یوونس رەزایی

#شێعری_کوردی
Канал
Искусство и дизайн
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала یوونس رەزایی
@younesrazaieПродвигать
351
подписчик
53
фото
13
видео
279
ссылок
ئەدەب و هونەر
Forwarded from اتچ بات
***
‍ میراتێک لە جیهان

بەشی من،
لە جامی داهاتووی جیهان دا
تەنیاییەکانی ئاسیا
.
من کەرتێک دەبم لە قاڕەی ژان
و
نزاکانی بوودایەکی شاد.
.
بە دیار تۆپی ئاڵۆزی خەمەکانمەوە
پێدەکەنم
بە ون بوونی چارەنووسێک
بەدەم باوە
بە رۆژهەڵاتی زەردی دونیاوە
.
کەرتی من،
لە داهاتووی جیهانیی جامێک
خەمۆکییەکانی ئەورووپا؛
پاش تەواو بوونی
هەموو یەکشەممۆکانی مێژوو
لەگەڵ پەری دەریایی
ئەویندرای یەک،
من شازادەی گومڕا دەبم
رادەمێنم لە ژنێک؛ دەبێتە هەڵم
و
بیر لە باران دەکەمەوە
لە بەستێنێکی بریندار
.
میراتی من،
لە جیهانی جامێکی؛ وێنەی نەبووبێ
ئاڵۆزییەکانی قاڕەییەکی دژوازە
وەک ئامریکا
.
باکوورم، بەختەوەریی چینێکە
چینە دەکەن، لە جوانییەکان
باشوورم، رۆژە رەشی کۆترێکە
بە کاتی مەترسی.
سەرم ئەوینە
و
هەنگاوم
گیرۆدەی سەخڵەتی رێگایەک
هەر مار بێ
.
دەستکەوتم لە جامی نوێدا
با قاڕەیەکی تەنیا بێ
چوار دەورم هەزار ئەفسانە دەوری دابێ
یارییەکانم
هەموو لەگەڵ داهاتووی خۆم
لەسەر شینایی دەریا بێ
.
بەشێکم دەنێ لە خۆتان
ئەی باڵەکانی هەڵفڕین!
درەنگ کەوتووە
هێلانەم
لە باڵندە.

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
کریسمەس بە زاراوەی رووبارم
.
.
لە سەر زمانم دارە کاجێک رواوە
رازاوە بە ناوی تۆوە
کە چرای سەد برینت دەدرەوشێ!
زۆر ئەستێرەش لە چاوت دان
بە مێژووی سووری شەوانیانەوە هەڵوەدا.
.
کریسمەسی کام نیگات بم ئەوڕۆ؟
ئەی مەسیحی سبەینێی من
.
لەدایک بە بەکاتی گڕ!
لە بەستەڵەک را دەڕوانمە کاتەتت
کلوو کلوو لە خەفەتت دا دەبارم
و
وەرزت دەبم
لە دوای کۆچی دوایی هەنار
کە خوێنی پڕژاوەتە رەشایی
.
بەیانیی،
دارە سێوێک لە چاوم دا دەلەرێتەوە
پەرژینی؛ لە تێلدڕووی با
بەری؛ شاراوە لە خەونی ماردا.
سێوێکت لێ دەخوازمەوە
کورتەی سەد بەڵێن بێ رەنگی و
دەوەرمە ژێر نسێی ناوت.
.
بەر بگرە ئەی باخی کاتە نەبەدییەکان!
لە بەستێنی گەڵاکانتەوە شەپۆلێکی سەرشێتم
.
پڕم لە سەربردەی تۆفان
لە ئەفسانەی کەشتییەکیش
روو لە فانووسی دەریایی نەزۆک
بزر بوو لە جوغڕافیا
بە گەمی لق و پۆپتەوە باخەوانی مژ دەبم
تا گەڕانەوەی خۆرەتاو
.
لەسەر سەهۆڵ ناوت دەنووسم،
سەرەتای بەفرانبار بە بەهاری ناوتەوە
سەوز لەسەر وادەی سپی
.
بە کاجەکانی دونیاوە پشکۆت دەبم
لە هەڕەتی بادەوەدا
گەرما بە رێنووسی زستان...
.
ماڵ بە ماڵی شەوانت دەخوێنمەوە
بە دمامکی خوێن و ریشی چۆمەوە
.
دەبمە سانتات
هەر شەو لەبەر دەرگایەکی نیشتمانت
شێعرێک و هەواڵی سبەینێت
بە دیاری بۆ دادەنێم.


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
نەناس لە هەرێمی ژنێک دا؛ سەرەڕۆ
.
.
.
لەشەقام چاوت شەتڵی کامە زامم بوو
بيێاتریس!
بوومەتە دەستەچیلەی ژان
دەمهەوێ شانۆی تازەی جیهان بم
من شوێنێکم بۆ تەنیایی
کاتێک بۆ بێدەنگی رێگا
.
رۆڵێکم لە نیگاکانی خۆتدا
پێ ببەخشە
با شەڵاڵی جەماوەری تاریکییت بم
دیالۆگێک دەڵێم لە بێ ئۆقرەی بسکی تۆ
کە بەشێک لە بوولەزەی زەمانە
.
کایە دەکەم لەبەرانبەر ئاوێنەت دا
ئەو دەمەی رووت وەرگێڕاوە
لە ئاژاوەم
شڵەژانی خوێنی دەمارم دەنوێنم
با رەنگ بدەمەوە لە سوورایی دا
ئاوێنەیەک لە خەونەکانی من بگرە
سووراییم دووپات بێتەوە بەڵکوو
بە پێوانەی دەرفەتی سڵۆکی خەنجەر
.
ئاوڕت لە کام خەمم داوەتەوە لە کۆڵان
وا ئاور مەستانە دەژی لە دەمارمدا
بێئاتریس!
ئەو دەمەی شەقامەکانم گەسک دەدا
لە دەستەچیلەی خەزەڵوەر
بۆخۆم بەشێک بووم لە پاییز
.
لێ گەڕێ رۆڵی دیکە بگێڕم
ئەی رووحی بەرزی تەنیاییم!
با ئاپۆرەی دڵنیات بم
لە چاوەڕوانی و
وێرانیش.
.
ساز دەبمەوە لە کاولاشەکانی خۆم دا
چۆمێک دەکەمە جامانە
شاخێک دەبێتە وەکازم
باخ لە سەر سەرم دەڕوێت و
وەک هەرێمێک
سەرلەنوێ لەدایک دەبم
.
باڵماسکەیە کۆتایی رێ
با نەناس بمێنێ بزەم
با نەدیو بێ ئامێزێک بەرووی وەرزم دا
ئەو هەورانەی دەزێنەوە
وێڕای ناوی تۆ بێئاتریس
ناونیشانی سبەینێمن
.
لەشەقام بمخوێنەوە وێڕای خۆت
شانۆنامەی وڵاتێکی بێ سەروشوێن دەبین
ئەوجار
.
کات: نزیک دارێک بەری کۆتر بێ
شوێن: دەمە دەمی تەنیایی
رووناک دەبینەوە بە مەزەندەی دونیا
و
تێی دەچریکێنین لە باڵی مرۆڤ
کاتێک
هەنگاوێکی ماوە بگاتە گەزیزە.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#سەیوان_سەعیدیان
#رووناک_رەسووڵپوور
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
‍ میراتێک لە جیهان

