سەری من بەم ئاسمانە نەوییە، بەم ئاسمانە زەلیلە
ڕازی نابێ
سەری من تۆپی ئاگر و گڵۆڵەخەمێکی یاخییە
یان نارنجۆکێکی ناو دەستەکانی ئازادیی
ئەبێ ئەم مێژووە تاریکانە، ئەم بەهەشتە ڕەشانە
لە خوێنەوە ڕووناکییان بۆ بەرین
بەڵام ئەشبێ بە مردنێکی درێژدا تێپەڕین...
#فوئاد_موحەممەدی#فواد_محمدی#ژینا_امینی