یوونس رەزایی

#دیونوسوس
Канал
Искусство и дизайн
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала یوونس رەزایی
@younesrazaieПродвигать
351
подписчик
53
фото
13
видео
279
ссылок
ئەدەب و هونەر
Forwarded from اتچ بات
بجریوێنە گورگی ئازیز
لەسەر نۆتی ئەو ڕووبارە
دەماری من پڕ لە شەوە... پڕ نا لە خوێن
بلوورێنە کاتژمێر 8ی بەیانی
لەسەر فڕێکانسی دوێنێ
سەرقاڵم ئێستا بە مردن
.
بە بێ‌هەواڵ باخ دەوەرێ لە پەنجەم‌دا
کلوو کلوو
هاوین لە ڕێگاکانم‌دا
شاخیش لە با نا... لە دەرتانی هیچی‌دا
.
بلوورێنە بە کاتی سەمفۆنی پێنجەم
کە چوارساڵەییمی ون کرد
بە ڕاوێژی خۆرنشینێک
لە سیمای چرکەکانم‌دا...
سەرقاڵم دوێنێ بە بەفر
بە دەماری هەموو هەڤاڵەکانم‌دا
هەواڵەکانم‌دا
وە شێعرێکیش
کە نە نۆت و نە پێنجەمین سەمفۆنییە
بەر لە ئاوابوونی تابووت
کە گۆڕی من
.
باڵندەیەک... بە جریوەتانەوە زیندوو
لەسەر شەپۆلی کورتی ڕەدیفەکانی بێ‌سەروا
لەسەر تەمەنی پیری تۆ دەریا...
.
.
.
بەشێک لە شێعری "سەمفۆنی پێنجەمی باران" لە کتێبی سەمفۆنی پێنجەمی باران

#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#شعر
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
بەدیار نیشتمانێکەوە شەکەتی ئەفسانە
.
.
.
وێڕای بەڕوو لە ژێر ژان دا
پاش ئەوەی تاریکیم پێوا
روو لە نیشتمانی برینی رابردووم
دەڕوێمەوە
.
من شاخم لە هەناودا تۆمارە
ئەگینا لە گەرمەسێری غەریبی دا
چۆن دارستانانە دەبوو
ئەو لەشەی من
.
رووبارم لە چاودا ونە
بۆیە وێڕای ئاور ژیام و بەهاریش
هاوکاتی زام و بارانیش
بۆیە گەمی خۆم سەوڵ دا
لە بیابان دا
تا رۆژێک دەریا بچێژم
ماسی خۆم خواستوەتەوە
لە تینوێتی تاراوگە
.
لەگەڵ زامی خۆم دەپەیڤم
کات: ئەوەندەی چەقۆیەک دڕندەیی خۆی بدوێ
شوێن: ئەو جێیەی لەسەر لەشی من
هاوار بەش دەکرێ
.
تۆوی هەموو گیایەکانم
وەشاندووەتە بیرەوەری
بەیانی دەبمە لاو لاوە
لە مێژووی وێرانیی خۆم دەئاڵێم
.
نیوەڕۆ دەبمە شۆڕەبی
شێتییەکانم دەدەمە دەست
بای نیشتمان
.
ئێواران گوڵەبەڕۆژەم
تا دەرفەتێک بۆ خۆر مابێ
تاریک نابم
.
هەمیشەی شەویش
دار بەڕوویەک لە گیرفانەکانم دا
دەگێڕم
چیا نەبێ
تاقەتی تاریکی ئەستەمترە لە زام
.
ئێوارە دادێم هەموو رۆژ
بەدیار ئەو نیشتمانەوە
کە شەکەتی ئەفسانەیە
بوولێڵ دەبم لە سەردەمی تابووتەکان دا
کە رووناکیم دەدۆزن
.
من باخم لە هەناودا حەشاردا
تا وەرزەکان بپارێزم
لە سەردەمی رووتبوونەوەی داری جیهان
لە چاوی ژن
لە ناوی پیاو
لە هەناوی منداڵانیش
.
وەرزەکان ببیننەوە لە ون بوونم دا
رووبارەکان بدۆزنەوە
کاتێک چاوم تۆمار دەکەن
لە برینی کچەکانی رۆژهەڵاتی ناوینی شێعر
.
باران بە راوێژی من وەرگێڕن
با هەموو شارەکان دیسان
ببنەوە سەرەتایەک بۆ چراکانی دەریا
کە رێگای تینووی سبەینێن
.
.
.
"لە بیابانەکانی عێڕاق داربەڕوویەک دۆزرایەوە، کاتێک عەرزەکە دەدەنەوە، دەبینن منداڵێکی ئەنفالکراو بەڕوویەک لە گیرفانی دا بووە و دوای ئەو هەموو ساڵە، تازە روواوە،... هەواڵی هەوڵدەرییەکان"
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#شعر
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
من چرایەک قەرزدارم بە پەنجەرەت
.
