زاگرۆس

#موراد_قەرەیلان
Канал
Новости и СМИ
Политика
Социальные сети
Другое
ПерсидскийРеспублика КореяРеспублика Корея
Логотип телеграм канала زاگرۆس
@ZagrosmadnewsПродвигать
510
подписчиков
11,3 тыс.
фото
3,01 тыс.
видео
5,56 тыс.
ссылок
زاگروس کانالی جهت پشتیبانی از آزادی خواهان و اطلاع رسانی اخبارموثق هر چهارسوی کوردستان به خلق آخرین اخبار از چهار سوی کوردستان تحلیلی نوین از جنبش کوردستان✌️ @Zagrosmadnews
زاگرۆس
🔶قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە #موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ،…
قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە


#موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ، ئەردۆغان لەگەل ئەحمەد داوود ئۆغلو زنجیرەیەک کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە



مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە بەشداری بەرنامەی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات بوو و وڵامی پرسیارەکانی ئارژین فوراتی دایەوە. بەشێک لە نرخاندنەکانی قەرەیلان ئاوەهایە: " تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرینگدایە. ئەو ڕووداوانەی کە لە ئیستادا روودەدەن و ئەوانەشی کە لەساڵی داهاتوودا ڕوو دەدەن لە داهاتووی گەل، تەڤگەرەکەمان و ڕێبەرئاپۆدا دەورێکی گرینگیان دەبێت. قۆناغێکی گرینگ وهەستیارە.

شەڕی تۆپیەکوون سەخت دەبێت

پیلانگێڕی لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستی بە شەرێکی هەمەلایەنە کردووە. ڕژیمی ئاکەپە-مەهەپە- ئەرگەنەکۆن مانەوە و ژیانی سیستەمی فاشیستی خۆیان لە دژایەتی ولەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەبینن. سەرەڕای ئەوەی کە لە زۆرلایەنەوە لە قەیراندان و لاوازن، بەڵام هەمووهێزی خۆیان تەرخان کردووە بۆ شەڕلە دژی گەلی کورد ودەسکەوتەکانیان و هەوڵ دەدەن بەشەڕکردن لەدژی گەلی کورد درێژە بە سیستەمەی فاشیستیی خۆیان بدەن. هەربۆیە لە نێوان ئێمەو دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورکدا شەرێکی سەخت لە ئارادایە و لەداهاتووشدا سەختتر ببێت.

'کردەوەکانی ئەردۆغان وداوودئۆغلو'

ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە لەچوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا لە قۆناغی کۆتاییدا بوو، بەلام ئەردۆغان بۆ خەونەی سەرۆکایەتی خۆی بڕیاری شەڕی دا و ڕەتی کردەوە. بۆئەوەی شەڕبکات، ناکۆکی ناوکۆمەڵگە پەرە پیدەدات و پەرە بە شونیزم دەدات و چی لەدەستی هات کردی. ئەوەشتەی کە داوود ئوغلوو باسی دەکات ئەوەیە.

لەدەستپێکدا لە میتینگەکەی هەدەپە لە ئامەد تەقینەوەیان ئەنجامدا، دواتر کۆمەلکووژیی پیرسووس، کۆمەلکووژیی ئەنکارا. هەندێ کەس دەڵێن کە ئەوە کاری داعش بوو، بەلام پرۆژە و پلانەکە هی ئەردۆغان بوو و بەئاگاداری ئەو ئەنجامدرا.

ئەوەی کە ئەردۆغان وداوودئۆغلوو کردیان لەکاتی بەرخۆدانی شارەکاندا،بەتایبەتی کۆمەلکووژیی جەزیر. لەو بارەیەوە بەلگە لەبەردەستمانداهەیە. کاتێک کە هەدەپە ناوبژیوانی کرد و ویستیان کە گەنجە بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنن،بەرپرسانی دەڵەتی لەهەرێمەکە، ژەنەراڵەکان کە ئەوشەڕەیان فەرماندەیی دەکرد ئامادەبوون کە بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنرێن. لەوچوارچێوەیەدا ئامادەکاری کرا، بەڵام ئەردۆغان لەرێگەی میت و هاکان فیدانەوە دەستێوەردانی کرد و وتی، " من ئەوە قەبووڵ ناکەم، دەبێت ئەوان بکوژرێن. بەشێکی زۆر لەوگەنجانەی ناوژێرزەمینەکە خوێندکاری زانینگەکانی تورکیا بوون کە بۆ هاوکاری کردنی گەلی جەزیر ڕۆشتبوون.

پۆلیسەکانی ئەردۆغان شوشەی پڕلەبەنزینیان لە پەنجەرەی ژێرزەمینەکانەوە دەخستەخوارەوە. لەکاتێکدا کە بەرخودێرانی ژێرزەمینەکە برسی و تینوو و بریندار بوون وتیان 'ئاومان پێبدەن' بەلام لەجێگەی ئاو بەنزینیان داپێیان و گەنجانی ناو ژێرزەمینەکانیان سووتاند. لەو ژێرزەمینانەدا مرۆڤەکانی ئێمە بە ڕەنگێکی هەرە درندانە و دژە مرۆییانە و نامەردانە بەساقی سوتێندران. لەوانە مەبەستی داوودئۆغلوو ئەوە بێت.

'لەئەردۆغانەوە بۆ میت، لەمیتەوە بۆ ئەردۆغان'

هەروەک باسم کرد، لەبەردەستمدا هەندێک بەلگە هەن. ئەوە بەفەرمانی راستەوخۆی ئەردۆغان و بە دەستی میت ئەنجامدرا. هاکان فیدان موستەشاری میت بە ژنەراڵەکان دەلێت، ' پێشنیارەکەی هەدەپە لەلایەن کۆشکەوە پەسەند نەکراوە، فەرمانەکەی ئاشکرایە و دەبێت ئەنجام بدرێت.' بەو شێوەیە کۆمەڵکووژیی دەکەن. دواتر لەشارەکانی تری کوردستاندا هەمان ڕێبازی کۆمەڵکووژییان بەڕێوەبرد. بەسەدان منداڵ، گەنج وکەسی مەدەنی شەهید بوون. هەموو بەفەرمانی ئەردۆغان ئەنجامدراوە.

' هەموو ڕێکخستنەکان وەک پەکەکە سەیردەکەن'

لەم دواییانەدا لەدژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی هێرشێکی هەمەلایەنەیان دەستپێکردووە. بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دەسکەوتەکانی گەلی کورد، کارلەهەرشوێنێک، خەباتی یاسایی ئەوان، بۆ نموونە رێکخراوەی رێگەپێدراو لە ئەورووپا و تورکیا، هەدەپە، لایەنە دیموکراتیکەکان و لایەنگری چارەسەری پرسی کورد، هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخودێرانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال وەک پەکەکە نیشان دەدەن و دەیانکەنە ئامانج. هەوڵ دەدەن کە ئەم هێرشانە وەک کەمپەینێک بەردەوام بکەن. و بە سیناریێۆی جیاواز هەول دەدەن کە کەش و هەواێکی ئاوەها بخولقێنن.

پەکەکە جیاوزە و رێکخستنی بەو شێوەیەش جیاوازە. هیچ پێوەندییەکی هەدەپە وپەکەکە پیکەوە نییە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و تێک
🔶قەرەیلان: ئەردۆغان وداوود ئۆغلوو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە


#موراد_قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی #ناوەندی_پاراستنی_گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێ ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە ،کە ئەردۆغان ڕێکەوتنی دۆلمە باخچە ڕەتکردەوە ، ئەردۆغان لەگەل ئەحمەد داوود ئۆغلو زنجیرەیەک کۆمەڵکووژییان ئەنجامداوە

زاگرۆس✌️
@Zagrosmadnews