زاگرۆس

#پەکەکە
Канал
Новости и СМИ
Политика
Социальные сети
Другое
ПерсидскийРеспублика КореяРеспублика Корея
Логотип телеграм канала زاگرۆس
@ZagrosmadnewsПродвигать
510
подписчиков
11,3 тыс.
фото
3,01 тыс.
видео
5,56 тыс.
ссылок
زاگروس کانالی جهت پشتیبانی از آزادی خواهان و اطلاع رسانی اخبارموثق هر چهارسوی کوردستان به خلق آخرین اخبار از چهار سوی کوردستان تحلیلی نوین از جنبش کوردستان✌️ @Zagrosmadnews
داواکاریی بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر #پەکەکە ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

داواکارییەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و دەرهێنانی لە لیستی تیرۆر، ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند و بەشی هەرەزۆری داواکارییەکانیش، لە تورکیا، ئیتاڵیا، سویسرا و ئەڵمانیا بووە.
لە کاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردووەوە، لەسەر تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، هەڵمەتێکی جیهانیی بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە هاشتاگی #DelistPKKNoW دەستیپێکردووە و هەڵمەتەکە بەردەوامە.
تەنیا لە تویتەر زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەشداریی هەڵمەتەکەیان کردووە و لە تورکیا، ئیتاڵیا، سویسرا و ئەڵمانیا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، لە بەلجیکا لە ڕیزبەندیی سێیەم و لە بەریتانیاش لە ڕزی پێنجەمدایە.
هەڵمەتەکە لەلایەن ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای كوردستانەوە بە دروشمی “پەكەكە گەلە، گەلیش قەدەغە ناكرێت” دەستیپێکردووە و بانگەوازیی لە هەموو كەسێكی ئازادییخواز و وڵاتپارێز كراوە، بەشداریی لەو هەڵمەتەدا بكەن.



@zagrosmadnews
🔶‏پارتی دەڵێ ‎#پەکەکە هاوپەیمانی ئێرانە!

بێگومان ئەو قسەیەی پارتی بۆ شاردنەوەی کۆیلایەتی خۆیەتی بۆ ئێران. بەڵگەکان ئاشکران کێ هاوپەیمان و کۆیلە و خزمەتکاری داگیرکەرانە.



🆔 @zagrosmadnews
زاگرۆس
@zagrosmadnews
بانگەوازێک لە #پەکەکە وە بۆ #یەکێتی.

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگەیانراوێک بڵاودەکاتەوەو داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان  دەکات بە بێ ئەوەی كات بەفیڕۆ بدرێت، كێشەكان قووڵتر نەبنەوە و هەرچی زووترە چارەسەری بکەن.


ئەمڕۆ چوار شەممە 14ی تەمووزی 2021، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەکەکە ) لە ڕاگەیانراوێدا ڕایانگەیاند، '' لەم رۆژانەی دواییدا قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی لە ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا هاتۆتە ئاراوە و وادیارە هەركو دەچێت زۆتر تەشەنە دەكات. بڕوا و چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە كە ئەم قەیرانە لە رێگەی ئەو میكانیزمە خاوەن بڕیارانەی كە لە كۆنگرەدا هەڵبژێردراون و هەروەها لەسەر بنەمای پەێرەو و یاسای نێوخۆیی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی چارەسەر ببێت.'' 


لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێشتا هەر خاوەنی رۆڵ و میسیۆنێكی وەهایە. گرنگ ئەوەیە ئەو كێشانەی كە لەم رۆژانەی دواییدا هاتوونەتە ئاراوە، لەسەر بنەمای لێكتیگەیشتنی هاوبەش و دیالۆگ لە چوارچێوەی میكانیزمە خاوەن بڕیارەكانی حیزبدا چارەسەر بكرێن.''

ئاماژەش بەوەکراوە، ''یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەك تەنیا لە باشووری كوردستاندا، بەڵكۆ لە بەشەكانی دی كوردستان و لە هەر شوێنێك كە كوردی لێی دەژی خاوەن گرنگی، پێگە و نرخ و بەهای تایبەت بە خۆیە. هەروەها هەم لە خەباتی یەكێتی نەتەوەیی و هەم لە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی كورد لە رێگەی دیموكراسیانە و دیالۆگەوە خاوەن رۆڵێكی دیاریكەرە. لەو بڕوایەداین كە وەكو وەڵامێك بۆ ئەم رۆڵ و چاوەڕوانییانە، بە بێ ئەوەی كە كاتەكە بەفیڕۆ بدرێت، كێشەكان قووڵتر نەبنەوە و هەرچی زووترە چارەسەر ببن.''