.
.
شەو بە هەزار واتا
هەر دەگەڕێتەوە سەر نەشتەر
چۆن چم لەوە داوە
پیاوێک چەقۆکەی لە بسکی ژنێک دا
ون کردووە!
چۆن پشت لە نەشتەرێک دەکەم
وردە وردە چرۆ دەکا!
.
من لە ئاپۆرەی بێدەنگی دا
دەنگێکم
خوێنم داوەتە دەست شەقام
لە ئاژاوەی تەنیایی دا
رێدەپێوم
پلاکاردێک بە دەستەوە
پڕ بێ لە دروشمی دەریا
.
ئەی ماسییەکانی نێو چاوی کچێک چۆن لە بیرکەم؟
سەد رووباریان دەزانی
یەک لە یەک روونتر!

شەپۆلەکانی بزەیەک چۆن لەنگەری کەشتییەکان نەشێوێنێ
لێرە هەموو شت بە لێوێکی کراوە بەندە
بە شوورەیەکیش تینووی خاپوور بوون
.
لێرە شەو هەزار و یەک پەنجەرەی پاک کردەوە
لە دەفتەرەکانی منداڵان
پۆرترەی خۆی بە یەک راوێژ دەڵێتەوە
کە لێڵە
من فانووسێک قەرزدارم بە کۆڵان
چرایەک بە ئێستای پەنجەرەکان
دڵۆپێک خوێنیش بە رووبار
.
کیژێک دەخوازم لە دارستان و
بەهاری دەبم
کچێکم دەوێ لە شاخ و
سەنگەریم
کەنیشکێک لە شاری تاریکیی و
دەبمە بڵێسەی
لە نیگای دا لە پێنووسەکەم دەگەڕێم
.
لانیکەم رستەیەک دەنووسم روون بێ
بۆ وێنە دەنووسم ترێ
مەبەستیشم هەموو ئەو فانووسانەیە
لە دەماری کچان دا دادەگیرسێن
.
دەڵێم باران
برووسکەش لە ناخی دا شاراوە
ئەوەش هەنگاوێک لە بەهاردا بەلەزتر
.
لانی کەم شەو دەڕووشێنم
ئەگەر هەزار گورگیش خۆیان حەشاردابێ
لە بسکی کات دا
.
من ژنێک هەڵدەگرم و
کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێم
لە لاپەڕەیەکی ون بووی شار
تەنانەت فانووسەکان بانگ دەکەم
وەڕەز لە شەو بووە دەستم.
.
.
.
ەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
#کۆبانی
#سەری_کانی
#بیلا_چاو
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
رێگام هەموو پێواوە بە دارەکانەوە
.
.
.
چما دەترسن لە حیلەی زامم؟
من هەر بەقەت تەنیاییەکانی نیشتمان
بریندارم
هێڵی سووری ئێوە با هەر بۆخۆتان بێ
هێڵی سووری من خوێنمە.
.
چما بەسەر جەستەم دا هەنگاو دەبژێرن
جەستەی من هەرێمێکە لە چاوەڕوانی
هەم بۆ کیژێک
کە رۆژێک دەبوو بمگاتێ
بە ئایەتەکانی چاوێکی دڕدۆنگ
هەم بۆ وڵاتێک بەستێنی ژانە.
.
هێڵی سەوزی رۆژگار دەمباتە سەر رێیەک
هەموو کچانی دڕدۆنگن
لە سیمای پیرۆزی شەوێک
کە رووشاوە
رێیەکی دیکەشم دەخاتە زمانەوە
درێژە
بارتەقای بەستێنێک کە پاڵی وە وڵاتمەوە داوە
و
کەشتییەکان لەسەر لیمەکانی هێڵکاری دەکا
بە ئاڵای سپی کاتەوە
.
چما ئێوە
کاتژمێرێکتان بەسەر تەنافەکانی سێدارەوە نەدیت؟
وا بەردەوامن لە زەمانی برینداری من!
رستەیەکیشتان زیاد کرد لە تاریکیی سبەینێ
کە نایەتە سەر زمانم.
.
سەردەمێک ماسی دەهاتە زمانمەوە
هێندی هەموو ئایەتەکانی سووڕەتی یوونس
نەهەنگم کردە تاراوگە
تا بگەمە کەنارێک دلۆڤانتر بێ لە ون بوون
.
زەمانێک بە دابی عیسا
سواری داری سڵۆکی خۆم بووم
روو لە بەرزایی هەرچی شمشێرە
بە عەشیرەی کینەوە
بەڵکوو سەوز ببمەوە، لەسەر لێوەکان
شین ببمەوە، لە پاڵ دارە مێوەکان
.
