ئۆقره‌م بزر... تا کازیوه
کۆتایی ته‌مه‌نی خاچێکم به باوه
سه‌ره‌تای ته‌نیایی خاکێکیش...به په‌یڤی ژانێکی سه‌ره‌ڕۆ
ئه‌و له‌شه له مه‌رگا نیشتمان به‌کۆڵه و ده‌ئاژوێ
ده‌ئاژوێ ڕه‌وه‌یه‌ک باڵنده‌ی نووسراوه
به باڵی ساماڵ و ته‌مه‌وه
به هێلانه‌یه‌ک له وشه‌ی دڵ‌پڕ و خه‌مه‌وه
.
کۆتایی ته‌مه‌نی بایه‌کم...به ده‌شتی شاره‌زووردا سه‌رشێت
خۆش‌مروور هه‌رگیز...نا
به شمشاڵێکی لێڵ...له دوێنێ و له ئێستا
.
خه‌می شار به شار و گوند به گوند
گه‌رایان پاییزه...له خه‌زه‌ڵوه‌رێنی هه‌ستت‌دا
برینی سات به ساتی سبه‌ی...که ونن...
له سازی وشه‌ت‌دا
بارانه...
وه جه‌سته‌ی نیشتمان ده‌ژنی
له‌سه‌ر نۆتی هۆن هۆن... په‌ژاره و دڵپڕی
.
سه‌ره‌تای ئاوازی وشه‌کان...لێڵه دار
زاراوه‌ی کام سازم به گه‌ڵای بسپێرم
وه ڕوونه دارستان به تیشکی نیگایه‌ک...
که دڵۆپ دڵۆپ گوڵ...به خوێنی وه‌ر بووه
تاریکه پێنووسێک...ده‌بیستین ده‌سپێکی کاکۆفۆنییه‌کی شڵه‌ژاو
وه زوڵاڵ سه‌مفۆنیای شێعرێکت...گڤه گڤ...
به سییه‌ی ده‌شته‌وه...داگیرساو
.
کۆتایی کام نۆتت بژه‌نێ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژژمێر
ئه‌ی باڵات له ساڵی ئوقیانووس پڕ ئاوتر
سروودت ته‌مه‌نی مانگێک بوو...چارده نا... شازده‌ی مانگ
وه شێعرت هه‌بوونی متمانه‌ی هه‌تاو بوو
بۆ جه‌نگه‌ڵ...که تاڵانی تیشک و ئه‌ستێره.
.
کازیوه...به
شێعری کانیله‌ی عاشقان... ڕاده‌بووی
هه‌تاکوو ته‌نیایی "هه‌ڵۆیەک" که په‌نجه‌ت باڵی بوو
تینووویه نیشتمان به جه‌سته‌ت
که خه‌ونی ده‌ریا بوو
وه ده‌فته‌ر به وشه‌ت
که ته‌ونی بێ‌نه‌خشه‌ی مه‌ینه‌تی
"له ئێسته به دواوه"...من ئیترشارێکم...
بێ‌نیگا و چه‌مه‌ری شاخێکی سه‌ر به ته‌م
من ئیتر نیشتمان...بێ‌ئه‌وه‌ی برینم بچێنێ...
پێنووسێک له جه‌سته‌ی سنووردا
من ئیتر...مه‌زارێک...که خوێنم نه‌به‌دی
بێ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک ڕاچڵه‌کێ به وشه‌ی شاعیرێک...
ته‌نیایی برینی باوانم
.
"له ئێسته به دواوه"...دارستان نوستووه له خۆفی بێشه‌یه‌ک ڕێبه‌ندان
هه‌ڵه‌بجه برینی ماندووه...به دێڕی وشکه‌ساڵ
وه هه‌زاران هه‌زار مه‌زاریش...ڕه‌ش‌پۆشی جووڵه‌یه‌ک
"ده‌لالۆ"...ڕابه‌وه...به جه‌سته‌ی نیشتمان بسپێره نیگات و
به دێڕی هه‌میشه‌ی ڕۆژژمێر...شێعرێکی سه‌ره‌ڕۆ.
.
له چاوی جوغڕافی کام به‌هاری ون‌دا...سره‌وتی سه‌ربه‌خۆ
که نیگات باخێکه
له نێوان که‌وشه‌نی کام دێڕدا
که شکۆت سێبه‌ری شاخێکه؟
نه‌حه‌جمای له به‌ندی ئاوردا
له واتای ده‌ریادا...ناته‌بای سنوور و تاراوگه
.
.
به‌شێك له شێعرێك له كتێبی" نه‌شته‌ر به ره‌نگێكی دیكه‌یه‌ی تره‌وه"
#زمانی_کوردی#میلان_بگویج#شعر_ضدجنگ #شعر_مدرن#اوپانیشاد#بودیسم#چانکا#واسیلیـ #ڤاسیلی_سیمۆنینکۆ#پل_سلان#پاز#ویتمن #شعر_جهان #وەرگێڕان #شێعری_نوێ #زمانی_دایکی#زووان_داڵکی #کرماشان#سنه#مهاباد #ئیلام#کوردستان #شێعری_کوردی #یوونس_ڕەزایی #رۆستەم_ئاغالە#قوباد_جەلیزادە#رێبوار_سیوەیلی#شێرکۆ_بێکەس#لەیلا_ساڵحی #هنر_انتزاعی#شعر_آوانگارد#ترجمە_شعر#وەرگێڕانی_کوردی #بۆکانی #شێعری_ژنانی_ئەوڕۆ@younesrazaie