بەشی من،
لە جامی داهاتووی جیهان دا
تەنیاییەکانی ئاسیا
.
من کەرتێک دەبم لە قاڕەی ژان
و
نزاکانی بوودایەکی شاد.
.
بە دیار تۆپی ئاڵۆزی خەمەکانمەوە
پێدەکەنم
بە ون بوونی چارەنووسێک
بەدەم باوە
بە رۆژهەڵاتی زەردی دونیاوە
.
کەرتی من،
لە داهاتووی جیهانیی جامێک
خەمۆکییەکانی ئەورووپا؛
پاش تەواو بوونی
هەموو یەکشەممۆکانی مێژوو
لەگەڵ پەری دەریایی
ئەویندرای یەک،
من شازادەی گومڕا دەبم
رادەمێنم لە ژنێک؛ دەبێتە هەڵم
و
بیر لە باران دەکەمەوە
لە بەستێنێکی بریندار
.
میراتی من،
لە جیهانی جامێکی؛ وێنەی نەبووبێ
ئاڵۆزییەکانی قاڕەییەکی دژوازە
وەک ئامریکا
.
باکوورم، بەختەوەریی چینێکە
چینە دەکەن، لە جوانییەکان
باشوورم، رۆژە رەشی کۆترێکە
بە کاتی مەترسی.
سەرم ئەوینە
و
هەنگاوم
گیرۆدەی سەخڵەتی رێگایەک
هەر مار بێ
.
دەستکەوتم لە جامی نوێدا
با قاڕەیەکی تەنیا بێ
چوار دەورم هەزار ئەفسانە دەوری دابێ
یارییەکانم
هەموو لەگەڵ داهاتووی خۆم
لەسەر شینایی دەریا بێ
.
بەشێکم دەنێ لە خۆتان
ئەی باڵەکانی هەڵفڕین!
درەنگ کەوتووە
هێلانەم
لە باڵندە.

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
واژۆیەکی تینووتر لە -باـ
.
.
.
متمانە تەواو بوو بە باران
ئەو رۆژەی هەور نا
تینوێتی دروشمی زاری بوو.
.
ئەو شەوەی تا دەمی کازیوە
یەک وشەی تاریکیش
له ودمی هەناسەی سەوزی دا
روون نەبوو
.
متمانەم بریندار!
بە بایەک، هەواڵی هەمیشەی تەنیایی
لە دێڕی خێرای دا،
ئێستاکە بێ هەواڵ کۆچ دەکا
تا برین
بێ سنوور وڵاتی شێواویم جێدێڵێ و
نامەیەک بە واژۆی غەریبیی دەسپێرێ
.
تەواو بووم لە ریزی بزەدا
نە سنوور دادەنێم بۆ گریان
نە یاسای هەورەکان بە چاوم دەبەخشم
.
متمانەم کردووە بە نەشتەر!
تا لەسەر ئێسقانم بنووسێ؛
بارانە دەرفەتی دوێنێ بوو
بایەک هات
فێری کرد کۆچ بکا
تا شوێنێک نەدیوی برین بێ
.
بریندار بوو ئێستای زمانم
هەر دارێک دەبێژێ
سوور دەبێ
هەر ناوێک بپەیڤێ دەردەار
.
سەری خۆم بەرەو کام تەنیایی هەڵگرم؟
هەر دێڕێک دەنووسم
دەبێتە ناوەندی ئاژاوە!
.
واژۆم کە تینويتی!
لە رووبار تێپەڕی هاوارم
تا دەریا
چەند شەو و برینێکی دیکەم مەودایە