سەرەتێک
ئەو هەموو بڵێسەیەتان بیستبوو
کە من بە نێوی دا لۆتکەکانم
سەوڵ دان
رەنگە ئەو بەری لاپەڕەیەکی فێنک بدۆزمەوە تا جوانیی
.
جارێکیش بیرم لە مژینی مەمکی پەیکەرەیەک کردەوە
لە دەراوی رۆژئاوایەکی رووت
کە ئازادی بوو
دەمکوت تەنانەت خەونێکم هەیە!
.
چما دەترسن
لە خرمەی سمی
سوپایەکی لە تێکشکان خەلسیبێ؟
من لەو بەری ئەسپەکانەوە
کە تەقڵەکوت خوێنم دەپێون
دەحیلێنم
بە گوێتان دا
بۆ سواری دارەکانی خۆتان نابنەوە؟
تا من خۆم لە خوێنی رێگادا ون دەکەم
بەشکوو بگەنەوە بەهار
بۆ لە درەنگانی ئێستا ناترسن؟
.
.
#لەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#دکتۆر_رێبوار_سەعید
#رەفیق_سابر
#یوونس_رەزایی
#سەلاح_پایانیانی
#رەهبەر_مەحموودزادە
#رێبوار_سیوەیلی
#قوباد_جەلیزادە
#سەیوان_سەعیدیان
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
#کۆبانی
#سەری_کانی
#بیلا_چاو
@younesrazaie
Forwarded from اتچ بات
ئاگادارییەکی خێرا
.
.
.
لە ھەینی دا
پرسەنامەیەک وێڕای بانگ
بەھەموو شەقامەکان دا
کە مردوون
.
بە ھەموو رێگاکان دا
کە سەردەمێک
کچی رووباری پێدا رابردوون
.
بەو بۆنەوە ئاگادار بن لە تەنیاییتان
کە ساردە
وێڕای بەفر کلووەکانی ببیننەوە
بە لەشتان دا
دلۆڤانتر
.
بەو بۆنەوە
پیاوانی دوور لە بزەی ژنێک
کە دەریا؛ وێنەیەکی رابردووی بوو
.
بزانن پاییز بە تاڵان دەبا
ماندوویەتی سپوورێکی
لەگەڵ خۆر لە ئاسۆی شەقام
تەنیاتر بوو
.
لەھەینی دا تەعتیل بووە
رۆژژمێری ئێوارەی کرێکارێک کە
وانەی برسێتی چۆلەکەکانی لەبەر بوو
ئێوەش فاتیحاتان دەخوێند
لەسەر تەرمی سبەینێتان
.
بەو بۆنەوە لە رێکەوتی ئێستادا
کە ھاوکاتە لەگەڵ چەقۆ
ھاو سەردەمی رووت بوونەوەیە لە ئاور
کچێک دەدوێنم بە زمانێکی وا
بێدەنگی کۆڵانەکان نەڕژابێتە رستەکانییەوە
.
کچێک کە دەستی بەرز کردەوە
بەرەو تەنیایی رێیەک
کە تا چاو ھەتەر دەکا قاڵاوە
و
پاشنیوەڕۆیەکی نەزۆک
.
کوتی:
مردووە
لەو دیوارە را دەزانم
-کاتی تەم و مژ-
.
چەپڵە لێدەن بۆ سپوورێک
ترستانی لە شەقام دەسڕێوە
و
دەستەکانی بەیانیی شار بوون
ئێوەش بێدەنگییەکانی کات!
.
پەنجەرەکانتان بە رووی سبەینێ دا
قورمیش کەن
.
ناوی دەرسی نوێتان ئەو نووسراوە بێ
کرێکارێک رۆژانی خۆی تێدا
بە زەربێکی سوور نووسیبوو
.
لە ھەینی تێپەڕیوە ئەو شێعرە
.
پیاسە دەکا بەسەر وێرانەی بێدەنگ دا
وێڕای لاپەڕەکانی رۆژژمێری پیاوێکی ماندوو
.
ھاوکات لەگەڵ چاوەکانی کچێکیش کە ئاژاوە دەگێڕێ
.
بەو بۆنەوە ئاگادار بن
شەقام ئاوسی رووداوە.
.
.
.
ەیلا_ساڵحی
#زمانی_کوردی
#شعر_ضدجنگ
#شعر_مدرن
#پل_سلان
#شعر_جهان
#وەرگێڕان
#شعر_مدرن
#زمانی_کوردی
#شێوەکاری
#کانسێپچواڵ_ئاڕت
#کوبیسم
#شێعری_شێت
#شێعری_ئاوانگارد
#دیونوسوس
#نیچە
#تراژدی
#کۆبانی
#سەری_کانی
#بیلا_چاو
@younesrazaie