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان باسیلەوەشکردووە، ''بەلەبەر چاو گرتنی دۆخی هەرێمەكە ئەوەمان بە باشی بۆ رووندەبێتەوە كە دەرفەت هەم بۆ مایندەكردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد هەیە هەم مەترسی لەناوچوونیشیان لەئارادایە. لە قۆناخێكی وەهادا باشتر وایە كە كێشە ناوخۆییەكان بە بێ ئەوەی كە قووڵتر بكرێنەوە و لایەنەكان یەكدی تاوانبار بكەن و خەسار بە بەها دیموكراسییەكان بگات.''


لە کۆتایی ڕاگەیانراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە، ''وەك پارتی كرێكارانی كوردستان  هەمیشە رۆڵ و كاریگەری یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان لە تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورددا بە هەند وەرگرتووە و بە گرنگمان زانییوە.

@zagrosmadnews
توییت

تورکیا شەڕی دژە کورد ناکات , شەڕی دژبە #پەکەکە دەکات.

تێبینی; لەوانەیە #دارستانەکانی #دهۆک و #زاخۆ (پەکەکە)یی بن کە ئاوا بە ڕۆژی ڕووناک دەبڕن و دەدزن.

لە حکومەت و پارلەمانیش نەکه زۆر نیشتمانین , متتەق نایەت.


زاگرۆس✌️

https://t.center/Zagrosmadnews

ئینستاگرامی شەرڤان دەنگی ٢
https://www.instagram.com/p/CPc2Z90hLoO/?utm_medium=share_sheet
🔶چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی #پەکەکە و #پاژک دژی گۆشەگیریی سەر #ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک پێی نایە ١٨٣ـەمین ڕۆژەوە.

زیندانیانی سیاسی لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، دەستگیرکراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٨٣ ڕۆژە بەردەوامە.

@Zagrosmadnews
لێم گەرێن با تیری تۆڵەم هەڵدڕێ سینگی ئەوان
بە بڵێسەی تینی ئاڵام دادڕێ پەردەی شـــەوان
ها وەرە ئەی دۆژمنی کورد،بمکۆژە من نامرم
بمکە خاک وبمخە دەریا ئەتســووتێنێ ئاگرم

#پەکەکە_شکۆی_نەتەوەێک.

@zagrosmadnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕۆژئاوا و بەشداریکردنی #پەکەکە لە ڕزگارکردنی شەنگال و پاراستنی کەرکوک و داقوق و گوڵاڵە و ...، نەیتوانی ئەو خەندەقە پڕ بکاتەوە کە لەنێوان باشور و ڕۆژئاوا دروستکرابوو.
پارتی و پەکەکە، لە رێککەوتنی سوریاوە بۆ شەڕی چەمانکێ.

@zagrosmadnews
لەناحیەی #چەمانکی سەربەقەزای #ئامێدی،دوای ئەوەی چەکدارەکانی #پارتی خەریکی دانانی بۆمب بوون بۆ گەریلاکانی #پەکەکە،گەریلاکان هێرشیان کردنە سەرو دەوترێت کوژراو بریندار هەیە.
@zagrosmadnews
زاگرۆس
🔶 تا ئێستا پەدەکە و مەسعود بارزانی وەڵامی پەیامەکانی ڕێبەر ئۆجالان و موراد قەرەیلانیان نەداوەتەوە، بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی خزمەتکردن بە بەرژەوەندی داگیرکەران و شەڕی کورد بە کورد و هەوڵدانی بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد، سیاسەتمەداران و چاودێرانیش پێیان وایە…
🔶 #مەسعود_بارزانی وەڵامی #پەکەکە ی دایەوە، بەڵام...


🔸 دوای بانگەوازیی پەکەکە بۆ گفتوگۆ و ڕێگرتن لە شەڕ، مەسعود بارزانی وەڵامی دایەوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک باسی لە گفتوگۆ نەکرد.

