#زانیاری_نوێ_دەربارەی_شەهیدکردنی_دیار_غەریب_بڵاوکرایەوە سایتی لێکۆڵین کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی شەهیدکردنی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە زانیاری بڵاوکردووەتەوە ،کە تێیدا پاراستنی پارتی هاوکاری سەرەکی
#میت بووە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا .
ئەمڕۆ سایتی لێکۆڵین بە زمانی تورکی لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شەهیدکردنی دیار غەریب بڵاوکردووەتەوە،کە تێیدا سوودی لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگرتووەو چەند زانیارییەکی لە زاری شایەتحاڵانەوە بڵاوکردووەتەوە .
بەپێی زانیارییەکان پێنجی ئەم مانگە دیار غەریب لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی گوندەکانی بناری قەندیلدا کۆبووەتەوە ،کە لە ناویاندا چەند ئەندامی پاراستنی پارتی هەبووە ،لەمبارەیەوە سەرچاوەیێک لە پاراستنی پارتییەوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە ،بە لێکۆڵین ـی ڕاگەیاندووە :چەند ئەندامێکی پاراستن ئەرکدارکراون بە شیداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکەن و زانیاری ورد بدەنە میتی تورکیا .
دیار غەریب لە کۆبوونەوەکەدا بە هاوڵاتیانی وتووە " بەرپرسانی باشوور دیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی تورکیا دەیکات بیخەنە ئەستۆی پەکەکە ،بۆ ئەوەش ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان پدک کۆدەبینەوە"،بەوپێیە 5ـی مانگ دیار غەریب مەوعیدی لەگەڵ شاندێکی پارتیدا هەبووە ،ئەوەش لەسەر داوای پارتی بووە کە کۆببنەوە .
دوای ئەوەی یار غەریب کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوڵاتیان جێدەهێڵێت و لەگەڵ دوو گەریلادا لە سنوورەکە دوور دەکەوێتەوە بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆلای شاندەکەی پارتی ،لە کەمترین کاتدا و هەر لەو سنوورەدا دەبێتە ئامانجی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و لەگەڵ دوو گەریلادا شەهید دەبن .
بە پێی ئەو زانیارییانەی لێکۆڵین لە سەرچاوەکەیەوە وەریگرتووە ،ئەو ئەندامانەی پاراستن ناسراونەتەوە و ناوەکانیان لە بەردەستی ئەواندایە ،بەڵام لە ئێستادا ئاشکرایان نەکردووە ،ئەوەی جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەوەیە ،کە پاراستنی پارتی لەڕێگەی ئەندامەکانییەوە هاوکاری سەرەکیی دەزگای سیخوڕی
#میت ـی تورکیا بووە لە کردەوەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە ،دوای ڕووداوی ناوخۆیی باشور هەڤاڵانمان ،شەهیدکراون و دەبێت سزای خۆیان وەرگرن ."
سەرنجڕاکێشە پێش ئەوەی کەجەکە هەواڵەکەی بڵاوبکتەوە ئاژانسی ئانادۆڵی فەرمی حکومەتی تورکیا و کەناڵی ڕووداوی پارتی هەواڵەکەیان ئاشکرا کرد .
زاگرۆس
✌️@Zagrosmadnews