#با_من_پێتان_بڵێم_ئەوانە_لە_کوێن!
#ئەفشین_نەدیمی ئەوانە ڕۆژێک
لە باکووری کوردستان
لە ئامەد و جەزیرن دژ بە ئەرتەشی فاشیستی تورکیە بۆ دەستبەر بوونی مافی ڕەوای خەڵکی کورد شەڕ دەکەن و ڕۆژێکی دیکەش هەر لەوێ بەرانبەر بە دووهەمین ئەرتەشی ناتۆ بەرخۆدان دەکەن.
ئەوانە ئەمڕۆ
لە هەموو ئەو سەنگەرانەی کە ئێوە
لە شەڕی لەگەڵ داعش چۆڵتان کرد و هەڵاتن خەریک شەڕی دژ بە ترۆریسم و داعشن.
ئەوانە دوێنێ لەشەنگاڵ بوون و پشتیوانیان کرد
لە هەموو ژن و منداڵێکی ئەو شارەو نەیانهێشت داعش چیتر ژنان و کچانی ئیزەدی بکات بە کەنیزەک و فتوای جیهادی نیکاحیان بۆ دەربکات.
ئەوانە ساڵانێک بە شەوان
لە شاخەکانی قەندیل دەژین و بەڕۆژیش کەس نازانێ
لە کام شاری کوردستان خەریکی ڕێکخستتن. سەرتان دابخەن و جوان وورد ببنەوە
لە ژێر هەموو گابەردێک و
لە بن هەر دار بەڕوێک دەیانبین کە سەر قاڵی شۆڕش و بەرخۆدانن.
ئەوانە ئەمڕۆ
لە ناو دڵی هەموو ئەو شەرڤانانەن کە
لە شاخ و
لە شار
لە کوردستان و
لە تاراوگە سەرقاڵی خەبات و بەرخۆدانن،
ئەوانە هەموو ڕۆژێک
لە عەفرین و کۆبانێن و میوانی ماڵە هەژارەکانن، نانا
ئەوانە لە ناو دڵی خەڵکی بەش مەینەتی قامیشلون و
لە قوتابخانەکانی ئەو شارە خەریکن وانەی کۆڵنەدان هەتا سەر کەوتن بۆ منداڵان دەڵێنەوە.
٢٠١٨/١١/٠٧
تێبینی: ئەم نوسراوە کاتێک کە ساڵی ٢٠١٨ ئامریکا خەڵاتی دیاری کرد بۆ ئەو کەسەی کە شوێنی ئەم سێ کادرەی
#پارتی_کرێکارانی_کوردستان ئاشکرا بکات نوسراوە، دووای ئەوەی ئەمڕۆش دووبارە ئەو خەبەرە بڵاوکراوەتەوە و
لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە خەڵات دیاری کراوە بۆ شوێنی ئەو سێ سەرکردەی پکک، منیش بڕیارمدا دووبارە ئەم نوسراوە بڵاوبکەمەوە و پێیان
بڵێم ئەوان
لە کوێن.
@zagrosmadnews