💫چاپکراوی نوێ
📘 «سروودێك بۆ ئیبراهیم» له‌ودیوی تارماییه‌كانه‌وه
📚 ناسنامەی کتێب: «سروودێك بۆ ئیبراهیم»،
#عەزیز_مەحموودپوور، چاپەمەنی
#خانی، سەقز ۱۴۰۰.
✍️ #یوونس_ڕەزایی
▫️ڕۆمانی "سروودێک بۆ ئێبراھیم" لە نووسینی "
#عەزیز_مەحموودپوور"، گێڕانه‌وه‌یه‌كه چارەنووسی تاقمێك کاراکتەرمان، له‌چوارچێوه‌ی ده‌قێك به زمانێكی پاراوه‌وه بۆ ده‌گێڕێته‌وه، کە ژیانیان ھەر یەکەی بە شێوەیەک پێکەوە ده‌لكێ. ھەر کام لەو کاراکتەرانەش بۆخۆیان گیرۆدەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و دەروونین و دۆخی دەرەکی و دەروونی کەسایەتیەکان لەسەر ھیچ زامێکیان ناحەجمێ. بگێڕەوەش رێک وەک کاراکتەرەکان جاری وایە لە پاڕاگرافێكدا چیرۆکی کێشەی دوو کاراکتەر و بگرە زیاتریش تێکەڵ دەکا و حەول دەدا ئاڵۆزی ژیانی ئەو مرۆڤە شڵەژاوانە بە پێکھاتەیەکی ناڕاستەوخۆ و ناتەریب ده‌رببڕێ.
▫️خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەدا لە چه‌ق و ناوه‌ندی مەنشووری دەق دا دەوەستێت و وەک ڕاوچی واتا، دەبێ ھاوکات چاوی بە شوێن چیرۆکی چەندین کەسایەتی وەک "سەید حەسەن" و "ئێبراھیم" و "سەعادەت" و "رەحمەت" و ...ه‌وه بێت و حەول بدا لیزگەی ئاڵۆزی ژیانی ئەو کەسایەتیانە دیسان بھۆنێتەوە و ئەو رەنجانەی وەک گرێی چیرۆک، بوونەتە ھێزی بزاوتنی دەق، بدۆزێته‌وه و حەول بدا چوارچێوه‌ی تێگەیشتنی گریمانه‌یی خۆی لە گەڵ جووڵەی دەق بەراوەرد بكا.
▫️فەزا و کات و شوێنی چیرۆکەکەش ڕێک وەک کەسایەتیەکان، تەم و مژاوی و بوومەلێڵە و جگە لە چەند شوێن وەک "تاران" و "رەزایە" و "سابڵا‌غ" و..,بەردەنگی لێھاتوو دەبێ حەول بدا بە پێی دیاردە گەلی وەک زاراوە، مەتەڵ و جل و باقی ئاماژه و نیشانه‌كان شوێن و کاتی رووداوەکان بدۆزێتەوە.
▫️خوێنەری ئەو دەقە دەبێ راوچییەکی لێھاتوو بێ بۆ دۆزینەوەی ھێڵی راستەوخۆی دەق، ئەویش لە نێوان ژیانی ئاڵۆزکاوی کەسایەتیە پەرێشان و سەرلێشێواوەکان دا و بەتابشت بێ بۆ راوی ناخی واتا و سه‌ره‌داوی رووداوه‌كان...
▫️نووسه‌ر حه‌ولی داوه چه‌ند گێڕانه‌وه‌ی جاری وایه ته‌ریب و جاری وایه لێك جودا، له چه‌ند تاقم له كه‌سایه‌تییه‌كان بخاته به‌ر دیدی خوێنه‌ر. له لایه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی تاكه كه‌سی و گرێی سه‌ر ره‌وتی ژیان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌بێته هێڵێك بۆ بیركردنه‌وه و به دواداچوون و له‌لایه‌ك كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شێك له ژیانی ئه‌و كاراكته‌رانه ده‌گێڕێته‌وه كه گیرۆده‌ی دۆخێكی پێچیاوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین.
▫️ خوێنه‌ر له‌و نووسینه‌دا، وه‌كی "ژێنێت" ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ئاسته تێپه‌ڕێنێ ده‌سكه‌وتێكی باشی ده‌بێ و چێژێكی شیاو له ده‌ق وه‌رده‌گرێ. لە ئاستی یەکەمدا زنجیرەی رووداوەکان و ریزبەندی ئەوان بە پێی کاتی راستەقینەی جیا لە چیرۆک لە بەرچاوە کە بڕیارە لە دەقێکدا بە ئاڕایشی کات بێچم بگرێ.
▫️لە ئاستی دووھەم دا دەقی گێڕدراوەمان لەبەر چاوە. واته ریزبەندی رووداوەکان بەو جۆرەی کە لە دەق دا ھاتوون و بەردەنگ دەتوانێ بۆخۆی ساغیان کاتەوە و لێیان تێ بگا و زنجیرەی رووداوەکانیش بە پێی کاتی راستەقینە نیە و بۆی ھەیە کات بە شێوەیەکی پەرێشان دەرکەوێ و تەکنیکی گێڕانەوە لزگەی زەمانی رووداوەکانی تێک دابێ. بەردەنگ لەو ئاستەدا بۆخۆی شوێن پێی رووداو ھەڵدەگرێ و زنجیرەی رووداو ساغ دەکاتەوە.
▫️لە ئاستی سێھەم دا، پڕۆسەی ئەفراندنی چیرۆک لەبەر چاو دەگیرێ، واتە ئەو کردەوەیەی کە نووسەر بۆ گێڕانەوەی دەق ئەنجامی داوە.
▫️به هۆی ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه له‌و رۆمانه‌دا له گێڕانه‌وه‌یه‌كی خه‌تیی لای داوه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیش ده‌توانێ زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی رۆمانه‌كه وه‌ده‌ر بخا. بۆ خوێندنه‌وه و شیكاری به هۆی پێكهاته گێڕانه‌وه و كه‌شی زاڵی ناو رۆمانی "سروودێك بۆ ئیبراهیم" له نووسینی نووسه‌ری زمان پاراو "عه‌زیز مه‌حموود پوور" ئه‌وه یه‌كێك له رێگاكانه و ره‌نگه خوێنه‌رانی ئه‌و ده‌قه به ئاراسته‌ی دیكه‌وه زۆر رێگای تریش پاش خوێندنه‌وه‌ی پێشنیار كه‌ن و...
🔻درێژەی بابەت...
🌐
http://kurdishbookhouse.com/ku/100-538/#تایبەت_بە_ماڵی_کتێبی_کوردی ■ بە کانا‌ل "خانهٔ کتاب كُردی" بپیوندید:
▪️ @kurdishbookhouse🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی