. . . .
🍁🍁🍁🍁@SouranKurdpourشاعر:
لیائۆ ئیڤوو
وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە:
سۆران کوردپوورگەڵاکان
ئەوینی تۆ، ئەوینی بێئومیدی تۆ، من وەبیر مردن دەخاتەوە
مردنێکی شیلەوگەرم
لۆتکەیێک ئارام و هێدی
من لە سەر دارە بڕدراوەکان ڕاکشاوم، گوێم لە سرتەی گەڵایێکە، ماڵئاوایی لە لقی دار دەکا
یەک، دوو، سێ، سێ گەڵا نێوچاوانم دادەپۆشن
گەڵایێک بەوی تر دەڵێ: خۆشم دەوێی، ساڵانێکی زۆرە خۆشم دەوێی
پاش ساڵەھا، مرۆڤێک بەوی تر دەڵێ: خۆشم دەوێی
پیر بوون و ڕوحیان لە بەر با ویشک ھەڵاتووە، وەکوو ئەو گەڵایە و ئەو گەڵایەی تریش کە نیشتوونەتە سەر نێوچاوانی من.
#لیائۆ_ئیڤوو#سۆران_کوردپوور@SouranKurdpour