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#قوباد_جەلیزادە
#سەلاح_پایانیانی
#رێبوار_سیوەلی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رزگار_مەلا_مەحموودی
#مەسعوود_یارە
#فواد_یارە
#شێرکۆ_بێکەس
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
"Butterfly effect "
.
*لە فیزیکی پەپوولەوە تا بیرکاری شەقام*
.
.
.
لە ئامەد، پەپوولەیەک باڵی لێک دەدا
هەناسەی کۆڵان دەشەمزێ
دارێک، لە شەقام دەجووڵێ
بە حەشیمەتی گەڵاکانییەوە
.
دارێکی دیش نۆبەتێ دەیگرێ
لە بڵوارێکی دی
زستان لە لەشی دەردەکا
.
لە مێردین دارستانێک دەبێتە دەروێش
نەشتەر لە جەستەی خۆی دەبژێرێ
بە حیسابی ئەبجەد و
لە چاوی خەزەڵوەری رۆ دەکا
.
دارە مێوێک، مەستیی بە شەقام دەبەخشێ
رێبوارەکان لەتر دەدن بە پێکەنینەوە
تا فەلەکەی ناوەندی شار
کە پڕ لە پەیکەرەی گریانە
.
پۆلە کیژێک، چاویان بە دابی مەیخانە لێڵە و
نەریتێکی نوێن لە ئاور
.
دەستە لاوێک، پڕ لە مێژینەناسی جامانە دەبن و
پەپوولەکان لە سەر جەستەیان
هەمیسان باڵ دەبزێون
.
لەسەر پردی زاخۆ بای دێ
پڕ بە کڵەکانی دوێنێی
با- بە زاراوەی کرمانجی دەپەیڤێ
نیانییەک؛ ئاوێتەی راسانی برین...
.
دەشتێک دەجووڵێ
لەسەر میلۆدی باڵی پەپوولە
.
لە هەولێر رەشەبا لە مەنارەکان ئاڵاوە و
بانگ دەدا
پڕ بە تەمەنی لێڵی قەڵایەکی کەونارا
.
پەپوولەیەک لە ئامەدم لەبیر ناچێتەوە
لە شێعردا
.
لە کۆبانی هەر شەقامێک
پەنجەی تژی گڤەی بایە
هەر کۆڵانێک، پڕ لە سروودی لەترێکە
تا هەتاو کۆتایی نایە
.
لە کرماشان با پڕ بە تاقەتی ماسی دەلوورێنێ
وێنەی سەد مۆم
لەسەر رەوەزێکی وەڕەز لە بوومەلێڵ
دەنەخشێنێ و
بەردەنووسەکان تا بەیانی وەخەبەر دێنێ
.
سابڵاغ زریانە، بە کاتی پەپوولەیەک
باڵی مەست بوو
.
تا چوار رای ئازادی، شێعرێک بە دەستەوە
بیر لە پەپوولەکان دەکەمەوە هەڵدەفڕن
.
تۆفان سەرەتای ئێستایە.
.
.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
سرود یک غریق تبعیدی
.
شعر: یوونس رضایی
ترجمە کامیل نجاری
.
.
.

آمدم گلی بر سینەی دریا بزنم
کە نامزد فردایم؛
دامن خیس دنیا
در نگاهش در اهتزاز

نیامدم با گداری درماندە باشم در باد ...

بگذارید پرچمی برافرازم
بر یک کشتی افسرده
کە در گذار خونم تبعید

چند روزی است
نقشەی کورەراهی در دریا
در آن سوی افق گورم ناپیدا

من دختری را؛
در منتهی الیە دزدان دریایی خواهم یافت، تنگ غروب
من گوری را؛
در ورای سنگرهای تاریکی خواهم کند، سپیدەدم

آمدم، گلولەای را از گلوی نان دربیاورم
تفنگی را، از خاطرەی صفحەی روزنامەای باز بخواهم
تا پاک کنم سرتیتر مسجد نور را
کە منارەهای تاریخم‌ هستند

با معنی یک دریای سرخ
یک هفتە غلت میزنم؛
تا تصویر جزیرەای دور
از پرندگان را ترسیم کنم، فردا

نیامدم سرتیتر گمشدەی کتابهای بی وطنی باشم

بگذارید ...
بگذارید بە شانزە لیزە بیندیشم
آنگاه کە جلیقەی نجات را
آرام آرام باد میبرد؛
و بە یاد مادرم هم غلت بزنم
در خواب نهنگی مست.

بدرود ای وطن در شعلەها تاریکم
من گور بە گور غربت را میدانم
و من شبی را بە روی مادرم ورق خواهم زد
تا خوشبختیم را نظارە کند
بە روشنی

آمدم الفبایی از پاییز بگیرم
و شعری رمانتیک نیز، از غروبهای جنگل
کە راهها از میانشان تا بی نهایت ...

نیامدم تا برگ برگ بر سیمای جهان
برگریزان باشد جسم من

بگذارید
سرم را بە تاریک بسپارم
جسمم را بە ناپیدا
گورم را، بە وطنی عمیق از زمستان ...


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
بێ شوێن وەک نیشتمانێک لە بادا
.
.
.
لەسەر خۆڵەمێشی خۆم
وەک مەلێک کە ناوی ناهێنم
سەر لەنوێ چینە دەکەم لە دۆزەخ
دوور لە هێماکان دەبمەوە
.
جگەرەیەک لە پەیکەرەی زستان دا دەکووژێنمەوە
جامێکیش لە رستە تاڵەکان
تا خاڵی ئاخر
.
خاڵی ئاخر وای دانێن پاییزە لە شەقام دا ویرەی دێ
وێڕای پۆلە قاڵاوێک خۆڵەمێشی هەواڵەکان بە با دەکەن
.
چاوم پڕ بۆتەوە لە گەڵا وەریوەکانی گوڵدانێکی تەریک
وەرزم لە چواردیوارییەک دا قەتیس کردووە
.
قاوەیەک بە سینگی کاتەوە دەدوێنم
تاڵ
وەک دوا پێکی خیابان کە خوێنی منە
وەک دەڕوازەی ئەو هەموو کۆڵانانەی پلۆمپ کراون
بە رووی خەڵفێک دا
نیشتەجێی کەس نەبێ
.
نیشتەجێتم
بە ژمارەی نەتەوەیی باوە
بە پێناسەیەک بە واژۆی دەریاوە
بە پۆلێک باڵی ماندووی تەنیاوە
.
مەگەر تۆ سەرەتای داگیرسان نەبووی
من بە لێوی کام کاتتەوە بوومە دووکەڵ
بە قاناوی کام رۆژتەوە
پڕ بووم لە هێڵنجی ئاور
مەگەر تۆ کۆتایی شارەکانت نەنووسی
.
من ماڵێک لەو بەر دوایین گەڕەکی سبەی
شین شین لەسەر گڕی خۆم سووتاوم
.
لە ئوستوورەکان تێپەڕیوە دەستم پاش نیگات
لە ئایەتەکان دوور کەوتۆتەوە
هەنگاوم
لێم گەڕێ دوای ئەو رستانەی نیشتمانیی نین
گاور بم
.
مەلێکم ناوم مەهێنە
با بە هەڵفڕینەوە بیرەوەری ئاور بم.


