💫چاپکراوی نوێ
📘کۆمەڵە چیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» بڵاو کرایەوە
📚ناسنامەی کتێب: کۆمەڵەچیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا»،
#جەلیل_ڕەحیمی، ۲۲۰لاپەڕە، چاپەمەنی
#خانی ۱۴۰۰.
✍️ #چاپەمەنی_خانی
▫️جەلیل ڕەحیمی پێشتر کۆمەڵەچیرۆکی
#شەدەی_سووری لێ بڵاو بۆتەوە. کۆمەڵەچیرۆکی شەدەی سوور لەچاو ئەوەی یەکەم بەرهەمی چاپکراوی نووسەر بوو، پێشوازی باشی لێ کرا و چەند وتاری لەسەر نووسرا.
▫️کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە... لە یازدە چیرۆک و ۲۲۱لاپەڕە پێک هاتووە.
▫️ئەوەی کە زۆری نەخایاند و نووسەر دوای شەدەی سوور، بە نەفەسی تازە و درێژەوە بەرهەمی تازەی نووسیوە، نیشانەی شێلگیربوون و جیددی بوونی نووسەرە و دەیسەلمێنێ نایەوێ تەنیا بە کۆمەڵەچیرۆکێک واز بێنێ. ئەوە خۆی جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشییە.
▫️بە گشتی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە... ئەوەیە کە نووسەر لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا چیرۆک و داستانی نووسیوە نەک فەلسەفە و کۆمەڵناسی و وتار! زمان و گێڕانەوەی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە زمان و گێڕانەوەی چیرۆک و داستانە. نووسەر فەلسەفەبافی ناکا و چیرۆک ناکاتە بەهانە بۆ وتارنووسین یان دەربڕین و ڕاگەیاندنی ئایدۆلۆژی و بیروباوەڕی خۆی یان گرووپێکی تایبەت. بە بێ ئەوەی فشار بۆ خۆی و بۆ چیرۆک بێنێ بە ساکاری چیرۆک دەگێڕێتەوە.
▫️کەسایەتییەکانی زۆر ئاسایین و لە ڕەوتی چیرۆکەکاندا گەشە دەکەن. زۆربەی کەسایەتییەکان لە نێو خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و دێهات و دەوروبەری خۆمانن و هەموویانمان دیوە و دەیاناسینەوە.
▫️چیرۆکەکان هەر لە یەکەم ڕستەوە سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵەچیرۆکی دڵ چییە دەسپێکی بەهێزی چیرۆکەکانن کە دەبنە هۆی ئەوەی خوێنەر کونجکاوانە بە دوای چیرۆک بکەوێ و تا کۆتایی بیخوێنێتەوە.
▫️تەعلیق و ئەوەی کە دواتر چی ڕوودەدا دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشبوونی چیرۆک. داستان و بەسەرهاتەکانی کۆمەڵەچیرۆکەکە زۆر سەرنج ڕاکێشن و چیرۆک بە بێ هۆ درێژ نابێتەوە.
▫️بە گشتی ئەو کۆمەڵە چیرۆکە کۆمەڵەچیرۆکێکی خۆش و لەزەتبەخشن بۆ خوێندنەوە. بێجگە لە چەند دەنگی جیاواز نەبێ، بە جۆرێک لە جۆرەکان چیرۆکی کوردی ئەمڕۆکە کەمتر وایە لەززەتبەخش بێ.
ئەم چیڕۆکانە زۆر خۆش و لەزەتبەخشن.
▫️جەلیلی ڕەحیمی دەتوانین بە درێژەدەری دوو چیرۆکنووس بزانین کە کورتەچیرۆکەکانیان لەزەتبەخش بوون و بە دوای نووسین و گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوون نە شتی تر،
#مەحموود_نەجمەدین لە کۆمەڵەچیرۆکی هاوشێوەکانی سەلیمجەودەت و
#عەزیز_مەحموودپوور لە کۆمەڵەچیرۆکی پیاوێکی ڕیشخەنەییدا.
▫️بە قەبارە و بارستی چیرۆکەکاندا و بە پێداگریکردن لەسەر نووسینی تازەدا دەردەکەوێ کە کاک جەلیلی ڕەحیمی وردە وردە دەبێتە یەکێک لە دەنگە جیدییەکانی چیرۆکی کوردی و بێگومان لە داهاتوودا قسەی زۆرتری هەیە لە بواری چیرۆکنووسیدا بیکا.
🔻درێژەی بابەت... (
Zêdetir Bixwîne)
🌐
http://kurdishbookhouse.com/ku/100-476/#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی ■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی