یوونس رەزایی

#چانکا
Канал
Искусство и дизайн
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала یوونس رەزایی
@younesrazaieПродвигать
351
подписчик
53
фото
13
видео
279
ссылок
ئەدەب و هونەر
Forwarded from اتچ بات
نیشتمانێک لە زمان منەوە کە تۆی
.
.
.
بەیانیت باش، خاتوونی ناو پەنجەرەکان!
پاسێک رابرد بە زەمانم دا و
ئەتۆش بووی
زمان گەڕا بە رووناکی و
شەڵاڵی تۆ بوو ئەم ناوە
نێوت بوو بە رووبارێکی نەبڕاوە.
.
لە وێستگەی ژمارە دوێنێ
راوەستاوم
منیش ئەو سەفەرە وێڕات دێم
چڵ بە چڵی رێیەکانت لەگەڵ دەدوێم.
.
بمبە! تا دەرفەتێک لە دەستەکانت بم
لە ئاژاوەدا،
بە شوێن ناونیشانی بەهارێکەوەم
بمبە! تا وەرزێک لە چاوت...
لەنگەر دەگرم، بە لێوارەکانی تەنیاییەوە و
رادەمێنم
لە رابوردنی جوانیی بەکاتی ئەستەم دا
هەنگاوێک لە نێوان خۆر و شەقام
بە مەبەستی تۆ هەڵوەدام.
.
دەم باش، کیژی بەر پەرژینەکانی سبەی!
مەلێک فڕی بە کۆڵاندا
ناوی؛ خوازەیەک بوو لە دەمژمێری رووبار
.
تۆش، بە دەراوی تەنیاییمەوە
باڵت بزووتووە دەمێکە
لە هێلانەی ئێستاوە، تا چەند باڵندە ئەولاتر
باڵ لە باڵت دەسووم و دێم
خۆم شارەزای برینی رێم.
.
دێم و خیابانەکان دەگۆڕم
پاش روودانی تۆ
لە شاردا!
.
خیابانێک؛ لە چاوەڕوانی دار دا دەکەمە پاییز
بەر لەوەی خەزەڵوەر بێ کۆڵان
.
یەک ناو دەنێم، "باران چەند چرکە بەر لە چەترێکی نامۆ"
بڵوارێکیش بە یادی داهاتوو دەکێشمەوە لە بیری رێبوارم دا
ناوی "پیاسە بە دەروای ژنەوە"
هەڵفڕە، لەو لای منەوە!
.
ئێوارە باش، ئاوابوونی تەنیایی ژان!
دابەزە لە ناوەندی نیگامدا
با تێنەپەڕێ کاتژمێر لە دەستەکانم
رۆژژمێر لە وەرزەکانم
.
دابەزە لە ئاوارەییم دا!
لەگەڵ خۆت نیشتمانێکی دی دەپەیڤین
بە زمانێک
پڕ بێ لە خوازەی سوور و شاخ
لە تەنیشت هەرچی رێگەی باخ
.
پێکەوە، جمکی ئاو دەبین
بە ناونیشانی ئەو ماسیانەی ئاماژەی نەورۆزن
وێڕای چۆم کلوو کلووی دوێنێمان
کە سەردەمێک لە زستانە
پڕ دەکەین لە چیا و جامانە
.
دەرکەوە لە مندا خاتوون!
با تەنیاییم بێتە کاولاش
تا ئاوەدانی سبەینێ چاوەڕێم و
دەم باش!
.
.
.
#زمانی_کوردی
#میلان_بگویج
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#اوپانیشاد
#بودیسم
#چانکا
#واسیلیـ
#ڤاسیلی_سیمۆنینکۆ
#پل_سلان
#پاز
#ویتمن
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شێعری_نوێ
#زمانی_دایکی
#زووان_داڵکی
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#رۆستەم_ئاغالە
#قوباد_جەلیزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#هنر_انتزاعی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی
#بۆکانی
#شێعری_ژنانی_ئەوڕۆ

@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
ئۆقره‌م بزر... تا کازیوه

کۆتایی ته‌مه‌نی خاچێکم به‌ باوه
سه‌ره‌تای ته‌نیایی خاکێکیش...به‌ په‌یڤی ژانێکی سه‌ره‌ڕۆ
ئه‌و له‌شه‌ له‌ مه‌رگا نیشتمان‌ به‌کۆڵه‌ و ده‌ئاژوێ
ده‌ئاژوێ ڕه‌وه‌یه‌ک باڵنده‌ی نووسراوه‌
به‌ باڵی ساماڵ و ته‌مه‌وه‌
به‌ هێلانه‌یه‌ک له‌ وشه‌ی دڵپڕ و خه‌مه‌وه‌
.
کۆتایی ته‌مه‌نی بایه‌کم...به‌ ده‌شتی شاره‌زووردا سه‌رشێت
خۆش‌مروور هه‌رگیز...نا
به‌ شمشاڵێکی لێڵ...له‌ دوێنێ و له‌ ئێستا
.
خه‌می شار به‌ شار و گوند به‌ گوند
گه‌رایان پاییزه‌...له‌ خه‌زه‌ڵوه‌رێنی هه‌ستت‌دا
برینی سات به‌ ساتی سبه‌ی...که‌ ونن...
له سازی وشه‌ت‌دا
بارانه‌...
وه‌ جه‌سته‌ی نیشتمان ده‌ژنی
له‌سه‌ر نۆتی هۆن هۆن... په‌ژاره‌ و دڵپڕی
.
سه‌ره‌تای ئاوازی وشه‌کان...لێڵه دار
زاراوه‌ی کام سازم به‌ گه‌ڵای بسپێرم
وه‌ ڕوونه‌ دارستان به‌ تیشکی نیگایه‌ک...
که‌ دڵۆپ دڵۆپ گوڵ...به‌ خوێنی وه‌ر بووه
تاریکه‌ پێنووسێک...ده‌بیستین ده‌سپێکی کاکۆفۆنییه‌کی شڵه‌ژاو‌
وه‌ زوڵاڵ سه‌مفۆنیای شێعرێکت...گڤه‌ گڤ...
به‌ سییه‌ی ده‌شته‌وه‌...داگیرساو
.
کۆتایی کام نۆتت بژه‌نێ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژژمێر
ئه‌ی باڵات له‌ ساڵی ئوقیانووس پڕ ئاوتر
سروودت ته‌مه‌نی مانگێک بوو...چارده‌ نا... شازده‌ی مانگ
وه‌ شێعرت هه‌بوونی متمانه‌ی هه‌تاو بوو
بۆ جه‌نگه‌ڵ...که‌ تاڵانی تیشک و ئه‌ستێره‌.
.
کازیوه‌...به‌ شێعری کانیله‌ی عاشقان... ڕاده‌بووی
هه‌تاکوو ته‌نیایی "هه‌ڵۆیەک" که‌ په‌نجه‌ت باڵی بوو
تینووویه‌ نیشتمان به‌ جه‌سته‌ت
که‌ خه‌ونی ده‌ریا بوو
وه‌ ده‌فته‌ر به‌ وشه‌ت
که‌ ته‌ونی بێ‌نه‌خشه‌ی مه‌ینه‌تی
"له‌ ئێسته‌ به‌ دواوه"‌...من ئیترشارێکم...
بێ‌نیگا و چه‌مه‌ری شاخێکی سه‌ر به ‌ته‌م
من ئیتر نیشتمان...بێ‌ئه‌وه‌ی برینم بچێنێ...
پێنووسێک له‌ جه‌سته‌ی سنووردا
من ئیتر...مه‌زارێک...که‌ خوێنم نه‌به‌دی
بێ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک ڕاچڵه‌کێ به‌ وشه‌ی شاعیرێک...
ته‌نیایی برینی باوانم
.
"له‌ ئێسته‌ به‌ دواوه"‌...دارستان نوستووه‌ له‌ خۆفی بێشه‌یه‌ک ڕێبه‌ندان
هه‌ڵه‌بجه‌ برینی ماندووه‌...به‌ دێڕی وشکه‌ساڵ
وه‌ هه‌زاران هه‌زار مه‌زاریش...ڕه‌ش‌پۆشی جووڵه‌یه‌ک
"ده‌لالۆ"...ڕابه‌وه‌...به‌ جه‌سته‌ی نیشتمان بسپێره‌ نیگات و
به‌ دێڕی هه‌میشه‌ی ڕۆژژمێر...شێعرێکی سه‌ره‌ڕۆ.
.
له‌ چاوی جوغڕافی کام به‌هاری ون‌دا...سره‌وتی سه‌ربه‌خۆ
که‌ نیگات باخێکه‌
له‌ نێوان که‌وشه‌نی کام دێڕدا
که‌ شکۆت سێبه‌ری شاخێکه؟‌
نه‌حه‌جمای له‌ به‌ندی ئاوردا
له‌ واتای ده‌ریادا...ناته‌بای سنوور و تاراوگه‌
.
.
به‌شێك له‌ شێعرێك له‌ كتێبی" نه‌شته‌ر به‌ ره‌نگێكی دیكه‌یه‌ی تره‌وه‌"


#زمانی_کوردی
#میلان_بگویج
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#اوپانیشاد
#بودیسم
#چانکا
#واسیلیـ
#ڤاسیلی_سیمۆنینکۆ
#پل_سلان
#پاز
#ویتمن
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شێعری_نوێ
#زمانی_دایکی
#زووان_داڵکی
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#رۆستەم_ئاغالە
#قوباد_جەلیزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#هنر_انتزاعی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی
#بۆکانی
#شێعری_ژنانی_ئەوڕۆ

@younesrazaie