🔸 دوای ئەوەی، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لەبارەی جوڵەی هێزەکانی پەدەکە لە هەفتانین داوایکرد، بۆچوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە و شەڕی براکوژیی بزانن و ئامادەیی پەکەکەشی بۆ گفتوگۆ نیشاندا، کەمێک پێش ئێستا بارزانی وەڵامی دایەوە و بەهیچ جۆرێک باسی لە گفتوگۆ نەکرد.

🔸 لە ڕاگەیەندراوەکەی بارزانییداهاتووە:”لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت و لەو هەموو قەیرانەی ڕووی لە وڵاتی ئێمە كردووە، بە پێویستی دەزانم داوا لە هەموو کوردستانییەک بکەم کە بە شێوەیەکی واقعی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نالەبارە ببنەوەوە و، لەئاست بەرپرسیارتی مێژووییدا بن و بەرەو ئاساییکردنەوە و نەهێشتنی گرژیی و ناخوشییەکان هەنگاو بنێن. ئێستا كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە ڕۆڵە دڵسۆزییەكانیەتی بۆ ئەوەی وڵاتەكەیان لە ناخۆشی و پیلانەكان بپارێزن”.

🔸 ئەوەش هاتووە:”مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە”.

🔸 هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بارزانییدا هاتووە:”بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت. نابێ هەڵوێستی حەرامكردنی شەڕی كورد و كورد بەوە لێكبدرێتەوە كە سەقامگیری و ئاساییشی شار و شارۆچکە و دێهاتەکانمان تێک بدرێت و هاووڵاتیانمان ناچار بکرێن ماڵ و شوێنەکانیان بە جێ بێڵن و ببنە قوربانی و بە ناحەق شەهید بکرێن و كەسیش دەنگ نەكات”.

🔸 بارزانی دەشڵێت:”دوای هێرشی دڕندانەی تیروریستانی داعش، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ڕوویان كردە بەرەکانی شەری دژی تیروریستان و زۆر لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ کران. بە داخەوە لەو کاتەوە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بکەن، چەکدارانی پەکەکە ئەم ناوچە سنووریانە و دواتر هەندێک ناوچەی تریش یان داگیر کرد و خویان وەک جێگرەوەی حکوومەت سەپاند و ڕێگریان لە خەڵک کرد ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و ئەگەر سەردانی ناوچەکانیشیان بكەنەوە باج و سەرانەیان لێ وەر دەگرن. بێگوومان ئەم ڕەفتارانە جێگای قبووڵكردن نییە. هەڵوێستی نیشتیمانپەروەرانە و وڵاتپارێزانە بە کردەوە دیار دەکەوێت نەک بە قسە و وتار”.

🔸 لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەی مەسعود بارزانییدا هاتووە”لێرەدا پێویستە بە بیریان بێتەوە کاتێک لە سەرەتای دەستکردن بە چالاکیەکانیان بوون، ئێمە هەموو جۆرە هاوکارییەکمان کردن. ئەوان بە پێچەوانەوە هەڵوێستێکی ناجوامێرانەیان نواند و دواتر لە چەندین قوناغدا شەڕیشیان بەسەردا سەپاندین و لە ئەنجامدا هەموو لایەک زەرەرمەند بوین”.

🔸 هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە”باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر كراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەدان گوند بەهۆی بوونی چەکدارەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و كراونەتە گوڕەپانی شەڕ و پێکدادان”.

🔸 لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە”لێرەدا داوا لە هەمو لایەک دەکەم بو ئەوەی بارودوخی وڵاتەکەمان لەمە زیاتر تێک نەچێت و شوێنە وێرانکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە و ڕێ لە گرژیی زیاتر و ڕووداوی نەخوازراو بگیرێت پێویستە ڕێگە بە خۆسەپاندنی نایاسایی هیچ لایەک نەدەن و پشتیوانی لە خەبات و قوربانی پێشمەرگە و گەلی ستەملێکراومان بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەم قوناغەدا بن”.

🆔 https://t.center/Zagrosmadnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🚫خیانەت دیسان خیانەت🚫
ڕۆژنامەنوسەکەی #میت و بێژەرەکەی کەناڵی TRT زمانحاڵی #دەوڵەتی_تورک خۆیان ئابڕوو بۆ #حکومەتی_هەرێم واتا #پارتی ناهێڵن و خزمەتەکانی #بنەماڵەی_بارزانی بە #تورکەکان ئاشکرا دەکەن.

