#وان🔶 وان گرتووخانەیەک زیندانیان ڕاپەڕین
بە هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیندانیانی ناو گرتووخانەی پیتی (M)ی شاری
وان کە داوای ئازدکردن دەکەن، راپەڕین، زانراوە لە گرتووخانەکە ئاگرکەوتووەتەوە.
زیندانیانی گرتووخانەیەک لە
وان، دژی ئازادنەکردنیان ڕاپەڕێن و ئاگر لە گرتووخانەکە کەوتووەتەوە.
زیندانیانی ناو گرتووخانەی پیتی (M)ی شاری
وان، کە بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چاوەروانی ئازادکردندان، دوای ئەوەی داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرا، ناڕەزایەتیان دەربڕی و راپەڕین.
دوای ئەوەی لە گرتووخانەکە ئاگر کەوتەوە، لە گەڕەکەکانی دەوروبەری گرتووخانەکە دەنگی فیکە و هاواری خەڵک بیستراوە.
هێزەکانی پۆلیس و جەندرمەکانی دەڵەتی تورک کەوتنە ئامادەباشیەوە و ئامبوڵانس و ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە بەرەوە گرتووخانەکە بەڕێکراون.
زاگرۆس
✌️@Zagrosmadnews