چەنێ ... بەیانی خەریکە نایێت! هاتی
لە هەرگیزەکانی منەوە
بۆ ئەگەرەکانی عورووجی ژنێکی دوور!
من نوتی مەقامی لەیلایەکی زەوینم لە سەر زار بوو
تۆ بێدەنگییەکانی ئەم ئاسمانەت لە سەر شانی لێوم نووسی
ئێستاش منم و ژنێک
ئاڵۆزاوێکە لە ناخی دا
لە مێشکی دا قەرەباڵغە و
لە گوڵ گوڵی کراسەکەیدا
بە شێعرەوە ژان ئەمگرێ!...
چەنێ... بەیانی خەریکە نایێت!
چەنی بە دەم ئەم تارماییەوە
بەیانی خەریکە نایێت!
هەرهیچ
خەریک بوو پەپوولە و دەلاقەی گوڵدانەکە و شار
گیانم ئەدا
گریانم تێکەڵ ئاسمان ئەبووم
تۆ هاتیت و
بارانیش!
جەنابی تۆ
ئیزنم هەیە
بە دەم باوە
شتێ بڵێین؟!...
#گلاله_درودیان
متولد 1359، #کامیاران.
همراهان عزيز اشعار ديگر شاعران #استان_كردستان را در #شماره_دوم #وزن_دنيا بخوانيد.
#شعر_كردستان
#شعر_بخوانيم#وزن_دنيا@vaznedonya