بەڵگە
لەسەر داوای #تورکیا، پارتی نەیهێشتووە ئەو پارەیەی وەک هاوکاری لە #ئیمارات ەوە دەنێردرێت بۆ #PKK بگاتە #کوردستان و حەواڵەکردنی پارەی قەدەغە کردووە.
ڕۆژنامەنوسەکەی #میت دەڵێت بەم ئۆپەراسیۆنەی #چنگی_هەڵۆ دەوڵەتی #تورکیا و #هەرێم گورزی #ئابوری و #سەربازی و #هەواڵگریان داوە لە #پەکەکە.
شتی تریش دەڵێت.....
ئەگەر #پارتی جاشی بەرزەعەیار نیەو یەک زەڕە شەرەفی هەیەو ئەو قسانە ڕاست نین با ڕونکردنەوە بدات و ئەو ڕۆژنامەنوسە تورکە بدات بە دادگا،بەڵام مێژووی ڕەشیان پێمان دەڵێت گومان لە خۆفرۆشی و خاکفرۆشی #بنەماڵەی_بارزانی مەکەن.

ژێرنوسی کوردی


زاگرۆس✌️

@Zagrosmadnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#زینی_وەرتێ

بیانووی نوێی جووت حزبەکەی باشور بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی #کوردکوژی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK .

وردەکاری جوڵەکردنی هێزەکانی #یەکێتی و #پارتی بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی #پەکەکە و دوایین گۆڕانکارییەکان


زاگرۆس✌️

@Zagrosmadnews
زاگرۆس
🔶قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە #موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ،…
قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە


#موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ، ئەردۆغان لەگەل ئەحمەد داوود ئۆغلو زنجیرەیەک کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە



مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە بەشداری بەرنامەی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات بوو و وڵامی پرسیارەکانی ئارژین فوراتی دایەوە. بەشێک لە نرخاندنەکانی قەرەیلان ئاوەهایە: " تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرینگدایە. ئەو ڕووداوانەی کە لە ئیستادا روودەدەن و ئەوانەشی کە لەساڵی داهاتوودا ڕوو دەدەن لە داهاتووی گەل، تەڤگەرەکەمان و ڕێبەرئاپۆدا دەورێکی گرینگیان دەبێت. قۆناغێکی گرینگ وهەستیارە.

شەڕی تۆپیەکوون سەخت دەبێت

پیلانگێڕی لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستی بە شەرێکی هەمەلایەنە کردووە. ڕژیمی ئاکەپە-مەهەپە- ئەرگەنەکۆن مانەوە و ژیانی سیستەمی فاشیستی خۆیان لە دژایەتی ولەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەبینن. سەرەڕای ئەوەی کە لە زۆرلایەنەوە لە قەیراندان و لاوازن، بەڵام هەمووهێزی خۆیان تەرخان کردووە بۆ شەڕلە دژی گەلی کورد ودەسکەوتەکانیان و هەوڵ دەدەن بەشەڕکردن لەدژی گەلی کورد درێژە بە سیستەمەی فاشیستیی خۆیان بدەن. هەربۆیە لە نێوان ئێمەو دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورکدا شەرێکی سەخت لە ئارادایە و لەداهاتووشدا سەختتر ببێت.

'کردەوەکانی ئەردۆغان وداوودئۆغلو'

ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە لەچوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا لە قۆناغی کۆتاییدا بوو، بەلام ئەردۆغان بۆ خەونەی سەرۆکایەتی خۆی بڕیاری شەڕی دا و ڕەتی کردەوە. بۆئەوەی شەڕبکات، ناکۆکی ناوکۆمەڵگە پەرە پیدەدات و پەرە بە شونیزم دەدات و چی لەدەستی هات کردی. ئەوەشتەی کە داوود ئوغلوو باسی دەکات ئەوەیە.

لەدەستپێکدا لە میتینگەکەی هەدەپە لە ئامەد تەقینەوەیان ئەنجامدا، دواتر کۆمەلکووژیی پیرسووس، کۆمەلکووژیی ئەنکارا. هەندێ کەس دەڵێن کە ئەوە کاری داعش بوو، بەلام پرۆژە و پلانەکە هی ئەردۆغان بوو و بەئاگاداری ئەو ئەنجامدرا.