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
کشت و کاڵ بە دابی گورگ
.
.
«ژ بۆ "ئاپێ عەلی" بابی "هاکان ئەسڵان"، کە دادگای تورکیا ئێسقانەکانی کوڕەکەیان بەدیاری دایەوە!»
.
.
.
بە زمانی رەسەنی شەقام
چوویە بەر دەم تەنیاییت و
کوتت:
ئەز دەبێ لە کێ بخوازم ناونیشانی بەهارێکی پەڕیوە؟
.
لە کێدەرێ بە دوای سەیدەوانێ خۆ دا عەڤداڵ بم
ئەوەی؛ بسکی لە گوللەکان دا شەکاوە
ئەوەی؛ چاوی روو بە نیشتمانێ بە مۆلەق وێستاوە
.
روو لە باژێڕێ بە رچەی گورگەکان دا
تا بەر دەرگای لوورەیەکی شۆخ گریاوم
لەوێ بە مەبەستی دۆزینەوەی سەیدەوانێ رەبەنم
لەگەڵ نەشتەرێک بە درێژایی زام دواوم
.
بە راوێژی دارەکانی ئەنەدۆڵ
شتێکی روونت چرپاندە گوێچکەی قورسی دونیا و
کوتت:
.
هاتووم تەمەنی تڕاژێدیم بکێشم
بوون یان نەبوون
ئیتر بە توون
.
تەرمێکم دەوێ لە چیا را پەڕیوەی ئێوە بوو
لەشێک بسپێرنە من باکووری باڵندە ژیاوە
.
بە دەنگێکی کەوناراوەدەدوێ
شمشێرێک تاریکیی شەوانی دۆڵمە باخچەی چەشتبێ و
دەڵێ:
.
ئەو نامەیە پڕە لە ئێسقانی
باڵندەیەکی
کە وێڵ بوو
تکایە با هەڵنەفڕن بە شەقام دا خەونەکان!
ترافیکی ئەو هەموو خەون و جوانییە
لە ئێوارانی ئەستەمبووڵ دا پیرۆز نییە
.
یەک خەونی هەیە شەقام بۆ سبەی؛
خۆڵەمێشیی
.
یەک ئاڵای هەیە رێگا
بۆ ژووانی جیهان؛
پڕ لە منارەی تاریکیی
.
یەک دەنگی هەیە دەیدا بە وڵات بوومەلێڵێکی گورگاوی؛
زایەڵەی خوێن
.
نامەت وەرگرت لە لوورەیەک و حیلاندت:
.
من وەرزێڕم لە ئێستاوە
گەلێ هەڤالنۆ بزانن!
.
ئيسقانەکان دادەچێنم
لە ناوەندی دیاربەکردا بەیانیی
با شین بێ هەزار و یەک ژن
لە چڵێکی دا سوور و گەش
باچرۆ بکەن لاوەکان لە نامەم دا کە نێژراوە
.
من وەرزێڕم لە سبحەینێی تەرمی سەیدەوانەوە
تا شەنگاڵ
لەهەر دەشتێک تێی دەچریکێنم
لە برین
دەلاوێنمەوە رەوەز بە دابی کوێستان
.
چاوێک دەچێنم لە فڕگەی ئامەد
با هەڵفڕینی باکوور ببینم
بە سەر مەزاری کات دا
.
روو دەکەیە هەموو کۆڵانەکانی ئاوس بە رووداو و
دەبێژی:
.
تەرمێک لە گەڵ هەنگاوم دێ
تەریبی ژانە
کەسێک دەچێنم بە نیشتمانم دا
کە لە رەگەزی هەمووانە
و
بە دەریا دەڵێم
سروودی تەنیاییم بخوێنە
کە پڕ لە ریتمی برینە
.
ئەگەر مردم رۆژێک بمخەنە نامەیەکی سەر ئاواڵەوە
بە ئادرەسی ئینسان دا پۆستم کەن
شار شێواوە و
تا من ئێسقانەکانی سەیدەوانم دەچێنم
لە شەقام دا
چۆڕە خوێنێک بپڕژێننە سەر ئاوێنەم

.
پێم خۆشە هەتا رەگاژۆ دەکەم لە بەردەم بڵواری سەربەخۆی شاری دا
بە رێژنە مێژووی هەور بم و
زۆر شتی دیکەش کە لە کوتن نایە
.
ئەو نامەیەم لێ وەرگرن
گەلی دەدۆست و خزمینە
دێڕ بە دێڕی
کاکۆڵی نیشتمانێکە
بە نیگای گورگێکەوە قەتیسە

بەرێ خۆ بدەنە شەقامێ
با مرۆڤ بچێنین تا درەنگتر نەبووە لە ئێستا.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
دیرینەشناسی به روش باران
.
📝 #شعر
👤 #یونس_رضایی
📝 #ترجمە
📣 #جبار_شافعی_زادە
.
.
.
خواب‌هایش را
در چشم چه کسی خواهد ریخت
میهنی
که هر سپیده‌دم تاب می‌خورد 
در صفحات دستنوشته‌ای، زخمی
.
سطری، جنازه‌ی درخت انارست
لبریز مویه‌های مقدس تنبوری
سطری دیگر، نهانگاه زلفی
که جز به فرمان قلب
کس را یارای خواندنش نیست
.
حرف به حرف
سنگ‌نوشته‌ی باران است
گذشته‌ی درختی ریشه در انزوا
که حتا، برگیش بخیه شده بر بلندای عمر
.
آواره‌گان کدام منطقه‌اند، ابرهایش
آسمانی که
شب از پس شب به انتظار ماه
کوه به کوه
گستره‌ی انتظار را کوک می‌زند
.
موجی‌ش سر می‌نهد تا برج‌ها
هنگام که در دامن جهان
به رقص درآمدند
فراروی مشعل زنی
تن‌اش کرانە‌ی رود و ماهی
.
موجی هم آن سوی گمنامی
در منطقه‌ی پرواز ممنوع خاورمیانه
.
صفحه به صفحه قرمز می‌شود باغ
لااقل، آن زمان
کە سبز می‌خواند
در فرصتی سیاه
چراغ چهار راه زیبایی
.
لم داده بر بازوی جغرافیایی افسرده
رویاهای‌اش را می‌نویسد دیگر بار
زنی، که گیسوان‌اش تلاوت دریاست
.
میهن، از اینجا دیگر بار
سرآغاز باران را بازخواهد یافت
فردایش را


#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#جبار_شافعی_زادە
#رۆستەم_ئاغالە
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


طرح: هنرمند کورد "رستم‌ آغاله"
.
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
دۆنادۆن لە بەر بارانە
.
.
.
نا! بۆ بۆنێک؛
پشووی دارەکان سوار بکا
ژینگە دەپارێزم، لە بۆنی نەناسیاو
.
نا! بۆ بوونێک؛
پەڵە بخاتە تابڵۆی وەرزەکانەوە
کەش و هەوای دەشتەکان
نیمچە بارانین
.
نا! بۆ تەنیاییش لە شاردا
شەقام، سەرەتێکە تینووی پیاسەیە
رێبوارێکیش؛ هەموو جەستەی شار
ون دەکا
.
هەینییەک
-با- لە بیرەوەری باخ تێپەڕ بوو
بە تاپۆیەک لە کەسانی قەدەغەوە
پەڵە پەڵە بوو کاتی من
.
بەشی یەکەمی حەفتەش
شەقام تەحتیل بوو
لەو کچانەی
دەبوو چارەنووسی کۆڵانەکانی ئێمە بن
.
بەشی دوومی حەفتەشم
پڕ بوو لەو رێبوارانەی
نە گۆرانی زیرەکیان دەزانی
نە جارێک
بە دەم حەیرانەوە، ببوونە بڵێسە
.
کەش و هەوای تەنیایی
پاڵی وەئالزایمێرەوە داوە
من خەریکە
بەرە بەرە دەچمە سەر رەچەڵەکی پڵینگ
.
خۆم دەپارێزم لە تاپۆیەک
گۆرانی بە راوێژی رەوەز ون دەکا
لە هێرشی بەردەوام بۆ سەر حەفتەکانی نیشتمان
.
من خەریکە پەڵە پەڵە دەبێ زمانم
پێستیشم کەش و هەوایەکی بەڵەک گرتوویە
.
بە چواردەوری سنوورم دا گۆرانی دەڵێم
ئیقلیمێک بۆ پڵینگەکانی سبەینێ
.
وردە وردە ئاکاری تەنیاییم گۆڕاوە
بە دەنگی کەونارای کچێک
نەخشەی وڵاتێکی مێوینەم کێشاوە
.
زاوزێ دەکا بارانە.
.
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
نیشتمانێک لە زمان منەوە کە تۆی
.
.
.
بەیانیت باش، خاتوونی ناو پەنجەرەکان!
پاسێک رابرد بە زەمانم دا و
ئەتۆش بووی
زمان گەڕا بە رووناکی و
شەڵاڵی تۆ بوو ئەم ناوە
نێوت بوو بە رووبارێکی نەبڕاوە.
.
لە وێستگەی ژمارە دوێنێ
راوەستاوم
منیش ئەو سەفەرە وێڕات دێم
چڵ بە چڵی رێیەکانت لەگەڵ دەدوێم.
.
بمبە! تا دەرفەتێک لە دەستەکانت بم
لە ئاژاوەدا،
بە شوێن ناونیشانی بەهارێکەوەم
بمبە! تا وەرزێک لە چاوت...
لەنگەر دەگرم، بە لێوارەکانی تەنیاییەوە و
رادەمێنم
لە رابوردنی جوانیی بەکاتی ئەستەم دا
هەنگاوێک لە نێوان خۆر و شەقام
بە مەبەستی تۆ هەڵوەدام.
.
دەم باش، کیژی بەر پەرژینەکانی سبەی!
مەلێک فڕی بە کۆڵاندا
ناوی؛ خوازەیەک بوو لە دەمژمێری رووبار
.
تۆش، بە دەراوی تەنیاییمەوە
باڵت بزووتووە دەمێکە
لە هێلانەی ئێستاوە، تا چەند باڵندە ئەولاتر
باڵ لە باڵت دەسووم و دێم
خۆم شارەزای برینی رێم.
.
دێم و خیابانەکان دەگۆڕم
پاش روودانی تۆ
لە شاردا!
.
خیابانێک؛ لە چاوەڕوانی دار دا دەکەمە پاییز
بەر لەوەی خەزەڵوەر بێ کۆڵان
.
یەک ناو دەنێم، "باران چەند چرکە بەر لە چەترێکی نامۆ"
بڵوارێکیش بە یادی داهاتوو دەکێشمەوە لە بیری رێبوارم دا
ناوی "پیاسە بە دەروای ژنەوە"
هەڵفڕە، لەو لای منەوە!
.
ئێوارە باش، ئاوابوونی تەنیایی ژان!
دابەزە لە ناوەندی نیگامدا
با تێنەپەڕێ کاتژمێر لە دەستەکانم
رۆژژمێر لە وەرزەکانم
.
دابەزە لە ئاوارەییم دا!
لەگەڵ خۆت نیشتمانێکی دی دەپەیڤین
بە زمانێک
پڕ بێ لە خوازەی سوور و شاخ
لە تەنیشت هەرچی رێگەی باخ
.
پێکەوە، جمکی ئاو دەبین
بە ناونیشانی ئەو ماسیانەی ئاماژەی نەورۆزن
وێڕای چۆم کلوو کلووی دوێنێمان
کە سەردەمێک لە زستانە
پڕ دەکەین لە چیا و جامانە
.
دەرکەوە لە مندا خاتوون!
با تەنیاییم بێتە کاولاش
تا ئاوەدانی سبەینێ چاوەڕێم و
دەم باش!
.
.
.
#زمانی_کوردی
#میلان_بگویج
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#اوپانیشاد
#بودیسم
#چانکا
#واسیلیـ
#ڤاسیلی_سیمۆنینکۆ
#پل_سلان
#پاز
#ویتمن
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شێعری_نوێ
#زمانی_دایکی
#زووان_داڵکی
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#رۆستەم_ئاغالە
#قوباد_جەلیزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#هنر_انتزاعی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی
#بۆکانی
#شێعری_ژنانی_ئەوڕۆ

