییم!
با ئاپۆرەی دڵنیات بم
لە چاوەڕوانی و
وێرانیش.
.
ساز دەبمەوە لە کاولاشەکانی خۆم دا
چۆمێک دەکەمە جامانە
شاخێک دەبێتە وەکازم
باخ لە سەر سەرم دەڕوێت و
وەک هەرێمێک
سەرلەنوێ لەدایک دەبم
.
باڵماسکەیە کۆتایی رێ
با نەناس بمێنێ بزەم
با نەدیو بێ ئامێزێک بەرووی وەرزم دا
ئەو هەورانەی دەزێنەوە
وێڕای ناوی تۆ بێئاتریس
ناونیشانی سبەینێمن
.
لەشەقام بمخوێنەوە وێڕای خۆت
شانۆنامەی وڵاتێکی بێ سەروشوێن دەبین
ئەوجار
.
کات: نزیک دارێک بەری کۆتر بێ
شوێن: دەمە دەمی تەنیایی
رووناک دەبینەوە بە مەزەندەی دونیا
و
تێی دەچریکێنین لە باڵی مرۆڤ
کاتێک
هەنگاوێکی ماوە بگاتە گەزیزە.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#سەیوان_سەعیدیان
#رووناک_رەسووڵپوور
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie