🔶#هەسەدە: پێویستە پەلەبکرێت لەهەوڵەکانی یەکخستنی ناوماڵی کورد
#مەزڵوم_عەبدی فەرماندەی گشتی
#HSD لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکخستنی ناوماڵی کورد لە
#ڕۆژئاوای_کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی هەریەکە لە، حزبی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنی سوریا و هاوپەیمانی نیشتیمانی کوردی لە سوریا کە لە پێنج حزب پێکهاتووە لەگەڵ حزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی لە سوریا کۆبۆوە.
دەربارەی شێوازەکانی جێبەجێکردنی هەوڵەکانی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان،
مەزڵوم عەبدوی ڕایگەیاند، نابێت کاتی زیاتر بە فیڕۆبدەن و گرنگە بە زوترین کات هەوڵەکان ئەنجامیان هەبێت.
وتیشی، نابێت چاوەڕێی لایەنی دەرەکی بکەین و پێویستە هەموومان بەیەکەوە کاربکەین بۆ گەیشتن بە یەکێتی ڕیزەکانی کورد.
نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانیش لە کۆبوونەوەکەدا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکان دوپاتکردەە و ئامادەیی خۆشیان بۆ ئەنجامدانی هەرکارێک دەربڕی کە بکەوێتە سەر شانیان بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکان لە زوترین کاتدا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، ڕێگە بە هەموو حزبەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا( ئەنەکەسە) دەدرێت چالاکیان بەبێ هیچ مەرجێک و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی ئەنجامبدەن، هەروەها هەموو سکاڵاکانی لەسەر سەرکردەکانی ئەنەکەسە لابرد.
زاگرۆس
✌️@Zagrosmadnews