@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
کۆنینەناسی بە دابی باران
.
.
.
خەونەکانی بە کێ دەبەخشێ
ئەو نیشتمانەی
بەیانان دەشنێتەوە، لە لاپەڕەی دەستنووسێک دا؛ بریندار
.
دێڕێک؛ تەرمی دار هەنارێکە
پڕ لە خولیای نزاکانی تەمبوورێک
دێڕێک؛ حەشارگەی بسکێکە
ناخوێندرێتەوە بە حوکمی دڵ نەبێ
.
پیت بە پیت بەردەنووسی بارانە
رابردووی دارێکی تەریک
تەنانەت؛ گەڵایەکی بە تەمەنەوە دووراوە
.
هەورەکانی بە کام هەرێم دا ئاوارەن؟
ئەو ئاسمانەی
شەوان بە دیار مانگەوە شاخەو شاخ
بەستێنی چاوەڕوانی دەدۆزێ
.
شەپۆلێکی سەر هەڵدەگرێ تا بورجەکان
ئەو سەردەمەی بە بەرۆکی جیهانەوە
لەرینەوە بەرامبەر مەشغەڵی ژنێک
پەیکەرەی بەستێنە و ماسی
.
شەپۆلێکیش، بێ سەروشوێن
لە ناوچەی دژە فڕینی دەمەو رۆژئاوا
.
لاپەڕە بە لاپەڕە هەر سوور دەکاتەوە باخ
لانی کەم؛ ئەو سەردەمەی چرای چوارڕێیانی جوانی
سەوز دەدوێن
لە دەرفەتێکی رەش دا
.
راکشاوە لەسەر باسکی جوغڕافیایەکی خەمۆک
خەونەکانی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە
ژنێک؛ کە بسکی تەلاوەتی دەریاکان
.
نیشتمان، لێرەوە دیسان سەرەتای باران دەدۆزێتەوە بۆ سبەی

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from یوونس رەزایی
ادامه‌ی جنوب شرقی درختی... که من‌ام


📝
#شعر
👤
#یونس_رضایی
📝
#ترجمە
📣
#جبار_شافعی_زادە
.
.
.
پس از نماز سیب
به بار می‌نشینند درختان
در اعماقی که من‌ام
پرستشگاهی هم در نگاهم
خشتی از پنجره و خشتی دیگر از باران
رو کرده به آسمانی بی ابر
.
سیبی بر من نازل کن
تا بخورم فریب مارانی را
چنبره زده‌اند بر آستانه‌ی فردا
با شاخه‌ای از گل زرد
با سطری از آیینی نو
که آیت‌اش گندم است
.
پس از اذان باد
پرندگان می‌ریزند از پنجه‌هام
که محتاج سایه‌ساری از فصل صدای تواند
برگی از گرمسیر صنوبر و
برکه‌ای هم از تنهایی نیلوفری آبی
از سفرنامه‌ی رود
.
پر پرواز بده مرا
تا آیینه‌ای برگیرم
رو به جانب دریا پَر
موج بزاید از پس موج
یادآورد درختی از نژاد باران
.
پس از نمازی فراسوی تنهایی
پای درخت سیبی کز خواهد کرد زبان‌ام
ماری می‌خزد در خاطرات‌ام
دشتی نیز از آفتابگردان لبریز
.
پس از پرواز پنجره‌ای
از پنجه‌هام
نیلوفری به رسم رود
نوشته خواهد شد در من، مست
و موج‌ها در دوردست دریا به نجوا
برخواهند خواست
.
در مشایعت زخمی در دمدمای تاریکی
چاقویی مشتعل شدم
دلواپس یکی درخت و تنهایی زخمی
در آیینه ادامه‌ی رویای بودایم
.
.
.
@khodneviis
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
ادامه‌ی جنوب شرقی درختی... که من‌ام

پس از نماز سیب
به بار می‌نشینند درختان
در اعماقی که من‌ام
پرستشگاهی هم در نگاهم
خشتی از پنجره و خشتی دیگر از باران
رو کرده به آسمانی بی ابر

سیبی بر من نازل کن
تا بخورم فریب مارانی را
چنبره زده‌اند بر آستانه‌ی فردا
با شاخه‌ای از گل زرد
با سطری از آیینی نو
که آیت‌اش گندم است

پس از اذان باد
پرندگان می‌ریزند از پنجه‌هام
که محتاج سایه‌ساری از فصل صدای تواند
برگی از گرمسیر صنوبر و
برکه‌ای هم از تنهایی نیلوفری آبی
از سفرنامه‌ی رود

پر پرواز بده مرا
تا آیینه‌ای برگیرم
رو به جانب دریا پَر
موج بزاید از پس موج
یادآورد درختی از نژاد باران

پس از نمازی فراسوی تنهایی
پای درخت سیبی کز خواهد کرد زبان‌ام
ماری می‌خزد در خاطرات‌ام
دشتی نیز از آفتابگردان لبریز

پس از پرواز پنجره‌ای
از پنجه‌هام
نیلوفری به رسم رود
نوشته خواهد شد در من، مست
و موج‌ها در دوردست دریا به نجوا
برخواهند خواست

در مشایعت زخمی در دمدمای تاریکی
چاقویی مشتعل شدم
دلواپس یکی درخت و تنهایی زخمی
در آیینه ادامه‌ی رویای بودایم