ئەوەی کە ئەردۆغان وداوودئۆغلوو کردیان لەکاتی بەرخۆدانی شارەکاندا،بەتایبەتی کۆمەلکووژیی جەزیر. لەو بارەیەوە بەلگە لەبەردەستمانداهەیە. کاتێک کە هەدەپە ناوبژیوانی کرد و ویستیان کە گەنجە بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنن،بەرپرسانی دەڵەتی لەهەرێمەکە، ژەنەراڵەکان کە ئەوشەڕەیان فەرماندەیی دەکرد ئامادەبوون کە بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنرێن. لەوچوارچێوەیەدا ئامادەکاری کرا، بەڵام ئەردۆغان لەرێگەی میت و هاکان فیدانەوە دەستێوەردانی کرد و وتی، " من ئەوە قەبووڵ ناکەم، دەبێت ئەوان بکوژرێن. بەشێکی زۆر لەوگەنجانەی ناوژێرزەمینەکە خوێندکاری زانینگەکانی تورکیا بوون کە بۆ هاوکاری کردنی گەلی جەزیر ڕۆشتبوون.

پۆلیسەکانی ئەردۆغان شوشەی پڕلەبەنزینیان لە پەنجەرەی ژێرزەمینەکانەوە دەخستەخوارەوە. لەکاتێکدا کە بەرخودێرانی ژێرزەمینەکە برسی و تینوو و بریندار بوون وتیان 'ئاومان پێبدەن' بەلام لەجێگەی ئاو بەنزینیان داپێیان و گەنجانی ناو ژێرزەمینەکانیان سووتاند. لەو ژێرزەمینانەدا مرۆڤەکانی ئێمە بە ڕەنگێکی هەرە درندانە و دژە مرۆییانە و نامەردانە بەساقی سوتێندران. لەوانە مەبەستی داوودئۆغلوو ئەوە بێت.

'لەئەردۆغانەوە بۆ میت، لەمیتەوە بۆ ئەردۆغان'

هەروەک باسم کرد، لەبەردەستمدا هەندێک بەلگە هەن. ئەوە بەفەرمانی راستەوخۆی ئەردۆغان و بە دەستی میت ئەنجامدرا. هاکان فیدان موستەشاری میت بە ژنەراڵەکان دەلێت، ' پێشنیارەکەی هەدەپە لەلایەن کۆشکەوە پەسەند نەکراوە، فەرمانەکەی ئاشکرایە و دەبێت ئەنجام بدرێت.' بەو شێوەیە کۆمەڵکووژیی دەکەن. دواتر لەشارەکانی تری کوردستاندا هەمان ڕێبازی کۆمەڵکووژییان بەڕێوەبرد. بەسەدان منداڵ، گەنج وکەسی مەدەنی شەهید بوون. هەموو بەفەرمانی ئەردۆغان ئەنجامدراوە.

' هەموو ڕێکخستنەکان وەک پەکەکە سەیردەکەن'

لەم دواییانەدا لەدژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی هێرشێکی هەمەلایەنەیان دەستپێکردووە. بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دەسکەوتەکانی گەلی کورد، کارلەهەرشوێنێک، خەباتی یاسایی ئەوان، بۆ نموونە رێکخراوەی رێگەپێدراو لە ئەورووپا و تورکیا، هەدەپە، لایەنە دیموکراتیکەکان و لایەنگری چارەسەری پرسی کورد، هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخودێرانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال وەک پەکەکە نیشان دەدەن و دەیانکەنە ئامانج. هەوڵ دەدەن کە ئەم هێرشانە وەک کەمپەینێک بەردەوام بکەن. و بە سیناریێۆی جیاواز هەول دەدەن کە کەش و هەواێکی ئاوەها بخولقێنن.

پەکەکە جیاوزە و رێکخستنی بەو شێوەیەش جیاوازە. هیچ پێوەندییەکی هەدەپە وپەکەکە پیکەوە نییە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و تێک
🔶قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە


#موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ، ئەردۆغان لەگەل ئەحمەد داوود ئۆغلو زنجیرەیەک کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە

زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews
هەڤاڵ #هەڵمەت؛ کەسایەتیەکی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕێکی نەتەوەیی


شەهیدبوونی ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی #کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پەکەکە #دیار_غەریب ناسراو به هەڤاڵ (#هەڵمەت) بۆ سەرجەم گەلی کورد و بە تایبەت گەلی باشووری کوردستان ئێش و خەسارەتێکی گەورەیە. ئەو شەهادەتە کە دەستی خائینان و نۆکەرانی کوردی تێدایە زامێکی تری مەزن لە هەست و ناخی تاکی کورد و بە تایبەت گەلی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دروست کرد. بۆیە هەر جۆرە هێرش و پەلاماری داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا و چاوساخی و هاوکاری نۆکەر و خائینانی کورد شەرمەزار دەکەین.

هەڤاڵ هەڵمەت کە کادیرێکی پێشەنگی گەلەکەمان چ لە باشوور و سەرجەم بەشەکانی کوردستان بوو و هەموو تەمەنی بۆ خەبات و تێکۆشانی گەلەکەی تەرخان کرد. لەهەموو قۆناخێکی ژیان وتێکۆشانیدا تامەزرۆ و ئاواتەخوازی یەکگرتن و یەکڕیزی ناوماڵی کوردی بوو. بۆ دەستەبەر کردنی ئەوەش ئاڵای تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕانی وەک شەهید عەلی عەسکەری، ئارام، مامەڕیشە، سیروان و ڤیانی بەهەستی شۆڕشگێڕانەوە بە شەکاوەیی راگرت و بە هزر و بیری رێبەر ئاپۆ هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە وتار و کرداری خۆی بووە نموونەی کەسایەتیەکی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی.

لەقۆناخێکدا کە داگیرکەری تورکیا لەباشووری کوردستان هەنگاوی ناوەتە ئاستێکی مەترسیدارەوەو هێرشی داگیرکاری بەرفراوانتر دەبێت و خوێن لەجاددەو دەشت و چیاکانی کوردستان دەچۆڕێت، بەشێک لەدەسەڵاتدارانی باشوور و هێزە سیاسیەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی بنەماڵەیی و حزبی لەبەرامبەر ئەم کارەساتە بێ دەنگن و بەشێکیش چاوساخی و هاوکاری نەیاران دەکەن. دڵنیاشین کە نە مێژوو و نە گەلی کوردستان ئەو هەڵوێستە نا لەجێ و نەشیاوە لەبیر ناکەن.

بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید، گەلی کورد و بە تایبەت گەلەکەمان لەباشووری کوردستان و سەرجەم هاوڕێبازان و هەڤاڵانیان دەکەین و بانگ لە گەلەکەمان لەهەرچواربەشی کوردستان و تایبەت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بۆ خاوەندارێتی لە رێبازی تێکۆشانی شەهید هەڵمەت بەرەی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و خیانەت بەهێزتر بکەن و بە بەشداری کارایان لەبەرەکانی تێکۆشان کۆنسێپتی داگیرکاری و هێڵی خیانەت پووچەڵ بکەنەوە. بێگۆمان پێش هەر کەسێک ئەرکی ژنان و گەنجانە کە ئاڵای خۆڕاگری و تێکۆشان دژ بە نەیاران و هێڵی خیانەت بە شەکاوەیی رابگرن.

جارێکی تر لە کەسایەتی هەڤاڵ هەڵمەت دا بەڵێن و پەیمانمان لە گەڵ هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری دووپات دەکەینەوە کە تا بەدیهێنان و سەرخستنی ئامانجەکانیان بە ورەو هێزێکی زیاترەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین.



مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( #پژاک)

٠٨\٠٧\٢٠١٩





زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews
#پژاک و #کۆدار و #کۆمەڵە لە #نەورۆزدا پەیامی یەکگرتووییان دا


شاندێکی پژاک و کۆدار سەردانی کۆمەڵە-ی کرد لە زڕگوێز و هەردوولا جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە، کە "نەورۆز جەژنی خۆڕاگرییە و دەبێت لەبەرامبەر زوڵم و ستمی دەوڵەتی ئێراندا بەوپەڕی ئاستی بەرزی تیکۆشانەوە خۆڕاگربین و نەورۆز پیرۆز بکەین، هەروەها دەبێت پەیامی نەورۆزی لایەنە سیاسییەکان یەکێتیی و یەکگرتوویی بێت".

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزە وە شاندێکی پژاک و کۆدار کە پێکهاتبوون لە #شەروین_مەزڵوم، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و #مەزڵوم_هەفتەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار سەردانی ڕێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران-کۆمەڵە یان کرد لە گوندی زڕگوێز.

شاندەکە لەلایەن #سەعید_ئەمانی و #حەسەن_ڕەحمان پەنا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە پیێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەی هەردوولایاندا دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت باروودۆخی ئێرانیان تاوتوێ کرد و باسیان لە خۆڕاگریی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و سەرکەوتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و تێکشانی داعشیان پیرۆزکرد.

