#با_من_پێتان_بڵێم_ئەوانە_لە_کوێن!
#ئەفشین_نەدیمی ئەوانە ڕۆژێک لە باکووری کوردستان لە ئامەد و جەزیرن دژ بە ئەرتەشی فاشیستی تورکیە بۆ دەستبەر بوونی مافی ڕەوای خەڵکی کورد شەڕ دەکەن و ڕۆژێکی دیکەش هەر لەوێ بەرانبەر بە دووهەمین ئەرتەشی ناتۆ بەرخۆدان دەکەن.
ئەوانە ئەمڕۆ لە هەموو ئەو سەنگەرانەی کە ئێوە لە شەڕی لەگەڵ داعش چۆڵتان کرد و هەڵاتن خەریک شەڕی دژ بە ترۆریسم و داعشن.
ئەوانە دوێنێ لەشەنگاڵ بوون و پشتیوانیان کرد لە هەموو ژن و منداڵێکی ئەو شارەو نەیانهێشت داعش چیتر ژنان و کچانی ئیزەدی بکات بە کەنیزەک و فتوای جیهادی نیکاحیان بۆ دەربکات.
ئەوانە ساڵانێک بە شەوان لە شاخەکانی قەندیل دەژین و بەڕۆژیش کەس نازانێ لە کام شاری کوردستان خەریکی ڕێکخستتن. سەرتان دابخەن و جوان وورد ببنەوە لە ژێر هەموو گابەردێک و لە بن هەر دار بەڕوێک دەیانبین کە سەر قاڵی شۆڕش و بەرخۆدانن.
ئەوانە ئەمڕۆ لە ناو دڵی هەموو ئەو شەرڤانانەن کە لە شاخ و لە شار لە کوردستان و لە تاراوگە سەرقاڵی خەبات و بەرخۆدانن، ئەوانە هەموو ڕۆژێک لە عەفرین و کۆبانێن و میوانی ماڵە هەژارەکانن، نانا ئەوانە لە ناو دڵی خەڵکی بەش مەینەتی قامیشلون و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە خەریکن وانەی کۆڵنەدان هەتا سەر کەوتن بۆ منداڵان دەڵێنەوە.
٢٠١٨/١١/٠٧
تێبینی: ئەم نوسراوە کاتێک کە ساڵی ٢٠١٨ ئامریکا خەڵاتی دیاری کرد بۆ ئەو کەسەی کە شوێنی ئەم سێ کادرەی
#پارتی_کرێکارانی_کوردستان ئاشکرا بکات نوسراوە، دووای ئەوەی ئەمڕۆش دووبارە ئەو خەبەرە بڵاوکراوەتەوە و لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە خەڵات دیاری کراوە بۆ شوێنی ئەو سێ سەرکردەی پکک، منیش بڕیارمدا دووبارە ئەم نوسراوە بڵاوبکەمەوە و پێیان بڵێم ئەوان لە کوێن.
@zagrosmadnews