کوبرا عەزیمی مامۆستا و چالاکی کۆمەڵایەتی سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵم ماڵاوایی لە ژیان کرد. ڕۆحی شاد و یادی زیندوو!
له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی «سه‌ربه‌خۆیی کوردستان» له ٢٢ی مانگی یه‌کی ١٩٤٦دا که له‌چه‌ندین ژمار‌ه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان‌دا باس کراوە، ٢٣ که‌س له که‌سایه‌تییە سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمار وتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له‌و شازده که‌سه‌ی قسه ده‌که‌ن دوانیان ژن بوون. ژنە وتاربێژەکان کە هه‌ردووکیان مامۆستای خوێندنگه‌ی کچان بوون، ڕێزیان لە سه‌ربه‌خۆیی کوردستان گرت و له‌سه‌ر پێویستیی به‌شداریی چالاکانەی ژنان له خه‌باتدا پێدا دە‌گرن. چواره‌مین وتاربێژ مامۆستا کوبرا عەزیمی بوو، زۆر بە‌توندی ره‌خنه‌ی له ژنانی مه‌هاباد گرت:
«چونکه ئێمه زۆر له پاشین کارمان گرانتر و کۆڵمان قورس‌تر ده‌بێ. ئه‌مما ده‌بێ بزانین که ئه‌و بار و کۆڵه گرانه چلۆن له سه‌رشانی ئێمه لاده‌چێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و باره سه‌نگینه به قووه‌ی عه‌قڵ و عیلم لاده‌چێ. ئه‌مما داخه‌که‌م خه‌ڵکی مه‌هاباد وانازانن.
مه‌سه‌له‌ن ئه‌و کچه نه‌وجه‌وانانه‌ی خۆیان به‌دبه‌خت و بێسه‌واد ده‌که‌ن. ده‌ڵێن ڕۆڵه جووتێ گۆره‌وی بچنه یا کڵاوێ بدروو یا خه‌یر ده‌ڵێن:
ئه‌من کچی خۆم بۆ مه‌دره‌سه نابه‌م بێ‌ئه‌ده‌ب ده‌بێ.
خانمانی عه‌زیز، ده‌بێ بێ‌ئه‌ده‌بی ئێمه چ بێ؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و فکره‌یان کردووه‌ته‌وه له ڕێگای راستی. دوور که‌وتوونه‌ته‌وه و لیان‌حاڵی نه‌بووه.
مه‌سه‌له‌ن من شه‌خسی خۆم زۆر له مه‌جلیسان گوێم لێ بووه هه‌ر وه‌خت که ئێمه ده‌بینن ده‌ڵێن ئه‌وه موعه‌لیمه‌کانن
و به چاوێکی زۆر که‌م ته‌ماشای ئێمه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه چاو له زمان و کیتابانی خارجیه‌کان بکه‌ین زۆرغه‌مگین ده‌بین و ده‌ڵێین خودایا ئێمه‌ش وه‌کوو ئه‌وانه عه‌بدین؟ بۆ ده‌بێ ئه‌لئان له شارێکی وه‌کوو مه‌هاباددا له قیسمه‌تی ژناندا نه جه‌رراحێک، نه حه‌کیم و نه ددانسازێک یا مامانێکی ره‌سمی نه‌بێ؟»
#پیج_اینستاگرام_افق_گریلا_را_دنبال_کنید https://www.instagram.com/gofoghe?r=nametag#بژی_ڕۆحی_یەکیەتی_نەتەوەیی#افق_گریلا #در_تلگرام_با_ما_همراە_شوید ⬇️⬇️⬇️🆔 @gerila2014