📝 #شعر
👤 #یونس_رضایی
📝 #ترجمە
📣 #جبار_شافعی_زادە
@khodneviis
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
.
خه‌ت نادا ئه‌و وه‌رزه‌ دووره‌...
.
.
.
ئه‌لۆ!
وڵامی چرۆکانم کوا؟
ئه‌ی به‌هارم! تا پشکووتن، چه‌ند شه‌قامی ترم ماوه؟‌
تا خه‌رمانان؛ که‌ خه‌رمانه‌ ده‌دا مه‌رگم
چه‌ند هه‌نگاو بێمه‌ ئامێزی مانگه‌کانته‌وە
که‌ ده‌له‌رێنه‌وه
 .
ئه‌لۆ!
وڵامی چڵێکم به‌ ده‌ندووکی کام شنه‌وە؟‌
که‌ باڵی سروودێکی هێمنه‌
به‌ سه‌ر شاردا
.
بشنێوه‌ سه‌وز له‌ ده‌مارم دا
له‌شم به‌ خوێنی گومانه‌وه، شه‌ڵاڵه‌
ده‌ستم، به‌ رۆژه‌کانته‌وه‌
پرسیارێکه‌ له‌ گوڵاڵە
که‌ به‌سه‌رهاتێکی سووره‌ ‌
 .
{ نا...ده‌سته‌کانت ده‌بیستم...که‌...سه‌وزی...مانگم...مه‌به‌سته‌...رسته‌کانت زه‌ردتره‌...له‌ خۆرنشینی...له‌شی به‌رد....سینگم...به‌ مانگه‌کانه‌وه‌...جوانه‌...نازانم دیواره‌کان له‌مپه‌ری... سبه‌ینێن....دواتر پێوه‌ندیم پێوه‌ بکه‌.... ماڵئاوا....له‌ چڵه‌کانت که‌ ... کورته‌یه‌ له‌ دره‌ختن... هێڵ خراپه‌}
 .
ئه‌لۆ خاتوونی وه‌رزه‌کان!
ده‌نگت باشه‌
هێڵه‌کانی ته‌نیاییم بێ تاوانن له‌ بادا
تکایه‌ تا دیواره‌کانم دره‌نگن
زووبه!
 .
ده‌ستم به‌ ته‌مه‌نی مانگته‌وه‌
نه‌رمه‌
ده‌مم به‌ شنه‌ی رۆژه‌کانته‌وه‌
که‌ شێعرێکن بۆ رۆژژمێری ته‌نیایی
 .
هێڵه‌کانم هه‌موو سوورن
تا سنووری سه‌وزی ناوت
وه‌ سه‌روای وه‌رزه‌کانم تاڵ ده‌بێ
به‌ بێ راشکانی چاوت له‌ تاریکیمدا
که‌ به‌رینتره‌ له‌ باران
 .
ئه‌لۆۆۆ خاتوون!
هه‌تاوم بە
هه‌ره‌س دێنێ  ئه‌گینا به‌ سه‌ر کاتمدا
به‌فرانبارێک؛ که‌ هه‌م مه‌رگی گه‌لاوێژە
هه‌م سه‌ره‌تای سپی بوونه‌وه‌ی هێڵه‌کان
 .
خه‌ت نادا به‌ من پێنووست
ده‌نگت نایه‌... ئه‌ی سه‌وازاییم!
.
له‌ هۆده‌کانم دا که‌ ته‌مه‌نی پیتن
دواتر پێوه‌ندی ده‌که‌م به‌ داره‌کانه‌وه.
.
.
.
شێعرێک لە کتێبی«سەمفۆنی پێنجەمی باران
.
.
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
درێژەی باشووری رۆژهەڵاتی دارێک ... هەر منم



پاش نوێژی سێو
دارەکان لە ناخم دا وەبەر دێن
پەرستگایەکیش لە نیگام دا
خشتێک لە پەنجەرە و یەک لە باران
بەرەو ساماڵ

سێوم دەیە
با فریوی ئەو مارانە بخۆم
بە بەر دەرگای سبێنێوەن
بە چڵێک لە گوڵێکی زەردەوە
بە دێڕێک لە ئایینێکی تازە
کە گەنم ئایەتێتی

دوای بانگی با
مەلەکان لە دەستم دا دەوەرن
بە نیازی سێبەرێک لە وەرزی دەنگت
گەڵایەکی لە گەرمێنی سنەوبەر و
بڕکەیەکیش لە تەنیایی نیلووفەڕێکی شین
لەسەفەرنامەی چۆمێک دا

باڵم دەیە
با ئاوێنەیەک هەڵگرم
روو بە دەریاکان هەڵفڕێ و
شەپۆل دووپات بکاتەوە
بە یادی دارێک لە رەگەزی بارانە

پاش نوێژێک لەو لای تەنیایی
لە بن دارێکی سێو هەڵدەکورمێ زمانم
مارێک بە بیرەوەریم دا دەخوشێ و
دەشتێک گوڵەبەڕۆژەش

دوای هەڵفڕینی پەنجەرەیەک
لە دەستەکانمەوە
نیلووفەڕێک لەسەر دابی رووبار
لە من دا مەست دەنووسرێت و
شەپۆلەکان لە دوورەدەستی دەریا دەدوێن

وێڕای برینێک دەمەو تاریکانی چەقۆیەک سووتام
نیگەرانی دارێک و تەنیایی زامێک
لە ئاوێنەدا درێژەی خەونەکانی بوودام

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی
#بودا



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
لە نێو پیاوانی جیهان دا
من پیاوێکم بەدی کرد
کە وەک مێعراج بە ژیانم دا تێپەڕ بوو

زمانی رووەکەکان و
زمانی خۆشەویستی و
زمانی ئاوی فێر کردم

رۆژگاری منی گۆڕی و
تەکووزی شتەکانی سەر لەنوێ داڕشتەوە

ئیستا پیاوێک دەناسم
کە کاتێک پەنای بۆ دەبەم
ژنەکەی ناخم رادەسێ و
شۆرەکاتی دڵم دەبێتە باخ..

#شازادە_سوعاد_ئەلسەباح

وەرگێڕ:
#لەیلا_ساڵحی

#ئیلام
#سعاد_صباح
‍ ‍ #زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی


@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
مردووی سەرخۆش
شاڕڵ بوودلێر
.
.
.
لە وڵاتێکی چەور و پڕ لە شەیتانۆکەدا
دەخوازم بە دەستەکانی خۆم هەڵکەنم
قووڵکەیەکی قووڵ
تا بە ئیشتیا، ئێسقانە رزیوەکانی خۆمی تێدا ریز بکەم
جا هێور ببمەوە لە فەرامۆشی دا
لە گوێن نەهەنگێک لە سەر دوندی شەپۆلان
.
لە وەسێتنامە وەڕەزم و بێزم لە گۆڕ هەڵدەستێ
بێ ئەوەی حەوجێم بە ئەسرینی کەسێک بێ
لەو وڵاتە
پێم باشە هەتا گیانم لەبەردا
گشت قاڵاوەکانی دونیا
بانگ بێڵم
هەتا کوت کوت لەبەریەک هەڵدڕن
لەشی دافەتاوی ئەمن
.
هۆ کرمەکان!
هۆ هاودەمە رەشە بێ گوێچکە و چاوەکان
بڕوانن، بەرەو ئێوە دێ
ئەو مردووە ئازاد و سەرخۆشە ئەوجار
هۆ فیلسووفە خۆش خۆرەکان و زارۆیانی بۆگەن و بۆسار
.
بەسەر لەشی خاپوورم دا
تێبپەڕن، بە بێ هیچ داخ و جەخارێک
بشڵێن: ئەرێ جەزرەبەیەک ماوە
کەبەسەر ئەو لەشە پیر و بێ گیانەمان نەهێناوە
بەسەر ئەو مردوویەی کە وا راکشاوە
لە ریزی مردووەکان دا؟

#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#بودلر
#شعر_جهان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی



@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
***
گەشتێک بە ناوچەکانی ون بوون دا
.
.
.
لە قامیشلوو، بە شوێن ناونیشانی دار زەیتوونێکەوە
کۆتر بە کۆتر هەڵفڕیم
ئاوا ببوو بەر لەوەی خۆر
بڕیاری دابێ وەحەسێ
.
ئاوابوو دەنگی تەزیوی کانی
بە کاتی چاوەکانی ئەو کیژەی
دەدرەوشاوە
دەمێک بەر لە خەزەڵوەری دەستی رووبار
.
ئاوا بوو، بەسەرهاتی مانگێک
کە مەستانە بوو بە خوێن:
.
لە چوار چرا؛ فانووسێک پشکووت بە شەقامەوە
تیشکی خوێن و دەنگدانەوەی تەنیایی بوو
هەڵفڕی بەرەو ئاخێ دوور
بەرەو مەجالێک لە نیشتمان
کە باکووری جوانی و ئاورە
.
باکوور؛ واتە جوغڕافیا
پڕبێ لە کچکێ دەلال بە رۆژژمێری سەنگەر
پڕ بێ لە لاوکی بڵێسە
پڕ بێ لە دەنگدانەوەی مەل
بە راوێژی
لێ وایە لێ وایە
غەریبێ لێ وایە
.
لە ئامەدێ،
نازدار حەیرانێکم ون کرد بوو لە گوێن باخ
چاوی مەیلەو گۆلی وان بوو
بسکی لە رەزی ئالان مەستتر و
سینگی شێوەی دوندەکانی قەندیل و شاهۆ
.
لە ئامەدێ، دەبوو سنووراوسنوو بگەڕێم
لەو نازادارەی خۆم دەیزانم
قامەتی لە گوێن نەخشەی راکشاوی نیشتمان
بە دیواری پرسگەی پۆلیسەوە
هەنگاوی دەگەڕێنەوە سەر رەچەڵەکی شیبا
.
ئاوا بووم لە ئێوارەیەکی شار و
روو لە نەخشەی ئاڵۆزی چاوی کیژی عەفرین و
کتێبە کراوەکانی زەیتوون
بەڕێ بووم
.
پشت لە دەریای رەش، کە شەوێکی دیکەیە
پشت لە رابردووی هەرچی لوورەیە
.
کەچی عەفرین، پەیکەرەی گورگێک بوو ئێستای!
دوور لە هەرچی بڵواری مەقامێکی روون
گۆرانییەکی مەیلەو با
سەمایەک؛ بە تامی دونیا
.
روو لە قامیشلوو، زەیتوون دەخوازم
نازدار حەیرانی من لە چاوی دارێک دا شاراوە
ناونیشانی: چەند شەقام لەولای برینەوە
دەشتێکە
پڕ بە تەرمی من راکشاو
.
بەرەبەیان بەر لەوەی شار باوێشکی دابێ گەیشتم
.
ئێرە کووچەیەک رووی لە رۆژهەڵات
مێژووی پەپوولە و پاساری ناوە و
شاروێران بە سەربەندی حەیران دەبێژێتەوە بۆ سبەی
.
کۆڵانێک بەرەو باشوورە
رادەژێ لەسەر ریتمی سیروان و
خەو لە نیگای دا مەیوە
.
دەراوێک رووی لە باکوور و
ئایەتەکانی ئەنەدۆل تەلاوەت دەکا
پڕن لە هێمای کچ و لە ساماڵ
پڕ لە بەسەرهاتی گورگیش
بە رێنووسی ئەیاسووفیا
.
بەرەبەیان
بەر لەوەی من ببمە کۆڵانێک لە رۆژئاوای سبەینێ
دەنگم بە هەموو شاردا بریندار
.
بوومە خوێن و
لە رووخساری دار زەیتوونێک دا دەشنێمەوە بەردەوام
...

#زمانی_کوردی
#میلان_بگویج
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#پاز
#ویتمن
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شێعری_نوێ
#کرماشان
#سنه
#مهاباد
#ئیلام
#کوردستان
#شێعری_کوردی
#یوونس_ڕەزایی
#شێرکۆ_بێکەس
#لەیلا_ساڵحی
#هنر_انتزاعی
#شعر_آوانگارد
#ترجمە_شعر
#وەرگێڕانی_کوردی
#بۆکانی
#شێعری_ژنانی_ئەوڕۆ

@younesrazaie
Ещё