هەروەها، تیکۆشان و بەرخۆدانی ئازادیخوازان بۆ تێکشاندنی گۆشەگیری سەر #عەبدوڵا_ئۆجالان، ڕێبەری #پەکەکە بەرز هەڵسەنگێندرا و ئەو تیکۆشانە بە تێکۆشانێکی ئازادیخوازانە پێناسەی بۆکرا.

هەردوولا تاوتوێی ڕووداوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد، دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری چالاکوانان و قەدەغەکردنی جەژنی نەورۆز-یان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە خستە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک چۆن نەورۆز واتایەکی مێژووی خۆراگریانەی هەیە، پێویستە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەبێ گوێپێدانە سیاسەتەکانی ڕژێم بە ڕۆحی خۆراگریەوە و بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە بەرەو نەورۆز بڕۆن و لە هەموو گوند و ناوچەو شارەکان جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەن.


دوای کۆبوونەوەکە، شەروین مەزڵوم، ئەندامی ئەنجومەنی پژاک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز-ی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو جەژنە و وتیشی: خاوەنداریکردن لە نەورۆز خاوەنداریکردنە لە هەموو نرخەکانی گەلی کورد و گەلانی دیکەی جیهان، لەبەرئەوە بۆ ئێمە پیرۆزە و دەبێت لایەنە سیاسیەکان بە ڕۆحی یەکگرتوویەوە ئەو جەژنە نەتەوەییە پیرۆز بکەن.

شەروین مەزڵوم لە بەرەدوامیی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە خۆڕاگریی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد و وتی: ئەمڕۆ گۆشەگیریی لە باکوری کوردستاندا هەیە، بێ گومان هەمان گۆشەگیریش لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، هەروەک چۆن ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی ژن لە باکوردستاندا بەرخۆدانێکی بێ وێنە هەیە، بەهەمان شێوەی باکوری کوردستان ئەمرۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا لەناو بەرخۆدانیدان، بۆیە دەبێت لەم قۆناغەدا هەموومان لە دەوری یەکتر بین، لەدژی سیاسەتەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بە ڕۆحێکی بەرز و بە یەکێتیەکی گەورە وەڵامی دوژمنان بدەینەوە.

لە کۆتایی قسەکانییدا شەروین مەزڵوم وتی:"ماوەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکوانان و ژینگەپارێزان لە لایەن ڕژێمەوە دەسگیردەکرێن، هەر بۆیە دەبێت نەورۆزی ئەمساڵ زیاتر لە یەکتری نزیک بینەوە و خاوەندارێتی لە زیندانیانی گەلی کورد و ئازادیخوازان بکەین".

هەروەها، سەعید ئەمانی، لە سەر ناوی کۆمەڵە بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پژاک کرد و وتی: ئەمرۆ بەبۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەوە بەرنامەیەکی هاوبەشمان هەبوو لە گەڵ هاوڕێیانی پژاک دا، ئێمە هەوڵمان دا لەو دیمانەیەدا سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پەیامی هاوپشتی و هاودڵی بە گەلەکەمان بدەین و پێیان ڕابگەیەنین کە ئاهەنگەکانی نەورۆز بە کۆمەڵ پیرۆز بکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەعید ئەمانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران داوای لە هاوڵاتیان کرد، کە بە ڕۆحی خۆڕاگرییەوە بەشدار لە نەورۆزی ئەمساڵدا بکەن و وتی: بەشدارییکردنی خەڵک لە نەورۆزی ئەمساڵ دا پەیامی خاوەنداریکردن لە کۆڵبەران و پشتگیریکردن لە زیندانیانی سیاسیی دەدات.






@Zagrosmadnews
Forwarded from اتچ بات
#بەپەلە
گەریلاکانی #پەکەکە لە پارێزگای #شرناخ و #جولەمێرگ و ناوچەی #برادۆست هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا 18 سەرباز کوژران ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جولەمێرگیش 4 بارەگای سوپای تورکیا خاپورکران .......
#زاگرۆس
@Zagrosmadnews
کەجەکە: چلەمین ساڵی تێکۆشانی #پەکەکە دەبێت بە ساڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەورە.




✌️زاگرۆس✌️
https://telegram.me/Zagrosmadnews