کوێستانان خاڵ خاڵ بەفری ناچێتۆ
کەژاڵ تۆراوە بۆچی ئاشتی نابێتۆ
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
بۆت نەژیم، بەهار بڕوا هاوینە
کوێستانان خاڵ خاڵ بەفری شانەوشان
پێم بڵێ دەی بۆچی لە من بووی نەبان
فاتمۆکێ کوێستانمان لە قەندیلە
با بمرم ئەو دڵەم لە بۆت زەلیلە
کوێستان خاڵ خاڵ کەوباڕ دەخوێنێ
لە نیوەسەو ڕیشەی جەرگم دەردێنێ
فاتمۆکێ کوێستانمان لە ئێرانە
فاتم گیان دەڵێی خاس جیرانە
کوێستانان خاڵ خاڵ، هێشتا ماوە کلیلە
فاتم گیان جێگای تۆبەمان زەمبیلە
فاتمۆکێ کوێستانم لە پشدەرە
فاتم گیان قەدباریک ڕەش ئەسمەرە
#مادبوک #فاتمۆکێدەنگ:
#حەسەن_زیرەک @madbook2019